هەدەپ' هێز و هیوای بەهاتای بەخشی

ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ هولیا ئاتەش کۆچ وتی:"بەتایبەتی لەکۆنگرەدا ڕاوستە لەسەر بۆمەلەرزە و سەر لەنوێ ئاوەدان کردنەوە کرا، کە ئەمە هێز و هیوای بە لێقەوماوانی هاتای بەخشی."

هاوسەرۆکی شاری هاتای هولیا ئاتەش کۆچ بۆ ئەندامەتی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ هەڵبژێردرا. هاتای وەک یەکێ لەو
شارانەی گونجاوی مێتۆد و ڕێنماییە پێناسە کرا. هولیا ئاتەش، ئاماژەی بەوە کرد، بۆمەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە هاو وڵاتیەکی زۆر ژیانیان لەدەستدا و کۆچبەر بوون، کاریگەری لەسەر جوگرافیای دەوڵەمەندی هاتای کردووە و سەرەڕای هەموو ئەو ڕووداوانەی هاتنە پێش، کۆنگرە لەسەر بنەمای پارتی بەهیوایەکی گەورە پێشوازی لێکرا.

ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ هولیا ئاتەش کۆچ، ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی چەپی سەوز لە دووایین کۆنگرەی خۆیدا نەتەنیا ناوەکەی گؤڕی هەروەها  لە گەل گۆڕینی ناوەکەی سەردەمێکی نوێی لە کار و تێکۆشانی دەست پێکردووە و ئاشکرای کرد، نۆژەن کردنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەموو ئاستەکانی حیزب هەڵسەنگێندراوە و پلانی بۆ دانراوە و لە هەڵوێستێکی بەهێزی خۆڕەخنەکردن بێتە پێشەوە، پێویستە دووبارە ئاوەدان کردنەوە دەبوو بکرایا و ڕایگەیاند کە ئەنجامەکانی کۆنگرە لەهاتای حەماسەت و خرۆشی خوڵقاند.

هولیا ئاتەش کۆچ ڕایگەیاند کە بۆ نوێنەرایەتیکردن و زیندووکردنەوەی ئەو پارادایمە، ڕاستی ئەنجوومەنی حزبی هەدەپ کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ژنان پێکهاتووە، بەنرخە و وتی:"تێکۆشانی ماف، ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی و دادپەروەری کە ساڵانێکە ژنان ئەنجامی دەدەن. لەکەسایەتی دەنیز پۆیراز و هاوڕیەکانی بنیات دەنێین. ئێمە ئەم ڕێنماییانەی تێکۆشان بەبنەما وەردەگرین. ئێمە تێکۆشینی شکۆمەندانەی ژنانی ئێران کە قژیان کردە سیمبولی خۆڕاگری، ئەمینە شەنیاشار لە ڕحا تێکۆشان بۆ دادپەروەری دەکات و سەرجەم تێکۆشەرانی ژنانی جیهان کە پێکەوە کاردەکەن. لەم بابەتەدا، لەبەر ئەوەی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ لە ژنان پێکهاتووە، گرنگییەکی زۆری هەیە. زیندووکردنەوەی پارادایمی لەنێو پارتەکە بەنرخە. ئێمە لەدژی دەسەڵات، توندوتیژی، سەرکوت و دەسەڵاتی دادوەری و ڕاگەیاندن و هەموو دامەزراوەکانی سەربە عەقڵیەتی پیاوسالار کە بە ڕێوەدەبردرێن، و بە ڕێبازی ژنان دەیانگۆڕین.

هولیا ئاتەش کۆچ لە کۆتاییدا باسی گۆڕانکاری دیمۆگرافی کرد کە دوای بوومەلەرزەکە و هەڵبژاردن ڕوویداوە و وتی:"لە هاتای شارێکە کە وێران بوو یان بە هیچ شێوەیەک خەساری پێ نگەیشت، هەروەها  ئەو شوێنانەی کە هیچ کاریگەرییان لەسەر نەبووە یان کەمێک زیانیان بەرکەوتووە، کاریگەری لەسەرە. لە هەڵبژاردنەکاندا ئەو شوێنانەی هاوپەیمانی کۆمار زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە بە گشتی ئەو شوێنانە بوون کە کاریگەری کەمتر یان هیچ کاریگەریی بۆمەلەرزەکە لەسەریان دروست نەبوو. ئەگەر ئەمە پشتگوێ بخەین، دەکەوینە هەڵە. ئەو شوێنانەی ئۆپۆزسیۆن کۆبوونەوە، وەک دەفنە، سامانداگ، عەنتاب، ئەسکەندەروون و کاراگاچ، زۆرترین ناوچەی وێران بوون. لێرەوە خەسار و کۆچ زۆرتر بوو. لەو قۆناغەدا بۆ ئەوەی بە گەل بڵێن 'نەچن'، دەبوو شوێنی ژیان و ئاسایشیش دابین بکرێت. چونکە لەو کاتەدا وەک هاوسەرۆکی شاری هاتای بەشێک بووم لە هەماهەنگی قەیرانەکانی شار، دەڵێم وەک کەسێک کە بەشداریم لە تەواوی پرۆسەکەدا کردووە؛ بەداخەوە زۆر کەس ناچار بوون کۆچبەر بن. ئێمە وەک HEDEP لە داهاتوودا بە تێکوشانی هەمەلایەنە و فراوانتر کار دەکەین و پڕۆسەی هەڵبژاردنە هەرێمیەکان بە هاوپشتی گەل بەڕێوە دەبەین و ئیدارە هەرێمەکانمان لەگەڵ ژنان بەهێزتر دەکەین."