هه‌په‌گه: ٣٦ داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی هه‌په‌گه‌دا ٣٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون. هاوكات ٢ درۆن له‌ناوبران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی هه‌په‌گه‌دا ٣٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون. هاوكات ٢ درۆن له‌ناوبران و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌وه ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لێپێچینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌كات و گورزی دژوار له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنێت. تیمه گه‌ڕۆكه پڕۆفیشناڵهكانمان زۆر تاكتیكی گه‌ریلاییان تێكه‌ڵ كردووه و چالاكی به‌هێزیان ئه‌نجامداوه. له چالاكی گه‌ریلاكاندا ٣٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون. هاوكات دوو درۆن تێكشكێنراون و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕهپانهكانیی به‌رخودانی شه‌ش جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١٥ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١١ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به هاوه‌ن و كاتیوشا بۆردومان كردووه.
زانیاری له سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٦ی تهمموز كاتژمێر ١٧:٣٠دا كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ پێشڕه‌وی بكه‌ن، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و له سێ باسكه‌وه خۆیان به‌ردایه ناو داگیركه‌ران. هێزه‌كانمان به نارنجۆك، چه‌كی قورس و سوك له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیانه‌دا لانیكه‌م ٩ داگیركه‌ر سزادران. دوای چالاكی داگیركه‌ران به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پرش و بڵاوبوونه‌وه و هێزه‌كانمان جارێكی تر لێیاندان.
له ٢٦ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ١١:٠٠ و ١٨:٠٠ داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بێن. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به هه‌ماهه‌نگی چوا جار له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا هێنده‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه لانیكه‌م ٢ داگیركه‌ر سزادراون و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له ٢٦ی تهمموز كاتژمێر ٢٠:٣٠ كاتێك داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل بێن، هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٦ی ته‌مموزدا هێزه‌كانمان ٢ درۆنیان كه به سه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌هید عادله‌وه ده‌سوڕانه‌وه كرده ئامانج و خستیاننه خواره‌وه.
له ٢٦ی تهمموز كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید سه‌رخۆبوون له گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ بێن، هێزه‌كانی یهژهئاستارمان له دوو قۆڵه‌وه له داگیركه‌رانیاندا. هه‌ر ئه‌و رۆژه كاتژمێر ٢٢:٠٠ داگیركه‌ران ویستیان جارێكی تر پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كانمان به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. دوای ئه‌و چالاكیانه داگیركه‌ران ناچار بوون، هه‌نگاوێك بكشێنه‌وه.
له ٢٧ی تهمموز كاتژمێر ٠٨:٤٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عادل له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بێن، هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌گی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٢٤ی تهمموز كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزه‌كانمان له داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید شۆڕش له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كارییان دا. له‌وێ ٤ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٥ی تهمموز كاتژمێر ١٢:١٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری بێن، هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران. دوای چالاكیه‌كه هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ویستیان گۆڕه‌پانه‌كه بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره‌كانیان گولـله‌باران كرد. هێزه‌كانمان گورزیان له هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شاند و هه‌لیكۆپته‌ر ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
له ٢٥ی تهمموز كاتژمێر ١٢:٣٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری درا و ٦ داگیركه‌ر سزادران. له ٢٦ی تهمموز كاتژمێر ٠٨:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كار له نزیكه‌وه داگیركه‌ران له نزیكه‌وه كرانه ئامانج و لێیاندرا و ٢ داگیركه‌ر سزادران. هه‌ر ئه‌و رۆژه كاتژمێر ١٢:١٠ به تاكتیكی نیشانشكێن داگیركه‌ران كرانه ئامانج و جارێكی‌تر لێیاندرا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
٢٦ی تهمو كاتژمێر ١٧:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به تاكتیكی دزه‌كردن له‌لایه‌ن هێزه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج. هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك چوونه سه‌ر داگیركه‌ران و له نزیكه‌وه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر لێیاندان. له‌م چالاكیه‌ی تیمه گهڕۆكهكانماندا ٤ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٦ی تهمموز كاتژمێری ١٥:٣٠ له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی پێشڕه‌وی بكه‌ن، به تاكتیكی سابۆتاژ لێیاندرا. دوای چالاكییه‌كه داگیركه‌ران هه‌نگاوێك كشانه‌وه.
له ٢٦ی تهمموز كاتژمێر ١٩:٢٠ و ٢١:٠٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كرا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٦ی تهمموز كاتژمێر ٢١:٢٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه گورزیان لێدرا.
له ٢٧ی تهمموز كاتژمێر ٠٧:٢٠ هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئامێدییاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٢٦ی ته‌مموزدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و ئه‌شكه‌وتی برینداران شه‌ش جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به هاوه‌ن، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر:
له ٢٦ی تهمموز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
له ٢٦ی تهمموز گۆڕه‌پانی ده‌شتی كافیای گاره و گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئامێدی، سیدا و ساجا ١٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٦ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و كوڕه‌ژارۆ ١١ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٦ی تهمموز گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید كامه‌رانی سه‌ر به خواكورك به ده‌یان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران".
هـ . ب