دێرسیم: لە دژی گۆشەگیری سەر ئیمراڵی بەشێوەی کارا بەشداری لە بەرخودانەکە بکەین

ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە پیرۆ دێرسیم وتی، "داوادەکەین کە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەشداری لە بەرخودانێکی کارادا بکەن و بە دەوری بەرخودانی زیندانەوە یەکبگرن".

ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە پیرۆ دێرسیم وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە و وتی، "دەبێت بزانرێت کە پێدەنێنە قۆناغێکی دژوارەوە. لەبەر ئەوەی بەرامبەرمان دەسەڵاتدارییەکی بەو جۆرە بوونی هەیە کە لەهەر بوارێکدا لاواز دەبێت و خۆی نوێ دەکاتەوە. دەبێت ئێمە بتوانین ئەو دەرفەتانە بگۆڕین بۆ رێکخستنبوون و بەرخودان".

دێرسیم داوای کرد کە گەل لە دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی لە ناو بەرخودانی کارادا بەشداربن.

هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە-حزبولکونترا لە هەڵبژارنددا سەرکەوت و تورکیا پێینایە قۆناغێکی نوێ. دەبێت ئەو قۆناغە چۆن هەڵسەنگێنین؟

لە سەرەتادا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە هەڵبژاردنی ١٤-٢٨ی ئایار لە تورکیا هەڵبژاردنێکی رەوا نەبوو، لەبەر ئەوە دەبێت ئەنجامەکەشی رەوایەتی پێنەدرێت. هێزە دژەدیموکراتیەکان کە لەژێر ناوی تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆماردا کۆبوونەوە، بە هەموو جۆرە ساختەکانرییەک لە هەڵبژاردندا ئەنجامی لەو جۆرەیان بە دەستهێنا. بە دەربڕینێکی دیکە ئەنجامەکە وەک دیاریکردنی ئیرادەی گەل نابینرێت. بەپێچەوانەوە ئەمە بە واتای کودەتا و ئۆپراسیۆنێکە لە دژی ئیرادەی گەل. بەڵام ئەگەر بەم جۆرەش بێت، ئەم حکومەتە ئەو ئەنجامەی کە ٥ ساڵی دیکە درێژەی پێبدات خستوویەتیە بەرچاو و لە لایەن هەموو رای گشتیی تورکیاوە ئەوانەی خۆیان وەک بەرهەڵستکار پێناسە دەکەن، قەبوڵیان کردووە.

بەر لە هەموو شتێک ئەو قۆناغە دەبێتە درێژەی پێشوو، کە ئامانجیەتی ئەوەی پێشتر تەاو نەکرابوو تەوا بکرێت. لە رێگەی پلانی رووخاندنەوە سیاستی ئەوان کۆمەڵکوژکردنی کوردان بوو. بەهۆی بەرخودانی رێبەرایەتیمان، گەریلا، گەلەکەمان، هاوڕێیانمان لە زیندان و گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک ئەو سیاسەتە نەگەیشتە ئەنجام. دەسەڵاتداری فاشیست کە بە هەڵبژاردن خۆی نوێدەکاتەوە، لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەوە دەکاتە ئامانجی خۆی کە سیاسەتی قڕکردنی کورد بگەیەنێتە ئەنجام و تێکۆشانی ئێمە پاکتاو بکات. لە راستیدا دامەزراندنی ئاکەپە لەسەر ئەو بنەمایەیە. بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئێمە لە دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پاکتاو بکات و لە سەر ئەو بنەمایە لە رێگەی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە سەرلەنوێ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین بکات، ئاکەپە وەک پڕۆژەیەک لە ژێر ناوی ئیسلامی نەرم دامەزرێنرا. ئەمڕۆ هێزە هەژمونخوازە نێونەتەوەییەکان تێکۆشانی ئازادی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک مەترسییەکی سەرەکی بۆ سەر خۆیان دەبینن و هەروەها ئەرکی پاکتاویان بە ئاکەپە سپاردووە. لەبەر ئەوەی یەک لەو هێزانەی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا کاردانەوە و مشتومڕێکیان لە دژی ئەردۆغان نەخستەڕوو و بەر لە یەکلابوونەوەی ئەنجامەکە ریزیان بەست و پیرۆزباییان کرد. لەبەر ئەوە دەبێت بزانرێت کە پێدەنێینە قۆناغێکی دژوارەوە. لەم قۆناغەدا هێرشی پاکتاو لەسەر ئێمە زیاد دەبن، بەڵام دەرفەتی سەرکەوتینشمان هەیە. لەبەر ئەوەی بەرامبەرەکەمان دەسەڵاتێکی لاواز و شکستخواردووە. گەلەکەمان بە شێوەیەکی روون هەڵوێستی خۆی نیشانداوە. نیوەی کۆمەڵگای تورکیا لە دژی حکومەتە. لەبەر ئەوە دەرفەتی تێکۆشان زیاترن. بەڵام دەبێت بزانین چۆن ئەو دەرفەتانە بگۆڕین بۆ رێکخستنبوون و بەرخودان کە تیایدا دەرفەتی تێکۆشان زیاتر بن.

