هه‌په‌گه‌ یادی ئه‌و ٣ گه‌ریلایه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ گابار شه‌هید بوون

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ گابار شه‌هید بوون و ڕایگه‌یاند، "بوونه‌ نوێترین نوێنه‌ری گیانبازی بێ وچان، كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی فه‌رمانده‌ گه‌وره‌كه‌مان عه‌گید پێشخرابوو و له‌ عادڵ، نودا، گۆڵبه‌هار و گه‌لهاته‌كان به‌رده‌وام بوو".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، یادی سێ گه‌ریلای شه‌هیدی كرده‌وه‌، كه‌ ڕۆژی ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ له‌ ناوچه‌ی گابار له‌ باكووری كوردستان شه‌هیدبوون.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌ به‌مجۆره‌یه‌:

"له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه‌ دوژمن، ڕۆژی ٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، بۆسه‌ر هه‌رێمی گابار ده‌ستی پێكرد، هاوڕێ به‌نرخه‌كه‌مان كۆچه‌ر، كه‌ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی گابار بوو و هاوڕێیانمان فه‌رهاد هێلین و عه‌گید نیزیپ تا دوا هه‌ناسه‌یان پێداگریان له‌سه‌ر جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی كرد و شه‌هیدبوون. ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان كه‌ له‌ نێو قاره‌مانێتی به‌رخۆدانی ئه‌فسانه‌یی له‌ بۆتان، له‌ دڵی تێكۆشانی گه‌ریلاییماندان،  بوونه‌ نوێترین نوێنه‌ری گیانبازی بێ وچان، كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی فه‌رمانده‌ گه‌وره‌كه‌مان عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) پێشخرابوو و له‌ عادڵ، نودا، گۆڵبه‌هار و گه‌لهاته‌كان به‌رده‌وام بوو.

سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانمان سڵاڤ، فه‌داكار و عه‌گید و خه‌ڵكی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.

ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

ناسناو: سڵاڤ کۆچەر

ناو و پاشناو: به‌هیه‌ کاچار

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: غەزال - عه‌گید

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ / گابار

 

ناسناوی: فه‌داکار هێلین

ناو و پاشناو: مەزڵوم ئاکمان

شوێنی لە دایكبوون: ئیستەنبوڵ

ناوی دایک و باوک: ئاینور - عەلائەدین

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ / گابار

 

ناسناوی: عه‌گید نیزیپ

ناو و پاشناو: یه‌عقوب دەمیر

شوێنی لەدایكبوون: دیلۆک

ناوی دایک و باوک: خه‌دیجه‌ - ئەبوزەر

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی کانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ / گابار

ژ.ن