سبەی لە رانیە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دەوڵەتی ئێران خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

ئەمڕۆ بەشێک لە ھاوڵاتیان، چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ئیدارەى ڕاپەڕین گردبونەوە و هێرشەکانى دەوڵەتی تورک و ئێرانیان کرد و ڕایانگەیاند، سبەى کاتژمێر ٣ ى پاشنیوەڕۆ لە باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

لەوبارەوە، سلێمان وەرتی، بەناوى چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوچەکەیان وتى: پلانگێڕیەکی گەورە و مەترسیدار لەسەر گەلی کورد لەھەر چوار بەشی کوردستان ھەیە و لە ئێستاشدا مەترسی کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان لەلایەن دەوڵەتانی داگیر کەری کوردستانەوە هەیە، بۆیە پێویستە هەموان ھەڵوێستمان ھەبێت لەدژی ئەو ھێرشانە.

ئەوەشی خستە ڕوو، لە ئێستادا و لەیەککاتدا دەوڵەتی تورکى فاشی ھێرشی بۆسەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان دەستپێکردووە و بەھەمان شێوە ڕژێمى ئێرانیش ھێرش دەکاتە سەر باشوورى کوردستان و لە هەمانکاتیشدا لە ڕۆژھەڵاتتش ڕۆڵەکانمان شەھید دەکات  .

وتیشى، داوا لەسەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکەم، کە سبەینێ بەشداری فراوان بکەن لە خۆپیشاندان، کە لەدژی ھێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر گەلی کورد لە کاتژمێر ٣ى پاشنیوەڕۆ لەناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە ئەنجام دەدرێت .