ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر، كه ڕۆژانه به سه‌دان جار له زه‌وی و ئاسمانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، ناتوانێت بگاته ئه‌نجام. به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا، به‌ڵام به ئامانجه‌كه‌ی نه‌گه‌یشت. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناجوانمێرانه تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامدا و له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕمان، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا و هاوڕێمان شه‌ڕزان ماوا شه‌هید بوو. ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
هه‌په‌گه له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه داگیركارییه‌كان ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه:
له هه‌رێمی زاپ
سوپای داگیركه‌ر، كه نه‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ریلا بگاته ئه‌نجام، جارێكی دیكه به‌رامبه‌ر تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی به‌كارهێنا. له 28ی حوزه‌یران بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕمان له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا به‌كارهێنا و له ئه‌نجامدا هاوڕێكه‌مان (شه‌ڕزان ماوا) شه‌هید بوو.
ناسناو: شه‌ڕزان ماوا
ناو و پاشناو: فه‌رید یوکسه‌ل
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
دایک-باوک: قه‌دریه-حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ / زاپ
گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدان له ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان ده‌كرێن
له ڕاگهیهندراوهكهمان، كه له ڕۆژی ٢٩ی حوزه‌یران بڵاومانكرده‌وه، ڕامانگه‌یاند، سوپای توركی داگیركه‌ر له ٢٢ی حوزه‌یراندا به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدانی كاركه‌ر، ساجا، كۆكهڕی و ئه‌شكه‌وتی برینداران ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفه‌راوانی داگیركاری ئه‌نجامدا. له ٢٩ی حوزه‌یران، داگیركه‌ران ئاگریان له زه‌وی و زاری گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی كاركه‌ر و ئه‌شكه‌وتی برینداران به‌ردا و به‌ره‌و شاخه‌كانی ناوچه‌كه کشانەوە. ئاگر له ناوچه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدان له ڕۆژهه‌ڵاتی زاپ به فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر بۆردومان ده‌كرێن. هاوكات گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی ئه‌شكه‌وتی برینداران له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان ده‌كرێت.
گه‌ریلا گورز له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن
له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ:
ڕۆژی ١ی تهمووز كاتژمێر ٠٧:٠٠ و ٠٩:٠٠ به چه‌كی قورس له حه‌شارگه‌كانی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم درا.
ڕۆژی ٣ی تهمووز كاتژمێر ١٢:٠٠ به چه‌كی قورس له حه‌شارگه‌كانی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی ئێف ئێم درا.
له هه‌رێمی خواكورك:
ڕۆژی ١ی تهمووز، كاتژمێر ١٩:١٠ خولهك له شاخی شه‌هید شاهان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا. ئه‌و چالاكییه له‌لایه‌ن تیمه گهرۆكهكانی یه‌ژاستار ئه‌نجامدرا.
هێرشه داگیركارییه‌كان به‌رده‌وامن
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
ڕۆژانی ١ و ٢ی ته‌موز، ١٠ جار هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٦ جار گونده‌كانی بێشیلی و یه‌كماڵی سه‌ر به مه‌تینا، ٢ جاریش گۆڕه‌پانه‌كانی خێرێ و نه‌قه‌بی مهیرۆكی سه‌ر به گاره، به گشتی ١٨ جار به فرۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ڕۆژانی ١، ٢ و ٣ی تهمووز، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدانی شاخی به‌هار، شاخی جودی و شاخی ئامێدیی سه‌ر به هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخۆدانی گولكا و شاخی هه‌كاری سه‌ر به مه‌تینا، گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی شه‌هید كامه‌ران، ئاوی لۆلان، شاخی شه‌هید حه‌قی سه‌ر به خواكورك، ٢٤١ جار به كاتیوشا، تانك، چه‌كی قورس بۆردومان كران.
رۆژی ١ی تهمووز، كاتژمێر ٢٣:٣٠ خولهك فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی زاپ دا ده‌سوڕانه‌وه.
ڕۆژانی ١، ٢ و ٣ی تهمووز، له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانمان تێكبدات.
ژ . ن