گەل پەیتا پەیتا روو لە گۆڕستانی شەهید ژینا ئەمینی دەکەن
كچانی زانكۆی ئیسفەهان دوێنی شەو بەدرۆشمی "چلەی ژینا هاتووە، پشتی رژێم خوار بووە" بەرەو پیری چلەمین رۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیەوە ڕۆیشتن.
كچانی زانكۆی ئیسفەهان دوێنی شەو بەدرۆشمی "چلەی ژینا هاتووە، پشتی رژێم خوار بووە" بەرەو پیری چلەمین رۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیەوە ڕۆیشتن.
خەڵكی شاری سەقز ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی تەشرینی یەكەم، بەرانبەر بە"٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ هەتاوی"، بەئامادەبوونیان لەسەر گۆڕستانی شارەكە و وتنەوەی دروشمی "مردن بۆ دیكتاتۆر" یادی چلەمین رۆژی تیرۆری ژینا ئەمینی دەكەنەوە، كە پێش چل رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە تاران كۆژرا.
بەگوێرەی زانیاریەكان، كەشێكی ئەمنی و سەربازی توند بەسەر شاری سەقز، شوێنی لەدایكبوونی ژینا ئەمینی دا سەپێندراوە و رێكخراوی مافی مرۆڤ رۆژی رابردوو رایگەیاندبوو، بنەماڵەی ئەمینی بەتوندی لەژێر گۆشاری هێزە ئەمنیەكاندان، كە بەهیچ شێوەیەك مەراسیم بۆ چلەی ژینا ئەمینی بەرێوە نەبەن.
هاوكات ئیرنا ئاژانسی فەرمی دەوڵەت لەزمانی بنەماڵەی شەهید ژیناوە بڵاوی كردبوویەوە، كە "بۆ رێگری كردن لەهەر پێشهاتێكی نەخوازراو، رۆژی چلەی ژینای خۆشەویستمان مەراسیم بەرێوە نابەین".
بەڵام سەرەرای هەموو ئەو رێگری و بەربەستانەش، شەوی رابردوو لەژمارەیەك لەزانكۆوەكانی ئێراندا، بەهاتنی رۆژی چلەی ژینا ئەمینی، كچانی خوێندكار لەشوێنی پشووەكانی زانكۆی ئیسفەهان دروشمی "چلەی ژینایە، ئەستۆی رژێم خوار بووە"یان دەوتەوە.
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی ئەمڕۆ بڵاوكراونەتەوە، خەڵكی شاری سەقز سەرەڕای داخستنی ئەو رێگایانە بەرەو گۆڕستانی شارەكە دەچن، گەل بەپێ لەكوێرە رێگاكانەوە و لەرێگەی رووبارەوە بەرەو گۆڕستانی ئایچی كەوتوونەتەڕێ و ئامادەبووان لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی دروشمی "كوردستان، كوردستان گۆڕستانی فاشیستان"، "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێنەوە.
ژ.ت