هەڵبەت ئەوە بڵێین کە ئەم قۆناغە درێژکراوەی رابردووش دەبێت، هەندێک نوێبوونەوەشی دەبێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردان کە ٨ ساڵە بێ پسانەوە بەڕێوەی دەبات، ناتوانێت بگاتە ئەو ئەنجامەی دەیەوێت بەدەستیبهێنێت. لەسەر بنەمای بە دەستهێنانی ئەنجام مامەڵە لەگەڵ قۆناغی نوێدا دەکات. وەک خیانەت و هاوکاری کوردان زیاتر دەخرێتەگەڕ. بە هاوکاری حزبولکونترا بە هەموو تواناکانی دەوڵەتەوە لە رێگەی ئەو پێکهاتەیەوە هەوڵ دەدەن کە ئاژاوەگێڕی و کۆمەڵکوژی بەرەوپێش ببەن و لە باکوری کوردستان لە ژێر کاریگەری پەدەکە پارچەبوونێکی کۆمەڵایەتی دروستبکەن. هەروەها خیانەتی پەدەکە کاراتر دەبێت. لە رێگەی ئەو پەیوەندیانەی بە نێوەندگیری روسیا و ئێران لەگەڵ رژێمی سوریا بەرەوپێش دەبرێن، پاکتاوکردنی دەستکەوتەکانی رۆژئاوا دەکرێنە ئامانج. لە دیپلۆماسیشدا پێگەی جیۆستراتیژی خۆی کە رۆژ لەدوای رۆژ قورستر دەبێت، لە سەر بنەمای ئەوەی لە کۆمەڵکوژکردنی کوردان سازشی بۆ بکرێت، تا کۆتایی بەکاری دەهێنێت. لەم رووەوە وەک سیاسەتی گشتی قۆناغەکە لە شێوە و فۆرمدا بەردەوام دەبێت، قوڵکردنەوە و هەوڵدان بۆ ئەنجام وەرگرتن، لە هەمان کاتدا لەم قۆناغەدا خیانەت و دیپلۆماسی هاوکار لە بنەمایەکی کاراتر بەکاردەهێنرێت.

سیاسەتی زیندان

سیاسەتی دەوڵەتی تورکی فاشیست لەسەر زیندانەکان لەم قۆناغەدا بە چ شێوەیەک بەڕێوەدەچێت؟

