پاژک: باجەکەی هەرچیەک بێت گەلی کورد دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت

پاژک لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بە رژاندنی خوێنی کورد هیچ هێزێک ناگاتە ئامانجەکەی. لە سەدەی ٢١دا گەلی کورد دەست لە تێکۆشانی هەڵناگرێت."

کۆردیناسیۆنی پاژک لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی قڕکەری تورک لە ١٩ی تشرینی دووەمدا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی پاژک بەم شێوەیەیە؛

"حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەگەڵ هێرشە دڕندانەکەی تەقسیم بۆ سەر خەڵکی مەدەنی، چەند ڕۆژێک بوو دەیویست لە ڕێگەی میدیاکان و لێدوانەکانیەوە بزووتنەوەکەمان و بەڕێوەبەری ڕۆژائاوا تاوانبار بکات. ئەم درۆیانە سەریان نەگرت و ئێستا کردیان بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و ڕۆژئاوای کوردستان. لە کاتژمێرەکانی سەرەتای هێرشەکەی تەقسیم، وەزیری چەتەکان، سلێمان سۆیلو، لە لێدوانەکەیدا، بزووتنەوەکەمان و بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوای تۆمەتبار کرد و ویستی بەرپرسیارێتی ئەو کارە دڕندانەیان لە بخاتە ئەستۆیان. لەگەڵ هێرشی تەقسیم، دەرکەوت کە دەسەڵات و میت تا چ رادەیەک لەنێو پیلانگێڕی قێزەوندان. ڕای گشتی تورکیا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆیە کە تا هەموو لایەنەکانی هێرشەکەی تەقسیم ڕوون نەکرێتەوە، دەستبەردار نەبن. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر هێرشەکەی تەقسیم گیراوە. دەسەڵاتێکی لەم شێوەیە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و داهاتووی گەلانی تورکیا. ئایندەی دیموکراسی گەلی کورد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و ڕۆژئاوای کوردستان کراوەتە ئامانج. دەوڵەتی تورک کە کوردی ئازاد و بە ئیرادە قبووڵ ناکات، جارێکی دیکە بە پیلان و هێرشی نوێ دەستی بە هێرش کردووە. هەرچەندە هەوڵیاندا بە دەستنیشانکردنی هۆکاری درۆ و پیلانگێڕی، رای گشتی نێودەوڵەتی و تورکیا باوەڕ بە درۆکانیان بکەن، بەڵام بۆمبەکە بە دەستیانەوە تەقیەوە. دەسەڵات داڕما، پلانی بۆمبەکەیان هەڵوەشایەوە. پێویستە گەلی تورکیا لێپرسینەوە لەم حکومەتە فاشیستە بکات لەسەر تاوانەکانی و دەست لە لێپرسینەوە هەڵنەگرێت.

دوای کۆبوونەوەی گرووپی جی٢٠، هێرشی دەسەڵاتی فاشیستی دەوڵەتی تورک بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی ئەمریکا – ڕووسیا و هەموو هێزەکانی هاوپەیماندایە. هیچ هێزێک بە ڕشتنی خوێنی کورد بە ئامانجەکەی ناگات. گەلی کورد لە سەدەی ٢١ لە شەڕی پاراستنی هەبوونی خۆی ناوەستێت و داوای ئازادی خۆی دەکات، گرنگ نییە باجەکەی هەرچیەک بێت. بەردەوام دەبێت لە تۆڵەکردنەوەی هێرشەکان. به خۆڕاگری وه ڵام دەداتەوە و له گەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگاتە ئامانجی کوردستانی دیموکرات. تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی فاشیست و کۆنترا و چەتەیی ئاکەپە-مەهەپە لەسەرپێ بێت، گەلەکەمان لەسەر پێ دەبێت و لێپرسینەوە دەکات. لە هەمان کاتدا لەبەرانبەر ئەوانەی هاوبەشی ئەم تاوانەن، پشتگیری دەکەن و سیاسەتی ئەمریکا – ڕووسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەکۆشن. ئێمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

لە کەسایەتی ژنی تێکۆشەر و راپەریو لەسەر خاکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کە لە پێناو پاراستنی میراتی کەلتووری دایک و بەها مرۆییەکان خەبات و بەرەنگاربوونەوە لەدژی ئایدۆلۆژیای باڵادەستی دەوڵەتی پیاوسالار و سیستمی حوکمڕانی کرد، ڕۆح و باوەڕی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' خۆشەویستی و سوپاسگوزاری خۆمان لەبەرانبەر راستیەکەیان دەردەبڕین.

