به بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان)، گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) قسه‌یان كرد.
ئه‌ڤیندار زاگرۆس: "هه‌ڤاڵ زیلان وه‌ك ده‌زانرێت سیمبولی ئازادی ژنه. مانیفیستی ژیانی ئازادی ئێمه‌یه. هه‌ڤاڵ زیلان به چالاكیه مه‌زنه‌كه‌ی رێگه‌ی بۆ هه‌زاران زیلان كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ ڕووبكه‌نه تێكۆشانی ئازادی ژن. هه‌ڤاڵ زیلان به‌و بۆمبه‌ی به خۆیدا ته‌قانده‌وه وایكرد ده‌نگ بگاته هه‌موو ژنێكی ئه‌م جیهانه كه له خه‌وی قووڵ به‌ئاگایان بهێنێته‌وه. هه‌ڤاڵ زیلان به‌م هه‌ڵوێسته‌ی، به بیركردنه‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئازادی ژن، له‌گه‌ڵ ئازادی ڕێبه‌رایه‌تی له‌ناو دڵی خۆیدا گه‌وره‌ی كرد. ئه‌مڕۆش به هه‌زاران ژن ڕێگه‌ی هه‌ڤاڵ زیلان ده‌گرنه‌به‌ر. ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕۆڵی خۆمان له‌نێو ئه‌م شۆڕشه‌دا بگێڕین. ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هه‌ڤاڵ زیلان به‌سه‌دان هاوڕێمان له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڤاڵ زیلان گرتیه‌به‌ر، هه‌ڵوێستێكی ئاسایی نه‌بوو. ڕێگه‌ی دا كه له‌سه‌ر هه‌زاران كه‌س كاریگه‌ری دروست بكات. ڕێگه‌ی دا به‌ڕاستی ژن د‌رك به جیاوازی خۆی بكات. وه‌ك ژنێك، چۆن بتوانێت له نێو تێكۆشانێكی وه‌هادا خوڕاگری بكات و بتوانێت به‌دوای ئازادی خۆیدا بگه‌ڕێت، بتوانێت له‌باره‌ی ڕاستی ژن كه ئه‌مڕۆ له ناو سیستمی داگیركه‌ر سه‌ركوت كراوه، وشیار ببێته‌وه. له هه‌مان كاتدا هه‌ڤاڵ زیلان وه‌ك ژنێك به هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌و وشیارییه‌ی به هه‌موو ژنانی جیهان دا. ئێمه به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه، له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ زیلان دا هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له سه‌نگه‌ره‌كان خۆڕاگرییان كرد و تا دوا هه‌ناسه خه‌باتیان كرد و شه‌هیدبوون به‌بیر ده‌هێینه‌وه و له‌به‌رامبه‌ریان به‌ژنی خۆمان دادهنوێنینهوه.
فه‌راشین كۆچه‌ر: بۆ ٣٠ی حوزه‌یران، هه‌رچه‌نده ده‌ربڕینی دژوار بێت، مرۆڤ ناتوانێت به چه‌ند وشه‌یه‌ك باسی بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو هه‌میشه به زیندووی بمێنێته‌وه، ئه‌ركی ئێمه‌یه هه‌ندێك پێناسه‌ی بكه‌ین. هه‌رچه‌نده هه‌ڤاڵ زیلان له ساڵی ١٩٩٦له دێرسیم چالاكی گیانبازی ئه‌نجامدا و ئه‌ونده ساڵیشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام ڕۆحی هه‌ڤاڵ زیلان تا ئه‌مڕۆش به زیندوویی ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆحی به‌رخۆدان بوونی هه‌بێت، ئه‌مه له ڕێگه‌ی ئه‌و گیانی بهرخۆدانهوهیه كه هه‌ڤاڵ زیلان له نێو ئێمه‌دا دروستی كردووه. هه‌رچه‌نده دژوار و قورس بێت، هه‌میشه له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌و ئه‌ركه‌مان له ئه‌ستۆیه.
وه‌ك چۆن ده‌ڵێین ئێمه شوێنكه‌وتووی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمانین، ئه‌و ئه‌ركه‌مان له ئه‌ستۆیه ئه‌و ڕۆحی به‌رخۆدانه‌ی كه له ئیمه‌دا دروستیان كرد، هه‌میشه خاوه‌نداری لێ بكه‌ین. دوژمن هه‌رچه‌نده به توندی هێرش بكات، باوه‌ڕمان وایه ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان له ئێمه‌دا بنیادیان ناوه، ئێمه به‌و ڕۆحه درێژه به به‌رخۆدانی خۆمان ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌ی وا ده‌كات مڕۆڤ به توڕه‌ییه‌وه بچێته سه‌ر ده‌ژمن و به ئیراده‌وه درێژه‌ی به تێكۆشانی بدات، رۆحی هه‌ڤاڵ زیلانه".
ژ.ن