هەپەگە: هەموو ساتێکیان بە بەرخودانەوە نەخشاند

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ئاشکرا کردو رایگەیاند، "هاوڕێیانمان سەما، ئارژین، لیلاڤ و ئاڤاشین لە دژی هێرشەکانی دوژمن لەهەموو ساتێکدا خۆڕاگرییان کرد و هەوڵی بێهاوتایان ئەنجامدا".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ئەو گەریلایانە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

"بەرخودانی ئەفسانەیی ئێمە لە دژی داگیرکەری، کە هەموو رۆژ قارەمانێتی گەورە تۆمار دەکات، لە مێژووی ئازادیی کوردستاندا وەک بەنرخترین کات دەبینرێت، بە پێشەنگایەتی هاوڕێیانی هێژامان کە بە قارەمانێتی شەڕ دەکەن و شەهید بوون، بێپسانەوە بەرخودان بەردەوامە. پلانە داگیرکەریی و قڕکەرییەکانی دوژمن لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی وەرخەلێ، ئەشکەوتی برینداران، شاخی جودی و شاخی هەکاری رووبەڕووی بەرخودانی مێژوویی بوونەوە و هەڵوەشانەوە. ئەو بەرخودانەی کە شەهیدانی قارەمانمان پێشەنگایەتییان بۆکرد، هەموو جارێک گورزی قورسی لە دوژمنان وەشاند و وایکرد کە دوژمن لەو گۆڕەپانانەی کە هەوڵی دەدا داگیریان بکات بگاتە بنبەست. بەرخودانی مێژوویی کە لە مەتینا فەرماندەی پێشەنگمان سەما ئەیلول و هاوڕێیانمان ئارژین، لیلاڤ و ئاڤاشین پێشەنگایەتیان بۆکرد، پلانەکانی دوژمن لەسەر هەرێمەکەی لەناوبرد. لە دژی هێرشەکانی دوژمن هاوڕێیانمان سەما، ئارژین، لیلاڤ و ئاڤاشین لەهەر ساتێکدا خۆڕاگرییان کرد، بە بڕوا بە رۆڵی تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ بە تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا، بە بەهێزکردنی ئەو تیمانە رەنج و ماندووبوونی بێ هاوتایان کێشا. ئەو هاوڕێ بەنرخانەمان لە تیمە گەرۆکەکاندا لە دژی دوژمن زۆر چالاکیان ئەنجامدا و ئەرکی سەردەمی خۆیان بە سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. ئێمە وەک هاوڕێیانی ئەوان بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان سەما، ئارژی، لیلاڤ و ئاڤاشین کە رادەستی ئێمەیان کردووە، بە شێوەیەک کە شایستەی بەرخودانی ئەوان بێت بیگەیەنینە سەرکەوتن.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: سەما ئەیلول

ناو و پاشناو:فاتمە مارانگۆز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ئایشە - خدر

کات و شوێنی شەهیدبوون:١٨ی ئابی ٢٠٢٢/ مەتینا

ناسناو: ئارژین جودی

ناو و پاشناو: زەینەب دال

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: سورەییا- بەدری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئابی ٢٠٢٢/ مەتینا

ناسناو: لیلاڤ ژیندا

ناو و پاشناو: لیلۆز ئۆزکان

شوێنی لەدایکبوون: قامیسلۆ

ناوی دایک- باوک: جیهان - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ مەتینا

ناسناو: ئاڤاشین زاگرۆس

ناو و پاشناو: مەدریکا بەسراڤی

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک- باوک: ساڵیحە - عەبدولقادر

کات و شوێنی شەهیدبوون:٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ مەتینا

 

سەما ئەیلول

هاورێمان سەما لە ناوچەی چەرموغی ئامەد لەناو بنەماڵەی بە نرخی مارانگۆز لەدایکبوو، کە چەندین شەهیدانیان هەیە و بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوەناچاربوون لە ساڵی ١٩٩٦ بەرەو ئەوڵمانیا کۆج بکەن.

هاوڕێمان سەما سەرباری ئەوەی لە دەرەوەی وڵات گەورە بوو، هەرگیز قەبوڵی نەکرد کە لە تاراوگە و دوور لە خاکی پیرۆزی کوردستان بژی و لە ساڵی ٢٠٠٣دا هاتە ناو ریزەکانی گەریلاوە و لە چەندین گۆڕەپان و ناوچەدا مایەوە.

ئارژین جودی

هاوڕێمان ئارژین لە ناوەندی سەرهەڵدان و بەرخودانی بۆتان لە جزیر لەدایکبوو، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورەبوو، پێستر خوشکێکی بەناوی بێریڤان جودی لەبەرخودنای سەردەم لە عەفرین شەهید ببوو. هاورێمان ئارژین لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری لە ریژەکانی گەریلادا کرد. لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا رۆڵی بەرچاوی گێڕا.

لیلاڤ ژیندا

هاوڕێمان لیلاڤ لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزمان لە قامیشلۆ لەدایکبوو کە چەندین ئەندامی ئەو خێزانە بەشدارییان لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا کردووە. هاوڕێ لیلاڤ درکی بەوەکردبوو کە بۆ ئەوەی گەلی کورد ببێتە خاوەنی داهاتوویەکی ئازاد دەبێت تەواوی کوردستان ئازاد ببێت، هەر بۆیە ساڵی ٢٠١٧ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

ئاڤاشین زاگرۆس

هاوڕێمان ئاڤاشین زاگرۆس لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە کۆبانێ لەدایکبوو. لە تێکۆشان و شۆڕشی رۆژئاوا لە دژی داعش و چەتەکانی تورکی فاشیست خۆڕاگری کرد و سازشی لەسەر ئازادی نەکرد. هاوڕێمان ئاڤاشین بینی کە گەلی کورد بە تێکۆشانی گەریلا و بە پێشەنگایەتی پەکەکە پێشکەوتووە و دەتوانێت بگاتە ئازادی راستەقینە، هەر بۆیە لە ساڵی ٢٠١٧ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

هاوڕێیانمان سەما، ئارژین، لیلاڤ و ئاڤاشین کە بە بڕوای قوڵەوە خاوەندارییان لە فەلسەفەی ئازادی ژنان و رێبەر ئاپۆ کرد و بە بەرخودانی مێژوویی بە پێشەنگایەتی یەژاستار ئەنجام دەدرێت شەهید بوو. سەرۆخیشی لە سەرجەم گەلی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان سەما، ئارژین، لیلاڤ و ئاڤاشین دەکەین".

هـ . ب


          [album=18034]