کارۆ کۆبانێ گەریلای یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) شیکاریی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس کرد و رایگەیاند، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەرخودانێکی زۆر گەورە هەیە و راشیگەیاند، "ئەو بەرخودانە ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان بە پێشەنگایەتیی گەریلا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە راستیدا ئەو شەڕە لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا هەیە. ئامانجی سەرەکیی دوژمن لە ناوبردنی گەلی کوردە. وەک دەزانرێت، هەبوونی گەریلا بە مانای هەبوونی ناسنامەى کوردە. ئەوە یەکەم هێرشی دوژمن نییە لە دژی گەل و گەریلا ، بۆیە دەبێت راستیی ئەو شەڕە بزانرێت و لە دژی ئەو شەڕە یەکێتیی کوردان دروست بکرێت".
کارۆ کۆبانێ سەرنجی خستەسەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتی، "دوژمن لە رێگەى گۆشەگیرییەوە دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنێت، بەڵام بەرخودانی رێبەرمان وایکردووە، کە دوژمن چۆک دابدات. ئێمە لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکانی دوژمن تاوەکو دوا هەناسە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. بۆ ئەوەى خاکەکەمان لە داگیرکەری رزگار بکەین ئێمە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووین. زۆر گرنگە، کە لەم کاتەدا گەل و گەریلا ببن بە یەک و بەرەنگاری و بەرخودان بکەن، چونکە بەبێ گەریلا گەل نابێت و گەریلاش رۆڵەى ئەم گەلەیە.
چی دەکەوێتە ئەستۆمان دەبێت ئەنجامی بدەین. بە تایبەتی خەڵکی باشوور و باکوور دەبێت بە توڕەییەکی گەورەوە لە دژی دوژمن و بە هەستی تۆڵەکردنەوەیەکی گەورە لە پاڵ گەریلادا بن. گەنجانی کوردیش ەبێت بۆ وڵاتی خۆیان بەرپرسیارییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن و بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن. کورد بە یەکگرتوویی گەل و گەریلا سەردەکەوێت. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت و لێی تێبگات. ئەمڕۆ کاتی ئەوەیە، رەنگە سبەی زۆر درەنگ بێت".
ژ.ت