کاڵکان: پەکەکە فراوانتر دەبێت، کەس ناتوانێت بەری پێبگرێت-٣-

دوران کاڵکان رایگەیاند کە پەکەکە لە کوردستان کۆمەڵگایەکی نوێی ئافراندووە و وتی، "تێکۆشان لە کوردستان لە ناو مرۆڤایەتیدا، ژنان، گەنجان، گەلان و بندەستاندا بڵاوبووەتەوە. لەناو پەکەکەدا خۆیان دەبیننەوە. پەکەکە بەرفراوان دەبێت و کەس ناتوانێت رێگەی لێبگرێت".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵاکان بە بۆنەی ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنی پەپەکە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)کرد. بەشی سێهەم و کۆتایی دیدارەکە بەم جۆرەیە:

ئێوە لەبارەی گۆڕەپانی کولتور و هونەرەوە هەڵسەنگاندنتان کرد. من دەمەوێت هەمان پرسیار لەبارەی چاپەمەنی-راگەیاندەوە بکەم. دۆخی کوردان بەر لە ٥٠ ساڵ لەم بوارەدا چۆن بوو، چیان بۆخۆیان ئافراند، ئاستی کاریگەرییەکەی چۆن بوو؟

لەبواری چاپەمەنی و راگەیاندندا ناوی نمونە هەن، بۆ وێنە زانای بەنرخی کورد موسا عەنتەر. لە ژێر دژواری و تەنگوچەڵەمەدا دەیانتوانی چی بکەن، لەبەر چاوە. سیستمی پەروەردە بەدەست سیستمی قڕکەر و کۆلۆنیالیستەوەیە. وەک دەزگای تواندنەوە و قڕکاری کاریان کرد. سەرکەوتووترین خەباتی پەکەکە لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەیدا لە بواری پەروەردەدایە. بناغەی ئەوەش پرۆپاگەندە، خۆپەروەردەکردن، کۆمەڵگا پەروەردەکردن، پەروەردەکردنی کادر و شەڕڤان پەروەردەکردن. هەموو خەباتەکانی رێبەر ئاپۆ ئەمەیە. کاتێک لە رێبەر ئاپۆیان پرسی، گەورەترین چەکی تۆ چییە، وتی زانستە. پەکەکە لەسەرەتاوە زۆر شێوازی پڕۆپاگەندەی بەکارهێنا. لەسەرەتادا پڕۆپاگەندەی زارەکی کرد. لەبەر باری ئەمنی دەستی نەدەدا کە لەو دۆخەدا راستەوخۆ مادە و بابەت بڵاوبکرێتەوە. لەبەر ئەوەی پەکەکە خۆی سانسۆر نەدەکرد. دوای پڕۆپاگەندەی زارەکی قۆناغی نوسین دەستی پێکرد. دواتریش پەروەردەی چەک دەستی پێکرد.

