گەریلای یەرەکە هێمن مەرگەوەر: فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەبێتە بنەمای ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد

هێمن مەرگەوەر گەریلای یەرەکە سەبارەت بە سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران وتی: "ئەگەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ خۆیان پێشبخەن و پارادایمەکەی بۆ خۆیان بکەنە بنەما، بە دڵنیاییەوە سەردەکەون".

هێمن مەرگەوەر گەریلای یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە / YRK) سەبارەت بە ڕاپەڕینەکان بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەبارەی جەنگی تایبەتی ڕژێمی ئێران و گرنگی خۆپاراستن و پاراستنی جەوهەری هەڵسەنگاندنی ئەنجامدا و لە سەرەتای قسەکانیدا یادی ئەو شەهیدانەی کردەوە، کە لەم پرۆسەیەدا بۆ کەرامەت و شەرەفی مرۆڤ شەهید بوون.

سەرهەڵدانی ئێران دەرەنجامی تێکۆشانی ساڵەهای ساڵی چیاکانی کوردستانە

گەریلا هێمن مەرگەوەر دەربارەی ئەو ڕاپەڕینانە، کە بە پێشەنگایەتیی ژناندا روویدا وتی: "ئەو ڕاپەڕینانە بە پێشەنگایەتیی ژنان پەرەیان سەندووە و بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆن و دابڕاو نییە لەو خەبات و تێکۆشانە، کە ساڵەهای ساڵە لە چیاکانی کوردستان بەردەوامە. تەناەت دەتوانین بڵێین، ئەو خەبات و تێکۆشانە، کە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەند کاریگەریی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دروستکردووە. بۆیە پێویستە ژنان و گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆیان لە دەوری هێڵی هزری و فکریی ڕزگاریی ژنان ڕێکبخەن و لەسەر هێڵی ڕاست بڕۆن. هەر خۆی ئەو ڕۆحە ئازاد و بوێرە لەسروشتی ژنانی کورددا هەیە و هەرگیز لەژێر سایەی سیستمی پیاوسالاریدا خۆیان لە دەست نادەن و ون نابن، بەڵام پێویستە ئەم ڕۆحە زیاتر دەربکەوێت و خۆی بە فەلسەفەی ئازادی ژنان ڕێکبخات و ئەم پرۆسە و قۆناغە بەڕێوە ببات".

ژن و گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مافە ڕەواکانیان دەکەن

هێمن مەرگەوەر گەریلای یەرەکە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی ڕژێمی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: "دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دەیەوێت بە شەڕی تایبەت، بە زانیاری چەواشەکراو دەیەوێت گومان لەسەر ڕاپەڕینەکان دروست بکات و سەرکوتیان بکات، بەڵام هەمووان دەزانن، کە ژنان و کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران داوای مافە ڕەواکانیان دەکەن، داوای ئازادی و دیموکراسی دەکەن و بۆ ئەوەش ڕاپەڕیون و تێدەکۆشن. کاتێک سەیر دەکەین هەمیشە لە مێژووی ئەم کۆمەڵگایەدا بەرخۆدان هەبووە و ئەم کۆمەڵگایە دەزانێت هێڵی بەرخۆدان و تێکۆشان سەرکەوتن لەگەڵ خۆی دەهێنێت. لە ڕاپەڕینەکانی ئەمڕۆدا گەل هەڵوێستی خۆی بە شێوەیەکی ڕیشەیی و ڕادیکاڵ لە دژی ڕژێمی داگیرکەری دەرخستووە، لەبەر ئەوەش ئەم شەڕە تایبەتە و ئەو سیستەمی دەسەڵاتدارییەی ئێران ناچارە بە شکست و ڕووخان. ئەگەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆیان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێش بخەن و ئەو پارادایمە، کە بۆ هەموو مرۆڤایەتیی بە گشتی ئافرێنراوە، بۆ خۆیان بکەنە بنەما و خۆیان لەو چوارچێوەیەدا رێکبخەن، ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتیی ژنان هەرگیز ڕاناوەستێت و بەرەو ئازادی دەڕوات".

