هەپەگە: داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و قەدەغە هێرش دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا سەنگەرەکانی شەڕی ٦ جار بە بۆمبی قەدەغە و ١١ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا سەنگەرەکانی شەڕی ٦ جار بە بۆمبی قەدەغە و ١١ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەم بابەتانە کردووە:
"بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پلانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پوچەڵ کردووەتەوە. سوپای تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی سیستماتیک کۆنسێپتی هێرش لەسەر بنەمای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی پەرە پێداوە. سەرەڕای ئەوەی زۆر جار هێزەکانمان بە بەڵگەوە نیشاندیاندا کە سوپای تورکی داگیرکەرچەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بوێری بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەبەخشێت و ئەمەش دەریدەخات کە ئەوان پشتیوانی لەتاوانەکانی شەڕ دەکەن. سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا ٦ جار بە بۆمبی قەدەغە و ١١ جاریش بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی شەڕی بۆردومان کردووە. هەروەها دوو جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٣٤ جار بە هەلیکۆپتەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس گۆريپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کردووە.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەرخودان و چالاکییەکانیان درێژە پێدەدەن. لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران.
زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان دوو جار بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیاندا. ئەوە روونکرایەوە لە گورزی کاریگەری هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادراون.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٦:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا"
٢٠ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێکیان سزادا.
لە ٢٠ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:١٥ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کاتێک ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بنیشنەوە تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. دوای لێدانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون لە گۆڕەپانە برۆن.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر١٦:٢٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک بەچەکی کیمیایی بۆردومان کران. ئەوە دەستنیشان کراوە کە رەنگی ئەو ماددە کیمیاییە بەکارهێنراوە زەرد بووە.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە نێوان ٠٩:٠٠ و ١٨:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ١٠ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کراون.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا هەرێمی گۆشینی خواکورک ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، چەمچۆ، کوڕەژارۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٣٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودنای ساجا، سیدا، چەمجۆ، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبوون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە حەفارە و کەرستەی شکاندن بڕوخێنێت".
هـ . ب