ڕێپێوانی ئازادی ژنان و گەلانی ئازادیخواز، میراتی خۆی لە مێژوو و فەرهەنگی دایکی خواوەند بە میرات گرتووە. لە تێکۆشانی سێ خوشکی میراباڵەوە، تا دەگاتە ڕۆزاکان، لە ساریا تاوەکو ئایسەل، دەلال و بێریڤان، لە ژیانەکان، ناگیهان، هەڵبەست و ژینا ئەمینیەکان، ئەم میراتە مێژووییە کە ڕەگ و ڕیشەی لە خەباتی ٥٠ ساڵەی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستاندا هەیە، بووەتە یەک ڕۆح و یەک جەستە. له سەڕ ئەم بنه مایه شه هیدانی خەباتی ئازادیی ژن، له کەسایەتیی ئەو هه ڤاڵانەی له زاپ و ئاڤاشین و مەتینا له پێناو ئەم ڕاستیه گەورەیەدا له بەرامبەر عەقڵییەتی فاشیست و قڕکەری پیاو – دەوڵەت لەسەر ناوی شکۆی مرۆڤایەتی و پاراستنی بەهای ژیانی ئازاد بەرخۆدانیان کرد، بەرێز و خۆشەویستیەوە یادیان دەکەینەوە.

ئێمە وەک ژنانی کورد و گەلی کورد بە پرۆسەیەکی سەختی خەباتدا تێدەپەڕین. هێرشە قڕکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بە هەموو شێوازێکی نامرۆڤانە بە فراوانی بەردەوامە. هێرشەکان لە لایەن سیستەمی کاپیتالیست و عەقڵیەتی باڵادەستی پیاوانەوە دژی ژنان بەردەوامە. لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هێرشی فرەلایەنە لە دژی ژنان و لە کەسایەتی ژناندا دژی هەموو کۆمەڵگا بە عەقڵیەتی زایەندەپەرستی و ڕەگەزپەرستی و ئایینی بەردەوامە. سیستەمی حوکمڕان و دەوڵەتی پیاو کە لەسەر بنەمای کوشتنی ژن و ژیان دامەزراوە، لە بەرامبەر خەباتی ژنان بێچارە بووە و هەوڵ دەدات بە هەموو جۆرە کارێکی نامرۆڤانە و توندوتیژی هەوڵ بدات دەسەڵاتی خۆی لەدەست نەدات و هەموو جۆرە کردوەیەکی نامرۆڤانە و توندوتیژی دژی ژنان و ئیرادەی رێکخراوی ژنان بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی لەناوی ببات.

سیستەمی باڵادەستی پیاوان بنەمای عەقڵیەت و ئایدۆلۆژیا و چەمکی دیکتاتۆری خۆی لە دژی ژیانی ئازاد لەسەر نەبوونی ئیرادەی ئازاد و توندوتیژی و فاشیزم و قڕکردن و کوشتن و بێ ماناکردنی ژیانی ژنان بنیات ناوە. لە هەموو پرۆسە و قۆناغێکی مێژوودا، عەقڵیەتی دەسەڵاتدار و سیستمە ستەمکارەکەی بە شێوازی چەپەڵ کە دوورە لە ئەخلاق و بەهاکانی مرۆڤایەتی، بە پێچەوانەی ئیرادەی ژن و کۆمەڵگا پەرەی پێدراوە. لەم سەردەمەدا ئەو قەیران و گێژاوە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتووری و ئەخلاقییانەی کە مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەسەر بنەمای راستی سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم و هەژموونی دەوڵەتی پیاوان دامەزراوە. ژنان چیتر کڕنۆش بۆ راستی شەرمەزارکەری دەوڵەتی نێرسالاری و سیستەمی دەسەڵاتەکەی نابەن. خەباتی ژنان لەم قۆناغە مێژووییەدا لە گەشەکردندایە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر سیستەمی دەسەلاتدار دروست کردووە. هۆکاری توندی هێرشەکان بۆ سەر ژنان و توندوتیژیەکان لەسەر بنەمای ئەم پێشکەوتنەی ژنانە. ئیرادەیەکی بەهێز و ڕێکخستن و خەباتی هاوبەشی ژنان دەتوانێت لە بەرامبەر ئەم توڕەیی و هێرشە فرەلایەنەی دەوڵەت - پیادا بوەستێتەوە.

