'لە کۆتاییدا هەر گەریلا سەردەکەوێت'

گەریلای هەپەگە کەنداڵ ئامەد رایگەیاند کە سوپای تورک دەرەقەتی تێکۆشان و ئیرادەی گەریلا نایات و جەختی کردەوە کە دوجار و لە کۆتایی ئەم شەڕەدا گەریلا سەردەکەوێت".

گەریلای یەژاستار تێکۆشین فەدا رایگەیاند، "کەس ناتوانێت دەستدرێژی بکاتە سەر کولتوری ئێمە، زمانی ئێمە، خاکی ئێمە، ناسنامەی ئێمە و پاڕادایمی ئێمە".

گەریلای یەژاستار تێکۆشین فەدا  و گەریلای هەپەگە کەنداڵ ئامەد بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

گەریلای یەژاستار تێکۆشین فەدا باسی لەوەکرد کە لە خواکورک، زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و هەرێمەکانی تر تێکۆشان و بەرخودانی گەورە دەکرێت و وتی، "ئەو ئیرادەیەی کە لەسەنگەرەکانی شەڕدا نیشاندرا گەورە و گەورەتر بووە. هەر هاوڕێیەکمان بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەجوڵێنەوە و هێزی لێوەردەگرن. هەر هاوڕێیەکمان بۆ سەرکەوتن ئەو فەلسەفەیەیان بە بنەما گرتووە. بە بێ ئەوەی هیچ سازشێک لەسەر کولتور و ئەخلاقی پەکەکە بکات شەڕ دەکات. لەسایەی رەنج و ماندووبوونی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان لەم دۆزەدا، ئێمە لەم شەڕەدا سەردەکەوین".

فەدا ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ، شێوازی دوور لە ئەخلاق بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەوانەش پەنا بۆ درۆ دەبات و لەو بارەوە وتی، "ئەو بەرخودانەی تائێستا کراوە وەڵامی هەموو ئەو گۆشەگیریەیە کە لەسەر رێبەر ئاپۆیە. سەرباری گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ئەو لە چوار لای جیهان بڵاودەبێتەوە. کەس ناتوانێت دەستدرێژی بکاتە سەر کولتوری ئێمە، خاک و ناسنامە و پاڕادایمی ئێمە".

'بۆ ئێمە گەڕانەوەیە بۆ جەوهەر'

گەریلای هەپەگە کەنداڵ ئامەدیش باسی لەوەکرد کە مێژووی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئەوان گەڕانەوەیە بۆ ریشە، جەوهەر، زمان و کولتوری مرۆڤ و وتی، "هەنگاوەکەی رێبەر ئاپۆ خاوەنی واتا و بەهایەکی گەورەیە".

ئامەد ئەوەشی خستەڕوو، کە سوپای تورک لەم شەڕەدا سەرەڕای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناتۆش توانای بەسەر ئیرادە و داواکاری تێکۆشانی گەریلادا نەشکاوە و وتی، "دوژمن چەندەش چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت ناتوانێت بگاتە ئەنجام. لە کۆتاییدا ئێمە لەم شەڕەدا سەردەکەوین. لەراستیدا گەورەترین تێکۆشان و بەرخودان لە ئیمراڵی دەکرێت. بەم شەڕەوە ئێمە بە سەرکەوتنەوە تاجداری دەکەین".

هـ . ب