هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران گۆڕەپانەکانی بەرخودانیان ٨ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٧ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران گۆڕەپانەکانی بەرخودانیان ٨ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٧ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٦ داگیرکەر سزادران.
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٨ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٧ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. لەهەمانکاتدا ٤ جار لە رێگەی فڕۆکەی شەرەوە، ٣٢ جار لە رێگەی هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان ئەنجامدرا.
زانیاری بەرفراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکانەوە بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا لە نێوان کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٥:٠٠ لە چەمچۆ داگیرکەران هەوڵیاندا بکەونە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید فەداکار. هێزەکانمان بە چەکی سوک لە داگیرکەرانیاندا. دوای گورزی هێزەکانمان داگیرکەران ناچاربوون تائاستێک بکشێنەوە.
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل لە چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا کە خەریکی داربڕینەوەبوو. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە بەرامبەر داگیرکەران کە روویان لردبووە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس بە سابوتاژ دوو چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە ٢١ی تشرینی دووەم لە نیوەڕۆدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە ٢١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەلیکۆپتەری سکۆرسکییاندا کە هەوڵیان دەدا هێزەکانیان دابەزێنن. بە هۆی گورزی هێزەکانمانەوە هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون لە گۆڕەپانەکە بڕۆن.
هێەشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس ٤ جار، لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان ٢ جار، لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات جارێک و لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید فەداکار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید هێرش جارێک بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٢ جار، لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید فەداکار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید هێرش ٥ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی وترکی داگیرکەر
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ، ساجا، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٣٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا، ساجا، چەمچۆ، شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٢١ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبوون بە حەفارە بڕوخێنێت".
هـ .ب