بێگومان دۆخی گشتی کە دەستنیشانمان کرد، بۆ زیندانەکانیش بەهەمان شێوەیە. وەک ئێوەش دەزانن. دەوڵەتی تورک لە هەموو سەردەمێکدا بە گوێرەی ئەو ئەقڵیەتەی دژی ئێمە بەرەوپێشی بردووە، سیاسەتی خۆی لە زیندان دیاری دەکات و بەڕێوەی دەبات. گرنگی زیندان لە تێکۆشانی ئێمەدا ئاشکرایە و زیندان یەک لە سەنگەرەکانی بەرخودانە. لەبەر ئەوە دوژمن بە سیاسەتی تایبەت هێرش دەکاتە سەر زیندانەکان. رێکخستنبوونی زیندانیان لە زیندانەکان دەکەنە ئامانج. دوژمن دەبینێت ئەوەی کە بەرخودان دەخوڵقێنێت ریکخستنبوونە، ئەو دۆخە بە باشی شرۆڤە دەکات، دەیەوێت رێکخستنبوون تێبشکێنێت و هەڤاڵانمان لە زیندان لاواز بکات. هەڵبەت کاتێک ئەوە دەکەن ئاستی نوێنەرایەتی رێکخستنیی لە کەسایەتی جەنگاوەران و کادیرەکانی پەکەکە کە خاوەن نەریتی بەرخودانی ٤٥ ساڵەیە باش لێکدانەوەی بۆ ناکەن و لەبەر ئەوە لە سیاسەتی خۆیاندا سەرکەوتوونابن.

پێشتر هەڤاڵانمان بە شێوەی بەکۆمەڵ لە هۆڵەکانی زینداندابوو، دوژمن دواتر ئەوەی گۆڕی بۆ ژوور و ویوتی رێکخستنبوونی زیندانیان پارچەپارچە بکات بەڵام لەوەدا سەرنەکەوتن. لەماوەیەکی کەمدا لەسەر بنەمای بەرخودان سیاسەتەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە. لە وەها دۆخێکدا زیندانەکانی جۆری پیتی ئێف هاتنە بەرباس و لە ساڵی ٢٠٠٣ بە دواوە سەرەتا گواسترانەوە بۆ زیندانەکانی جۆری پیتی ئێف و تی و ویستیان رێکخستنبوون لەناو ببەن. بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمە نەگەیشتە ئەنجام، زیندانەکانی جۆری ئێس و زیندانەکان بە ئاسایشی بەرزەوە لەسەر بنەمای سیستمی ژووری تاکەکەسی دروست کران. لەلایەکەوە وەک دەرەوە هەموو جۆرە توندوتیژی و گوشارێک گەیەندراوەتە بەرزترین ئاست و لەلایەکی دیکەشەوە هەموو جۆرە جوڵە و هەڵوێستی خۆڕاگرانە وەک تاوان دادەنرێت و ئەوەیان کردووەتە پاساو بۆ سزادان و چڕترکردنەوەی گوشارەکان. لەبەرامبەر ئیرادەی رێکخراوی زیندانیان هەوڵ دەدرێت بە راگواستن و دوورخستنەوەی بەردەوام لاوازبکرێت و نەهێڵدرێت. بە مۆدێلی زیندانەکانی جۆری پیتی ئێس و ئاسایشی بەرز ویسترا گۆشەگیری و دابڕاندن بگەیەننە بەرزترین ئاست و بەم جۆرە زیندانیان بە تەنیا بهێڵدرێن و بەوەش بگەنە ئەنجام.

