هه‌په‌گه‌: ٢١ داگیركه‌ر سزادران

له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌هیدكراون، چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامدران. له‌چالاكیه‌كاندا ٢١ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك، حه‌فاره‌یه‌ك، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و ئامێرێكی هه‌واگۆڕكێ تێكشكێنران.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"له‌ به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی شه‌ڕی سوپای توركی داگیركه‌ر و هێرشه‌كانی به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی، هێزه‌كانمان به‌ گیانی فیدایی ئاپۆیی و ئیراده‌ی ئه‌و به‌رخودان ده‌كه‌ن. تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان و هه‌ڤالانمان كه‌ له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕی خۆڕاگری ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی هه‌ڤاڵانمان كه‌ به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی شه‌هیدكراون، چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجامدا.

له‌ ١٢ چالاكیدا كه‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان پێشه‌نگایه‌تیان كرد، ٢١ داگیركه‌ر سزادراون، سه‌نگه‌رێك، حه‌فاره‌یه‌ك، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ریۆ، ئامێرێكی هه‌واگۆڕكێ له‌ناوبران. هاوكات گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێنرا.

سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢٧ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی، ٦ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٥٢ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا و تانك بۆردومان كردووه‌.

چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٦:٠٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ تاكتیكی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید ئایهان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆیان دا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٠٠دا دوو جار به‌ تاكتیكی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا درا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیركه‌ران كه‌ ویستیان بچنه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌واندرا و ٢ داگیركه‌ر سزادران. له‌ هه‌مان كاتدا ئامێرێكی هه‌واگۆڕكێ كه‌ له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ناردنی گازی ژه‌هراوی بۆ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌كارده‌هات، له‌ناوبرا.

رۆژی ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٢:٣٠ داگیركه‌ران كه‌ ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ پێشڕه‌وی بكه‌ن، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌وانیاندا.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٦:٣٠ له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ ویستیان پێشڕه‌وی بكه‌ن و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا بۆردومان بكه‌ن، به‌ تاكتیكی سابوتاژ له‌واندرا. له‌و چالاكیه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.

رۆژی ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٨:٤٠ هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا بوون ویستیان بكه‌ونه‌ جوڵه‌وه‌، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ چه‌كی قور س له‌و داگیركه‌رانه‌یانا.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٠:٠٠ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سكۆرسكی كه‌ ده‌یانویست له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سه‌رباز دابه‌زێنن، له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ گورزیان لێدرا. دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه‌ی هێزه‌كانمان، هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی ناچاربوون له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.

ۆژی ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٠:٣٠ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سكۆركس یكه‌ ویستیان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆ سه‌ربازه‌كان دابه‌زێنن، هێزه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌وانیاندا و هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی گورزی لێدرا. ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی لێیدرا، به‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان دابگرێت، ناچاربوو له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی خواكورك

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:٠٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ چه‌ك له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید ده‌روێشی خواكوركیاندا. له‌و چالاكیه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێكیش رووخێنرا.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:٠٠ داگیركه‌ران كه‌ به‌مه‌به‌ستی داگیركاری له‌ نێوان هه‌رێمه‌كانی شاخی لیلكان و كه‌ڤرتۆی خواكورك كاری دروستكردنی رێگه‌یان ده‌كرد كرانه‌ ئامانجی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان. به‌ تاكتیكی چه‌كی قورس حه‌فاره‌یه‌ك تێكشكێنرا. له‌ هه‌مان كاتدا كاروانێك كه‌ له‌ ١٤ ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو و ده‌یویست ده‌ستوه‌ردان له‌ گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌دا بكات، له‌ گۆڕه‌پانی گه‌لی ره‌ش كرایه‌ ئامانج و به‌ تاكتكی سابوتاژ گورزی لێدرا. له‌و چالاكیه‌دا ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی جۆری ریۆ تێكشكێنرا، ١٢ داگیركه‌ر سزادران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی سه‌ر به‌ چه‌مچۆ، به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید خورسی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی ١٠ جار بۆردومان كران.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لاتی سه‌ر به‌ سیدای له‌ ٠٨:٣٠ تا كاتژمێر ١٣:٠٠، ١١ جار به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول ئاوی زێ و ده‌وروبه‌ری ٦ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار، كوڕه‌چارۆ، ساجا، ئه‌شكه‌وتی بریندار، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٥٢ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی به‌ كاتیوشا و تانك به‌ده‌یان جار بۆردومان كران.

له‌ ٢٧ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه‌".

هـ . ب