فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمی برادۆستیان بوردومان کرد

فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک دووجار هەرێمی برادۆستیان لە سیدەکان بۆردومان کرد.

دوێنێ ئێوارە فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک دووجار لە کاتی جیاوازدا هەرێمی برادۆست لە سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چری بۆردومانی دەڤەری گەروێ سینگان و گوندی بێرکم لە هەرێمی برادۆستیان بوردومان کردووە.

شایانی ئاماژەیە، دوێنێ فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەڤەری بامەڕنێ - ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومانی خەڵکی سڤیلیان کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.