گه‌ریلا بۆ یادی خه‌یری دورموش چالاكیكرد: ١٢ داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه‌

گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان بۆ یادی خه‌یری دورموش چالاكییان كرد. له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا ١٢ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٤ ی دیكه‌ش برینداربوون. گورزی له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ئه‌و زانیارییه‌ی راگه‌یاند،

"له‌ دامه‌زراندنی پارته‌كه‌مان په‌كه‌كه‌وه‌، له‌ ئافرێنه‌رانی ژیانی ده‌روێشانه‌مان، هاوڕێمان كه‌ به‌رده‌وام خۆی به‌ قه‌رزاری گه‌له‌كه‌ی ده‌بینی و به‌و جۆره‌ شۆڕشگێڕیی له‌سه‌ر رێگه‌ی راسته‌قینه‌ فێری ئێمه‌ كرد، له‌ پێشه‌نگانی به‌رخودانی ١٤ی ته‌مووز هاوڕێ دكتۆر محه‌مه‌د خه‌یری دورموش به‌ر له‌ ٤٠ ساڵ شه‌هیدبوو. له‌ ساڵیادی ٤٠ هه‌مینی شه‌هیدبوونیدا به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ یادی هاوڕێ محه‌مه‌د خه‌یری دورموش ده‌كه‌ینه‌وه‌. له‌ ئافرێنه‌رانی رێبازی په‌كه‌كه‌ كه‌ به‌ به‌رخودان سه‌ركه‌وتن ده‌خوڵقێنێت، هاوڕێ خه‌یری بووه‌ ناوی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌لومه‌رجی هه‌ره‌ دژواردا سازش له‌ سه‌ر رێباز و ژیانی رێكخراوه‌یی په‌كه‌كه‌ ناكات. وه‌ك شوێنكه‌وتووانی هاوڕێ خه‌یری ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ رێبازی تێكۆشانی ئه‌و ، هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌ له‌ دژوارترین هه‌لومه‌رجدا سازش له‌سه‌ر رێكخراوبووندا نه‌كات و شۆرشگێڕی ده‌روێشانه‌ی ئه‌و به‌رده‌وام بۆ خۆمان به‌ بنه‌ما بگرین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئامانجه‌كانی ئه‌و بگه‌یه‌نینه‌ سه‌ركه‌وتن.

له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان كه‌ بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هاوڕێ محه‌مه‌د خه‌یری دورموش ئه‌نجامدران، ١٢ داگیركه‌ر سزادران، ٤ داگیركه‌ر برینداربوون و گورز له‌ درۆنێك وه‌شێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٠ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها به‌ ماده‌ی سوتێنه‌ر و گازی كیمیایی هێرشی كرده‌ سه‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕ له‌ شاخی شه‌هید باهۆز.

زانیاری له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌١١ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:٥٥ له‌ گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ روویانكردبووه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاریه‌ن، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس چالاكییان كرد و گورزیان لێوه‌شاندن.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابورددا:

له‌ ١١ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٠٠ و ٠٧:٤٥ له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ به‌نیازبوون به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان سه‌ره‌تا به‌ سابوتاژ و دواتر به‌ چه‌كی سوك و نارنجۆك لێیان هاتنه‌ ده‌ست. دوای ئه‌و چالاكییه‌ داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه‌.

له‌ ١١ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٤٥ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه‌ داگیركه‌ران بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماده‌یان كردبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه‌ له‌ناوبران.

له‌ ١١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، داگیركه‌ران كه‌ هه‌وڵیاندا بكه‌ونه‌ ناو تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید چه‌كدار له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ خرانه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌. هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٠:٠٠ داگیركه‌رانیان خسته‌ بۆسه‌وه‌ و دواتر به‌ سابوتاژ لێیاندان. هێزه‌كانمان له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕ و تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان پێكه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌م چالاكییه‌یان كرد. له‌و چالاكیه‌دا دواتر به‌ نارنجۆك، چه‌كی سوك و نیشانشكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا. له‌ ئه‌نجامدا لانیكه‌م ١١ داگیركه‌ر سزادران، ٤یش برینداربوون. یه‌ك له‌و داگیركه‌رانه‌ی سزادرا پله‌دار بوو. ناوی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی سزادراون ئه‌مه‌یه‌: ساڤاش، فاتیح، گۆكهان، سه‌ركان، بوراك، ناجی، هارون، مه‌رت، ئۆغوز و فوئاد. بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانی داگیركه‌ره‌ سزادراوه‌كان نه‌كه‌ونه‌ ده‌ست هێزه‌كانمان، سوپای تورك شوێنی سزادانی سه‌ربازه‌كانی به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و كاتیوشا بۆردمان كرد. تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان هه‌روه‌ها گورزیان له‌ درۆنێك وه‌شاند كه‌ به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌سوڕایه‌وه‌. دواتریش ٢ داگیركه‌ری تر به‌ نیشانشكێن سزادران. سوپای تورك دوای ئه‌وه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و كاتیوشا بۆردومان كرد، به‌ هه‌لیكۆپته‌ر رۆكێتی سوتێنه‌ری به‌ره‌و شوێنی ته‌رمه‌كان سه‌ربازانی خۆی هه‌ڵدا و به‌م جۆره‌ ئاگریان له‌ ته‌رمه‌كانی خۆیان به‌ردا. گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌ و به‌شێك له‌ ته‌رمه‌كانی داگیركه‌ران كه‌ سزادران هێشتا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانماندایه‌. له‌ چالاكیه‌كه‌دا كه‌ له‌ كاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١٦:٠٠ به‌رده‌وام بوو، ١٢ داگیركه‌ر سزادران، ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون و گورز له‌ درۆنێك وه‌شێنرا.     

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ١١ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٤:٣٠ داگیركه‌ران مادده‌ی سوتێنه‌ریان هه‌ڵدایه‌ تونێله‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی شه‌هید باهۆزی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار. هاوكات به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومانی تونێله‌كانی شه‌ڕیان كرد. ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرا كه‌ ئه‌و گازه‌ كیمیاییه‌ی هه‌ڵده‌درا دوای ئه‌وه‌ی بڵاوده‌بووه‌وه‌ وه‌ك دڵۆپ به‌ دیواره‌وه‌ ده‌لكا.

له‌ ١ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ده‌ستی به‌ ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان كرد. ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ كه‌ له‌ گونده‌كانی مه‌مكاوا، یه‌كماڵه‌ی سه‌روو، یه‌كماڵه‌ی خواروو و مه‌شكان به‌ڕێوه‌چوو تا ٦ی ئه‌یلول به‌رده‌وامبوو.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر

له‌ ١١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی به‌هار، شاخی جودی و سیدا ٢٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.

له‌ ١١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و سیدا به‌ ده‌یان جار به‌ كاتیوشا بۆردومان كران.

له‌ ١١ی ئه‌یلولدا سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران هه‌وڵیاندا به‌ حه‌فاره‌ تونێله‌كان سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنن.

له‌ ١١ ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٢٠ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ر بۆردومان كرا.

له‌ ١١ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شه‌هید فه‌داكار سوڕایه‌وه‌.

هـ . ب