یەپەسە ژن لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید بۆتان فارقینی یەپەسە ژن لە ئامەد رێگەی داخست

لە راگەیەندراوێکدا تیمی وەڵامدانەوەی شەهید بۆتان فارقینی یەپەسە ژن ئاماژەی بەوەکردووە: "١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە سەر رێگەی فڕۆکەخانە لە ناوەندی ئامەد رێگە داخراوە. دواتر گروپێکی دیکەمان بۆسەیان لەبەردەم دوژمن دانا. دوژمن نەیتوانی بێتە شوێنی رووداوەکە و لەناو شوێنەکانیانەوە تەقەیان لە تیمی وەڵامدانەوە کرد. تیمی وەڵامدانەوەمان بەرپەرچی دوژمنی دایەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ روویدا. دوای ئەو شەڕە تیمەکانی وەڵامدانەوەمان گەڕایەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکانی".

هـ . ب