لەم سیستەمەدا هیچ شانسێکی ژیان جگە لە کۆیلەکردن و بێ ئیرادەکردن، بێرێکخستنکردن و بێتێکۆشان بە ژنان نەدراوە و لە کەسایەتی ژناندا هیچ مافێک بە کۆمەلگا نەدراوە. لە کوردستان بە سەرهەڵدانی مێژوویی و ڕێپێوانی ئازادیی ڕێبەرمان، خۆڕاگری و خەباتی شۆڕشگێڕانە لەسەر بنەمای کارەکتەری ژنێکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد و ڕاستی مرۆڤایەتی دروست بوو. ڕێبەر ئاپۆ رزگاری کۆمەڵگای بە رزگاری ژنان پێناسە کرد. رۆژ بە رۆژ ئەم پێناسەیە زیاتر و زیاتر ئاشکرا دەبێت.

راستی مێژوویی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە لە کەسایەتی سێ خوشکی میرابالدا پەرەی سەند، بوو بە میراتی خەبات بۆ هەموو ژنان. بە درێژایی مێژوو، ژنان هەمیشە لە دژی سیستەمی حوکمڕانی و عەقڵیەتی زایەندەپەرستی پیاوان خەباتیان کردووە. لە بەرامبەر دڕندەیی و نادادپەروەریدا سەری دانەنەواندووە. خەبات و خۆڕێکخستن و بەرخۆدانی ژنان ئەمڕۆ لەسەر یەک هێڵ، بە هەمان ئامانج و فەلسەفە بەڕێوەدەچێت، خەباتێک کە لە ئامانجەکەیدا ڕوونە، هیچ بەربەستێک ناتوانێت ڕێگری لێبکات.

قۆناغی خەباتی ژنان گەیشتە ئەمڕۆ، قۆناغی لە ئامانجدا روونبوونە. ئەمەش لەگەڵ فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" چووەتە قۆناغێکی نوێی خەبات. بە ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی ژنانی کورد، بە ڕۆحی پارتیبوون، بە هۆشیاری خۆپاراستن، بە ڕوانگەی زانستی، بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن بە چەمکی مێژوویی و ڕۆژانەی بەرپرسیارێتی، خەباتی ژنان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت. ئەم سەردەمە سەردەمی ژنە، سەردەمی ڕزگارکردنی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بووەتە بازنەیەک لە دەوری خەباتی ژنان.

ئێستا ئەو ڕاستییەی کە 'ژن جیهان دەگۆڕێت'، لە خەباتی ژناندا بەرجەستە دەبێت. لە قۆناغی ئەمڕۆی خەباتدا ژنان لە سەرانسەری جیهاندا لە دەوری دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆبوونەتەوە. ئەمەش نوێنەرایەتی قۆناغێکی نوێی خەباتی ژنان دەکات. دەنگی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا بەرز بووەتەوە، ڕەنگدانەوەی راستی بنیاتنانی شۆڕشێکی جیهانی ژنانە. ژنان ئەمڕۆ لەسەر ئەم باوەڕە خەبات دەکەن. باج دەدەن، پەرە بە زانست و ئیرادەی خۆیان دەدەن. رێکخستنیان بنیات دەنێن. ڕۆژی تێکۆشان دژی توندوتیژی دژی ژنان بەم ڕاستییە مانادارە.

ئێمە وەک پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خەبات و حەقیقەتی ژنە تێکۆشەرەکان کە بەهای گەورەیان بۆ مێژووی مرۆڤایەتی خوڵقاندووە بەهێزتر دەکەین. لەپێناو پەرەپێدانی ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دیموکراسی لەسەر بنەمای فەلسەفەی ژیانی ئازاد، فراوانکردنی بەرخۆدان و پەرەپێدانی خەبات، بە پێوەرێکی سەرکەوتن دەزانین. دەتوانرێت ئەرکەکانی جێبەجێکردنی ئەم ستانداردانە ڕێکبخرێت و پەرەی پێبدرێت. ژنان چیتر نایانەوێت لە ژێر سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمدا بژین. ژنان بەرەو بنیاتنانی سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هەنگاو دەنێن. چونکە لە سەدەی ٢١دا  پڕۆژەی کۆنفیدرالیزمی ژنانی جیهانی پڕۆژەیەکە بۆ چارەسەری.

بەم باوەڕەوە، سڵاو لە راپەرین و خەباتی ژنان لە هەموو بوارێکدا دەکەین. بەتایبەت ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران کە سەرەڕای کوشتن و هێرشی چڕی رژێمی ئێران، لە هەموو شەقام و گۆڕەپانەکاندا درێژە بە راپەرینیان دەدە. بەم پێداگرییە، تاوەکو شۆڕشی ژنان مسۆگەر نەکەین، خەباتمان بەردەوام دەبێت."

ف.ق