له چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی خیزانی سه‌ر به به‌دلیس، له‌وانه‌ش هارات، ئاكونوس، گۆڤان، نانیلان، خاڵهپور، كهكولان، سورهح، پهرتاوان، كوڕان، ئورهح، به بیانوی ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه بینراون، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سهربازاییانهی له دوای قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ده‌ستیپێكرد، پێكدادن هاته‌ئاراوه و له گونده‌كان هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان ده‌ستیپێكرد و ٣ گوندنشین ده‌ستگیر كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رجه‌م گونده‌كان گه‌ماڕۆ دراون. ڕێگه نادرێت دانیشتوانی ئه‌و گوندانه له‌ماڵه‌كانیان بچنه‌ده‌ره‌وه و كاروباری ڕۆژانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن و به‌زۆر ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ ده‌كرێن. شه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر ماڵان و پرسیاران لێده‌كه‌ن، "تیرۆریسته‌كان له كوێن"، سه‌رجه‌م گونده‌كان له ژێر كونترۆلی سیستمی پشكنین و چاودێری پۆلیسدان.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له زیادبوونی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نیش له‌و ناوچانه زیادیكردووه. گوندنشینان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ئه‌ندامی تیمەکانی کۆنتران.
گوندنشینان جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه، له ئێستادا له هه‌مان باردۆخی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌ژین. هه‌روه‌ها داوایان له هه‌موو كه‌سێك كرد به‌رامبه‌ر به دۆخی ناوچه‌كانیان هه‌ستیار بن.
ژ.ن