دەبێت لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک پاراستنی جەوهەری بکرێتە بنەما

گەریلا هێمن لەبارەی گرنگیی خۆپاراستن و پاراستنی جەوهەری وتی: "ئەو ڕاپەڕینانە، کە لەم پرۆسەیەدا پەرەیان سەندووە و بەرەو پێش دەچن، لە زۆر ڕووە و بە چەندین شێوە لە ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی پێشوو جیاوازترن. خواست و هەڵوێستەکانی کۆمەڵگا لە هەموو کاتێک زیاتر ئایدۆلۆژین. کۆمەڵگا بۆ مافە ڕەواکانی خۆی، بۆ هەبوونی خۆی، بۆ ئازادی و دێموکراسی ڕاپەڕیوە. پێویستە گەل لەم ڕاپەڕینانەدا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەدەچن زیاتر خۆیان ڕێکبخەن و بەرگری لە خۆیان بکەن، لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بەرگری و پاراستنی جەوهەریی خۆیان پێکبهێنن. پاراستنی جەوەری ڕەواترین مافی هەموو بوونەوەرە زیندووەکانە، لە هەمان کاتیشدا بۆ بەڕێوەبردنی ژیان ناچاربوون و پابەندبوونێکی بنچینەییە. بۆ ئەمەش پێویستە هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە خۆی و کۆمەڵگاکەی بپارێزێت، بەڵام نابێت ئەم پاراستنە یەک لایەنە بێت و دەبێت کۆمەڵگا خۆی لە بەرامبەر هەموو جۆرە پەلامارێکی ئایدۆلۆژی و فیکری، دەروونی، فەرهەنگی و مێژوویی بپارێزێت. لێرەش دا گرنگترین ڕۆڵ و ئەرک دەکەوێتە سەر شانی ژنان و گەنجان".

هیچ شۆڕشێک بەبێ قوربانیدان سەرناکەوێت

هێمن مەرگەوەر گەریلای یەرەکە بانگەوازی هەبوو و ڕایگەیاند: "پێویستە گەل نوێنەرایەتیی ئیرادەی ئازاد بکات. بۆ ئەوەی لە سەر خاکی خۆیان بە ڕەنگ و شێوە نەتەوەییەکانی خۆیان بژین، پێویستە گەلی کورد، فارس، بەلوچ، عەرەب، ئازەری تێکۆشانی خۆیان بۆ هەبوونی خۆیان بەهێز بکەن. لە هەمان کاتدا بۆ یەکگرتنێکی بەهێزتر پێویستی بە خۆ ڕێکخستنێکی بەرفراوانتر هەیە. ئەم شۆڕشە سارد نابێتەوە تاوەکو دێت بەر فراوانتر بکات. بەو هۆیەشەوە شەهید و قوربانیدان هەبووە و شەهید و قوربانیی تریش دەبن، بەڵام پێویستە بزانین، کە هیچ شۆڕشێک بەبێ شەهید و قوربانیدان نابێت، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ خاوەندارییان لێ بکات و ئامانجەکانیان  سەربخات. ئەوان کەرامت و شکۆی مرۆڤایەتین و نابێت هەرگیز لەبیر بکرێن، چونکا خاوەنداریکردنیان ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانییە. دەبێت گەل باوەڕی بەهێزی خۆی هەبێت و لەسەر رێگای شەهیدەکانیان بڕۆن و بە سەرکەوتوویی ئەم ڕاپەڕینە بە ئەنجام بگەیەنرێت. ئەوەی لەم سەرهەڵدانانەدا ئەنجام بە سەرکەوتن تاجدار دەکات پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەش گرنگە ئەم ڕاپەڕینانە بە پارادایمی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەببەن و رێکخستنی خۆیان بەپێی ئەوە دیزاین بکەن.

فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەبێتە بناغەى ژیانی دیموکراتیک و ئازاد

گەریلا هێمن مەرگەوەر لە کۆتایی وتەکانیدا وتی، "وەک گەریلاکانی کوردستان بڕوامان بەوە هەیە، کە ئەم ڕاپەڕینانە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی پێشکەوتن و بەرەوپێش چوون و ئەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبێتە بناغەى ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد. بۆ مسۆگەرکردنی ئەمە پێویستە هەموو خانەکانی کۆمەڵگا خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان بکەن و ئەم ڕاپەڕینانە زیاتر و گەشتر و بەهێزتر بکەن".

ژ.ت