ژوری تاکەکەسی کە لە مۆدێلی ئێس و زیندانی ئاسایشی بەرزدا سازکران، لوتکەی گوشار و ئەشکەنجەی فاشیزم لە زیندانەکان دەردەخات. ئەو زیندانیانەی لە ژووری تاکەکەسیدا رادەگیرێن، دەخوازرێت کە لە دەرەوە و لە هەموو هاوڕێیانیان داببڕێندرێن و بەم شێوەیەش ئیرادەیان لاواز بکرێت. بە هەموو جۆرە گوشار و ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەرەونی دەخوازرێت زیندانیان پەشیمان بکرێنەوە. هەموو ئەم هەوڵانە بۆ پەشیمانکردنەوە زیندانیان ئەنجام دەدرێت. لە ژێر ناوی ' بەرنامەی چاکسازی'دا هەموو جۆرە ژیان و ماف و جموجۆڵەکان لە زیندانەکان بە گوێرەی سیستم خاڵبەندی دەکرێن و دەخوازرێت کە بە پێی ئەوانە بجوڵێنەوە و کاتێک زیندانی بە گوێرەی ئەوانە ناجوڵێتەوە مافەکانی زیندانیان زەوت دەکرێن. بەگوێرەی ئەوە رەتکردنەوەی هەموو جۆرە بنەما و سەپاندنی فاشیزم بە واتای کەمکردنەوەی خاڵە، بەمەش زیندانی سزا دەدرێت، ئازادکردنیان دوادەخرێت، ئەو زیندانیانەی کە دەبێت ئازاد بکرێن، ئازاد ناکرێن، زیندانیانی نەخۆش چارەسەری پزیشکییان پێنادرێت و لێیان دەگەڕێن تا بمرن. وەک چۆن لە دەرەوە پلانی چۆکپێدادان هەیە و دەخوازرێت کە بە هەموو جۆرە رێگە و رێبازێکی یاسایی و  نامرۆڤانە ئەنجام وەربگرن، 'بەرنامەی چاکسازی' لە زیندانەکانیش هەمان واتای هەیە و دەخوازرێت کە بە هەموو جۆرە گوشار، توندوتیژی و هێرشێک بیکەن بە کردار. هەموو سیاسەتەکانی زیندا لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەدایە کە پەشیمانی و خۆبەدەستەوەدان بە بنەما دەگرێت. هاوکات هەموو بەڕێوەبەران و کارمەندانی زیندان لە چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپەن و هەربەو هۆیەشەوە زیندانەکان دەبنە ئەو شوێنانەی هەموو جۆرە گوشار و ئەشکەنجەیەکیان تێدا پەیڕەو دەکرێت.

'دەبێت بەرخودانی ئیمراڵی بە بنەما بگیرێت

دەبێت هەڵوێست و بەرخودانی زیندانیان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک لە زیندانەکاندا بە چ شێوەیەک بێت؟

ژمارەیەک زۆر لە هەڤاڵانمان لە ئێستادا لە زیندانەکانی جۆری ئێس و ئاسایشی باڵادا لە ژووری تاکەکەسیدان. ئەو هەڤاڵانەمان ماوەیەکە لەو ژوورە تاکەکەسیانەدا لە بەرامبەر هەموو چەشنە سەپاندن و گوشارێکی دوژمن بەپێداگرییەوە خۆراگری دەکەن. لە راستیدا ئەو سیاسەتە لە سەرەتاوە بە بەرخودانی بڕیاردارانەی زیندانیان پوچەڵکراوەتەوە. زیندانیانی پەکەکە خاوەن نەریتی ٤٥ ساڵەی بەرخودانی زیندانن. هەروەها رێبەر ئاپۆ بە بەرخودانی بێهاوتای ٢٥ ساڵە لە ئیمرآڵی ئەمڕۆ لە هەموو روویەکەوە پێشەنگایەتی بۆ بەرخودانی زیندانەکان دەکات. رێبەرایەتی وتی، 'بەرخودانی رۆحی'. هەروەها بەرخودانی ئیمراڵی وەک 'شەرڤانی شکۆمەندی' پێناسە کرد. لەبەر ئەوەش وەک چۆن دوژمن دەیەوێت لە سەردەمی نوێدا سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە زیندانەکان وەک سیستمی ژووری تاکەکەسی کە بە واتای گشتاندنی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ئیمراڵی پێناسە بکات و جێبەجێی بکات، دەبێت هەڤاڵانمان لە زینداندا بەرخودانی ئیمراڵیدا بە بنەما بگرن. بەرخودان، دەبێت لە بنچینەی تێگەیشتن لە بەرخودانێکی ئەخلاقی کە وێنای تەواوەتی شەڕڤانیی شکۆمەندی بکات بە بنەما بگیرێت. لەبەر ئەوەش پێویست بە باشی و دروستی لە بەرخودانی ئیمراڵی تێبگەن.

