گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چەک و کەرستە سەربازیانەی بڵاوکردەوە کە لە مەتینا دەستیان بەسەردا گیرابوو

گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چەک و کەرستە سەربازیانەی بڵاوکردەوە کە لە مەتینا و لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا ئامەد دەستیان بەسەردا گیرابوو.

گەریلا تی ڤی کۆتا بەشی دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا ئامەدی بڵاوکردەوە، کە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە ئەنجامدرا. لە دیمەنەکەدا گەریلاکان چەک و کەستە سەربازییە دەستبەسەرداگیراوەکان نیشان دەدەن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پێشتر رایگەیاندبوو، کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییدا ١٨ سەربازی تورک سزادراون و لەبارەی ئەو چەک و کەرستە دەستبەسەرداگیراوانەش رایگەیاندبوو، "هێزەکانمان لە سەر تەرمی داگیرکەران چەکێکی نیوئۆتۆماتیکی بی کەی سی، بۆمهاوێژێک، ٢ چەکی سوکی ئێم پی تی- ٥٥، ١٢ مەخزەنی چەکی ئێم پی تی- ٥٥، مین دۆزەرەوەیەک، ٢ دووربینی چەک، تەلەفونێکی گەورەی مانگی دەستکرد، ٢ تەلەفون، دوربینێکی تەرماڵ، ٢ پاوەربانک، ٤ بەرگی دژە ئاو، دوو قەمسەڵە یان پاڵتۆ، هێلەکێکی سەربازی، قاتێک جلی سەربازی، کڵاوێکی سەربازی، جانتایەکی فریاگوزاری تەندروستی، تەرمۆزەیەک، جوتێک دەستکێش و دوو چەقۆ دەستیان بەسەردا گیراوە".

هـ . ب