یەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەمدا کە لەدژی هەرێمی ئاسۆس ئەنجامدراوە.
یەرەکە وتی، " لە هێرشەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوتووە، بەڵام زیان بەر رەز و باخی هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێمەکە کەوتووە."
درێژەی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
" ماوەیەکە داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی ئاسۆس و پێنجوێن زیاتر کردووە. بە تایبەتی ئەو هێرشە هاوکاتەی لەگەڵ راپەرینی گەلان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد دەزانرێت کە بە هەماهەنگی لەگەڵ داگیرکەری ئێران ئەنجام دەدرێن. لەم دوایینەدا بینرا کە داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی هاوکات زۆر دەڤەری باشوری کوردستان و ناوچەکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد. گوایە هێرشەکان بەهۆی تەقینەوەکەی تەقسیم بووە. بەڵام ئێمە و جیهان دەزانین کە ئەم هێزانەی کە هێرشیان کردە سەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان هەمان ئەو هێزانەن کە تەقینەوەکەی تەقسیمیان ئەنجامداوە. مێژوو بە دەیان جار شایەدی بۆ روداوی بەم شێوەیە دەدات.
گەلی کورد خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە و هێرشەکان پووچەڵ دەکاتەوە
داگیرکەران باش دەزاننن کە ئەم سیناریۆیانە ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن، هەروەک چۆن دوێنێ گەلەکەمان سەری دانەنەواند، ئەم کردەوە قێزەونەش بێوڵام نەمایەوە و ئەمڕۆش خاوەن هەمان ئیرادەیە کە هێرشەکان پووچەڵ دەکانەوە.
ئێمە وەک یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) چۆن لە شەڕی داعشدا پشتگیریمان لە گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان کرد، ئەمڕۆش بە هەمان شێوەیە لەگەڵ گەلی خۆڕاگرمانداین. کۆمەڵکوژیەکە کە بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدراوە، شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
جارێکی دیکە بانگەوازی لە گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان دەکەین، لەم کاتە مێژووییەدا خاوەنداری لە شەڕڤانان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان بکەن و لەبەرانبەر هێرشەکان بێدەنگ نەبن."
ف.ق