ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی ئاپۆیی و بە پێشەنگایەتی شەهیدانی پیرۆز تێکۆشانی خۆیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر بێ وچان درێژە پێدەدەن. هێزەکانمان لە سەرەتای هێرشەکانی داگیرکەری لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ بەدواوە بەرخودانی داستانی نیشان دەدەن. لە هەمان کاتدا گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن و نەیانهێشتووە رژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە بگاتە ئامانجەکانی. بە گیانی فیدایی، ئازایەتی بەرز و ئافرێنەری لە تاکتیک لە هەلومەرجی دژواردا بەو هەڵمەتەی دەچێتە سەر دوژمن و بۆئەوەی داگیرکەران لەسەر خاکی کوردستان دەربکات، هێزەکانمان درێژە بە تێکۆشانی بێ پسانەوەی خۆیان دەدەن. پارتیمان بەو رۆح، هۆشمەندی و ئیرادەی خۆیەوە بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و بۆ سڵاوکردن لە رێپێوانی نیوسەدەیی و بەرخودانی هاوڕێیانمان کە ئەمڕۆ لە تونێلەکانی شەڕدا بە گیانبازی خۆڕاگری دەکەن، چەندین چالاکییان کردووە.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا؛ ٢٣ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. لەهەمان کاتدا ٦ سەنگەر و دوو مین لەناوبران. گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی وەشێندرا.
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ٤ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. لە هەمان کاتدا ٦ جار بە فرۆکەی شەڕ، ٤٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامدا.
زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا:
لە ١٦ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٢٠:٤٥ تیمە گەڕۆکەکانمان لە ٤ قۆڵەوە لە دژی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید پیردۆغانی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی چالاکیەکی هەماهەنگیان ئەنجامدا. قۆڵی یەکەم؛ بە نارنجۆکی دەستی لە سەنگەرێکیاندا و ٤ داگیرکەر سزادران، سەنگەرەکەش لەناوبرا. قۆڵی دووەم؛ بە نارنجۆک و چەکی سوک لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەر سزادران. قۆڵی سێهەم: بە چەکی قورس و تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەران درا و ٦ داگیرکەر سزادران. قۆڵی چوارەم؛ بەچەکی نیمچە قوری ئۆتۆماتیک و تاکتیکی نیشانشکێن لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا، ٢ داگیرکەر سزادران و ٣ سەنگەریش لەناوبران. کاتێک هێزەکانمان بە گیانێکی فیدایی دەچوونە سەر سەربازانی تورک لەو لایەی کە هێزەکانی پەدەکەی لێبوو، تەقە لە هێزەکانمان کرا.
لە چالاکییەدا ئەوەندەی بۆ هێزەکانمان روونبووەتوە، لانیکەم ١٤ سەرباز سزادراون، ٦ سەنگەر روخێندراون. هەڤاڵانمان ملیتان، سەرخۆبون و نەژوان کە بە گیانی فیدایی و قارەمانێتی بەرزەوە بێ ترس بەرەو سەنگەری داگیرکەران چوون و ترسێکی گەورەیان خستە ناو داگیرکەران، لەسەر هێڵی فیدایی شەڕیان کرد و گورزیان لە داگیرکەران وەشاند. هەر سێ هەڤاڵمان لەو چالاکییەدا بە قورسی برینداربوون، تا کۆتا هەناسەیان شەڕیان کرد، دواتر نارنجۆکیان بە خۆیانەوە تەقاندەوە و شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز، لە گەلی ئامەد و قۆسەر و بە تایبەتی بنەماڵەی شکۆمەندی هاوڕێیانمان ملیتان، نەژوان و سەرخۆبوون دەکەین کە بە چالاکی خۆیان سەلماندیان کە ئەوان بە شێوەیەکی گیانبازی دەچنە سەر دوژمن.
زانایری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهید بوون:
ناسناو: ملیتان حەقی
ناو و پاشناو: ئەحمەد یاڤوز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دیاک-باوک: مەقبولە- داود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: نەژوان مێردین
ناو و پاشناو: نەشوان کانبور
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: تەرفا- عیزەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: سەرخۆبون باز
ناو و پاشناو: هەمزە ئایکوت
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: ئایهان- ئاراپ
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێدرا
١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودنای شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس چالاکییان کرد.
١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمەکانی یەژاستارمان بە تاکتیکی نیشانشکێن دوو جار لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەریان سزادا.
١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ دوو مین کە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دایاننابوون، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە شێوەیەکی پیشەییانە لەناوبران.
لە ١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠١:١٥ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کە دەیانویست بچنە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، تیمەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکەیاندا. لەوێ گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێندرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:
گروپێکی داگیرکەر کە لە ١٠ کەس پێکدەهات، لە ١٨ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی ذێرێ کۆبوونەوە. تیمە گەڕۆکەکانمان ئەو داگیرکەرانیەیان خستە ژێر چاودێرییەوە. لە کاتژمێر ١٥:١٠ داگیرکەران ئاگریان کردەوە و بەدەوری ئاگرەکەوە کۆبوونەوە و هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بەچەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی لێدانی بەهێزی هێزەکانمان ٦ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون.
لە هەرێمی زاپ لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس:
١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە ١٨ی تشرینی دووەم کاتژێر ١٦:٠٠ کاتێک کاروانێکی سەربازی لە گۆڕەپانی سیداوە بەرەو گۆڕەپانی چەمچۆ دەچوو لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بەچەکی قورس لێیاندرا. لەو چالاکییەدا گورز بەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کەوت.
١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٤:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات جارێک بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
لە١٨ی تشرینی دووەم کات لە نێوان ١٣:٠٠ بۆ ١٨:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٤ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ١٧ی و ١٨ی تشرینی دووەم هەرێمی گوندی شێلازێی مەتینا، هەرێمی سنین لە خواکورک و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٦ جار لەلایەن فڕۆکەی شەرەوە بۆردومان کران.
لە ١٨ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم ٤٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ١٧ و ١٨ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، سیدا، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ١٨ی تشرینی دووەمدا سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر و چەمچۆ بڕوخێنێت".
هـ .ب