لە رانیە هێرشی دەوڵەتی تورک و ئێران شەرمەزار کرا
لەدژی ھێرش و پەلامارە داگیرکاریەکان لە شارۆچکە ڕانیە گردبونەوەیەک ئەنجامدرا و چالاکوانان ڕایانگەیاند، بێدەنگی و بێ هەڵوێستی لەبەرامبەر داگیرکاریەکاندا دەچێتە قاڵبی خیانەت .
لەدژی ھێرش و پەلامارە داگیرکاریەکان لە شارۆچکە ڕانیە گردبونەوەیەک ئەنجامدرا و چالاکوانان ڕایانگەیاند، بێدەنگی و بێ هەڵوێستی لەبەرامبەر داگیرکاریەکاندا دەچێتە قاڵبی خیانەت .
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژە جیاوازەکانی دەڤەرەکە لەدژی ھێرش و پەلامار و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران گردبوونەوە.
ئاسۆ کۆساری، لە وتەیەکدا بەنوێنەرایەتی گردبونەوەکە ڕایگەیاند: ناوچەکەمان بە دۆخێکی ئاڵۆز و سەختدا تێدەپەڕێت هۆکاری سەرەکیش سیاسەتی نا دیموکراتی وشەڕانگێزی و پاوانخوازی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ناوچەکە و هێزە بەرژەوەندخوازەکانە.
وتیشی: دەوڵەتە سەرکوتکەرەکانی تورکیا و ئێران لە کاتێکدا ناتوانن وەڵامی کێشە و ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ناوخۆیان بدەنەوە دەیانەوێت بە کێشە و قەیران لە دەرەوەی سنوورەکان و دروستکردنی سیناریۆ وبیانووی بێ بنەما شەڕ و ئاژاوە و داگیرکاری لەسەر گەلی ئێمە جێبەجێ بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هێرش و بۆمبارانەکانی ئێران و هێرشەکانی تورکیا لە کۆبانێ تا دەگاتە قەندیل و چیای ئاسۆس و بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو و كۆكوژی كیمیایی لە زاپ پەیامێکی دوژمنکارانەیە، بێدەنگی و بێ هەڵوێستی لەبەرامبەریدا دەچێتە قاڵبی خیانەت.
کۆساری لە قسەکانیدا باسی لەوەشکرد: پێویستە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هەریەکە لە پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵ، حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان جددیتر ڕۆڵی خۆیان ببینن لەبەرامبەر ئەو هێرش و پێشێلکارییانەی دەکرێتە سەر خاک و سەروەری هەرێمی کوردستان و عێراق.
ف.ق