لە ماوەی ئەم ٢٥ ساڵەدا هەرگیز نەمانبینی کە رێبەرایەتی گلەیی و گازندە لە هەلومەرجی بێدەرفەتی بکات. لە ژووری تاکەکەسی ٢٥ ساڵەدا، لە هەلومەرجی گۆشەگیریدا، پارادایمی شارستانی دیموکراتیکی وەک مۆدێلێکی تیۆریک، فەلسەفە و کۆمەڵناسی خستەڕوو. لەسەر ئەو پاڕادایمە نوێیە بزوتنەوەی ئازادی و کۆمەڵگای کوردی گۆڕی. لەو قۆناغەی گۆڕانکاری و وەرچەرخانەدا لە دژی هەموو هێرشەکانی پاکتاوکاری ناوخۆیی و هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدا لە دەرەوە شەڕی کرد و کاریگەری ئەو هێرشانەی تێکشکاند.  بەڵام ئێمە باش دەزانین کە دەوڵەتی تورک  وهێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە پیلانگێڕی هەوڵ دەدەن رێبەرایەتی بێ کاریگەر بکەن، تێکۆشانەکە بێ پێشەنگ بکەن و پاکتاوی بکەن. ئەمە بەرخودانی رۆحییە. ئەو گەمە گەورەیە دەبینێت و میراتی ئەو کەسانەی کە ئەو گەمانەیان کردووە لە قوڕگیان دا دەهێڵێتەوە و لە ئیمراڵی رێبەرایەتی درێژە بە شۆڕش دەدات.

لەم رووەوە ئەوەی گرنگە هەلومەرجی زیندان و خواستی دوژمن نییە. گەر مرۆڤ پەیوەستی ئامانجی گەورە بێت، لە پێناو ئەو ئامانجەدا دەتوانێت هێز و ئیرادەی خۆی لە هەموو جۆرە دژواری و بێ دەرفەتییەک بخوڵقێنێت. رێبەرایەتی کاتێک ژیانی زیندان هەڵدەسەنگێنێت، گەوهەری هۆشمەندی بەرخودان بەم جۆرە باس دەکات: 'لە راستیدا هەلومەرجی دەرەوە، دەوڵەت، بەڕێوەبەرایەتی زیندان و دۆخی زیندان خاوەنی تایبەتمەندی وەک کۆشکیش بن، بەس نییە بۆ ئەوەی کە من چۆن بەرامبەر بە گۆشەگیری خۆڕاگری دەکەم. دەبێت کاریگەری بنچینەیی لە هەلومەرجدا و لە مامەڵەی دەوڵەت دا بەدوایدا بگەڕێین. بابەتی یەکلاکەرەوە کە من خۆم بۆ هەلومەرجی گۆشەگیری قایل بکەم. دەبێت پاڵنەری بەو جۆرەم هەبێت لەبەرامبەر گۆشەگیری خۆڕاگری بکەم، لە گۆشەگیریشدا نیشانی بدەم کە دەتوانرێت گفتوگۆ لەبارەی ژیانێکی گەورەوە بکرێت'. لەبەر ئەوە بناغەی بەرخودان لە دژی سیستمی ژووری تاکەکەسی کە دوژمن لە سەردەمی نوێدا بەرەوپێشی دەبات، ئامانجی گەورەی مرۆڤایەتی و پاڵنەری بەرخودانن. لەبر ئەوە ئەم بابەتە بنچینەییانە بناغەی بەرخودان لە دژی سیاسەتی زیندانی سەردەمی نوێی دوژمن پێکدەهێنێت. ئێمە بە بەهێزی لەو باوەڕەداین کە هاوڕێکانمان لە زینداندان، لە پێشەنگایەتی بەرخودانی رێبەرمان لە ئیمراڵیدا، بە رێکخستنبوون و ئاستی پارتیبووندا لەناو خۆیاندا، لە سەر بنەمای بەرخودانی ئەخلاقی، هەموو جۆرە هێرشەکانی دوژمن پوچەڵ دەکرێنەوە.

'لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم گوڕ بە تێکۆشان دەدەین'

بۆ خاوەنداری لە بەرخودانی زیندا پێویستە لە دەرەوە چی بکرێت؟

بەرخودانی زیندان بەردەوام دوو لایەنە بووە. لایەنی یەکەم بەرخودانی هاوڕێ زیندانییەکانمانە کە لە ناوەوەن، لایەنی دوەمیش بەرخودانی بنەماڵەی زیندانیان و گەلە وڵاتپارێزەکەمانە لە دەرەوە کە پشتیوانی ئەو بەرخودانە دەکەن. بە بەڕێوەبردنی ئەم بەرخودانە دوو لایەنە پێکەوە، زۆر سیاسەت و سەپاندنەکانی دوژمن پوچەڵ کرانەوە. ئەمڕۆ گوشارەکان لە زیندانەکاندا زۆر زیادیان کردووە و گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست. لەبەر ئەوەش بەرخودانی هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندا لە هەموو کاتێک گەورەتر و بەرفراوانترە. یانی لەسەر بەرخودانی هاوڕێیانی زیندانیمان ئەستەمە کە مرۆڤ شتێکی نەرێنی بڵێت. هاوڕێکانمان بە پێی پێویست شکۆی تێکۆشانی ئێمە و گەلەکەمانیان وێنا کردووە، لە بەرامبەر دوژمن چۆکیان دانەداوە.

لەم بوارەدا دەبێت بزانرێت کە لە ساڵانی رابردوودا لە تێکۆشان لە دەرەوە بۆ پستیوانی لە بەرخودانی زندانەکان، لاوازی هەبووە. شێوازێکی بەو جۆرە هەیە کە چاوەڕێی یەکتر دەکەن، پێشەنگایەتی ناکەن، زیاتر گلەیی و گازندە دەکەن. ئەمانە راست نین. دەبێت هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان، رێکخراو و پێکهاتە سیاسییە وڵاتپارێزەکان، بە تایبەتی بنەماڵەی زیندانیان و رێکخراوەکانی بواری یاسا تێکۆشان بەرامبەر بە گۆشەگیری وەک ئەرکێکی سەرەکی ببینن و لەم خاڵەدا گوڕ بە بەرخودان بدەن و تێکۆشان گەورە بکەن. لەبەر ئەوەی تێکۆشانمان لە دژی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە داوا دەکرێت. هێشتاش گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتیمان بەردەوامە و دوژمن دەیەوێت سیستمی گۆشەگیری وەک سیستمی ژووری تاکەکەسی لە هەموو زیندانەکاندا بەرفراوان بکات. بۆ ئەوەش دەبێت بنەمای بەرخودانمان لە دژی گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بێت. لەم رووەوە لە بری ئەوەی چاوەڕیی یەکتر بکەن، دەبێت هەمووان، هەموو رێکخراو و پێکهاتەکان پێشەنگایەتی بکەن و لە خۆیانەوە دەستپێبکەن وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی بیبینن. هەروەها دەبێت روناکبیران، هونەرمەندان، واتە هەموو بەش و لایەنەکان کە وەک ویژدانی کۆمەڵگا دادەنرێن، هێزیان بخەنەگەڕ و پێشەنگایەتی بەرخودان بکەن. ئاست و شێوازی بەرخودانمان لە دژی فاشیزم نیشانەی ئاستی وڵاتپارێز، روناکبیران، نوسەران و دیموکراتیکبوونی ئێمەیە. لەبەر ئەوە ئێمە داوا لە بنەماڵەی زیندانیان، رێکخراو و دەزگا یاساییەکان، دامەزراوە و پێکهاتە وڵاتپارێزەکان و هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە دژی گۆشەگیری توندکراو لە ئیمراڵی بە شێوەیەکی کارا خاوەنداری لە بەرخودان بکەن و تێکۆشان لە دژی فاشیزم گەش بکەن. بە شێوەیەک کە ئێمە گۆشەگیری تێکبشکێنین و فاشیزم بڕوخێنین، هەربۆیە من رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم".

هـ . ب