لەناو پەکەکەدا چەک بووە یەک لە کەرەستە سەرەکییەکانی پەروەردە. کادرەکان، گەریلا، ژنان، گەنجان، هەموو کۆمەڵگا پەروەردەکران. هێشتاس پەروەردە دەکرێت. واتای چەک ئەمەیە. پڕۆپاگەندەی چەکداری لە نێوان ٧٨-٨٦ بە قورسی بەکارهێنرا. راگەیاندن و چاپەمەنی نوسراو و بینراویش لەماوەی پرۆپاگەندەی چەکداری بەردەوام بوو، دەست بە بڵاوکردنەوە کرا. رۆڵی چاپەمەنی – بڵاوکراوە بە گشتی دوای ١٩٩٠ هاتە ئاراوە. لە کایەی راگەیاندن و بڵاوکراوەدا یەکەم گۆڤاری سەرخۆبوونە. یەکەم ژمارەیە لە ٤-٦ی ئەیلولی ١٩٧٨ لە ئامەد، چەولیک و ئەلازیز بە شێوەیەکی نافەرمی بڵاوکرایەوە. دواتریش ژمارە ٥، ٦ بە تایبەت بەردەوام بوو. دواتریش بەرهەمە نوسراوەکانی لە ساڵی ١٩٨٢ بەدواوە لە ئەوروپا پێش خرا. تائێستا ماوەی ٤٠ ساڵە هەموو مانگێک بڵاو دەکرێتەوە. جگە لەوە کتێب و گۆڤار چاپ و بڵاوکرانەوە. پاشانیش لە ساڵی ١٩٩٥ بەدواوە پەخشی تەلەڤزیۆن و رادیۆ پێشخرا. لە ساڵانی ٩٠ەکان بەرەو تورکیا و کوردستان خرۆشا. لە ئیستەنبوڵ ئۆزگور گوندەم و ڤەژینی جڤاکی و گەلی ئازاد بڵاوکرایەوە. ئەمە لە رۆژئاوا، باشور و رۆژهەڵاتیش بەرەوپێشبرا. دوای ساڵی ١٩٨٦ لە رۆژئاوا بڵاوکراوە بە عەرەبی دەستی پێکرد. ئەمڕۆ گۆڕدراوە بۆ پانیتاییەکی گەورەتر. لە ٤ پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بە زۆر زمان لە ئاستی نوسراو، بینراو و بیستراو بڵاوکردنەوە ئەنجام دەدرێت. کاریگەری گرنگی هەیە، بەڵام دیسان کاریگەری پڕۆپاگەندەی چەکداریش هەیە. گەریلا رۆڵی پەروەردەکارییەکەی بەردەوامە. لەم قۆناغە مێژووییەدا دۆخی کارتیکەری چاپەمەنی- بڵاوکردنەوە چی بوو، دەبێت هەڵبسەنگێندرێت. پەکەکە کاتێک هاتە ناوەوە هیچ ماددەیەکی نەبوو، پڕۆپاگەندەی زارەکی دەکرد، بەڵام لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژیکدا زۆر کاریگەر بوو. لەبەر ئەوەی باسی راستی دەکات. ئەوەی هەمووان دەیانبینی و نەیاندەگێڕایەوە، هێنایە سەر زمان. سڵی لە هیچ شتێک نەدەکردەوە. لەبەر ئەوە هەر کەسێک هەزارانی دەنوسی. قسەیەکی پەکەکە هەزار درۆی پوچەڵ دەکردەوە. راستی بابەتەکە ئەمەیە.

دەبێت ئێمە لە بواری چاپەمەنی- بڵاوکردنەوەدا ناوسنامە و خۆبەڕێوەبەری خۆمان بپارێزین

لەبەر ئەوەی پەکەکە چەکی لە شوێنی دروست، بە واتە بەکارهێنا، پڕۆپاگەندەی چەکداری زۆر کاریگەر بوو. رۆڵی گەریلا زۆر بەهێز و پەروەردەکار بوو. چاپەمەنی- بڵاوکردنەوەش بەم جۆرەیە. ئەرێ ئێستا ئاستێکی هەیە، بەڵام هێزەکەی بە هۆی پڕبوونی مادییەوە نییە، هێزەکەی لە دەربڕینی راستیەکانە. لەبەر ئەوە درۆ و بەرژەوەندی نییە، بەهێزە. چاپەمەنی و بڵاوکراوە هەموو درۆ و فریوەکانی سیستمی شەڕی تایبەتی لایەنی بەرامبەر ئاشکرا دەکات. تا ئەوانە بخاتە بەرچاو، راستی بخاتەڕوو و دەمامکەکان لابدات. هێندەی بڵێسەیەکیش بێت کاریگەرە. دەبێت ئێمە ئەو راستیە ببینین. ئەرکی راگەیاندنە کە فریو و درۆکانی سیستمی شەڕی تایبەت ئاشکرا بکات. ئەمە گەورەترین گۆڕەپانی تێکۆشانە.

لەلایەکی ترەوە رۆڵی پەروەردەشی هەیە. رۆڵی پەروەردەکردنی کۆمەڵگای کورد، ژنان، گەنجانی کورد و بندەستان هەیە. راگەیاندن بەرپرسیارە کە ئەو راستیانەی لە کوردستان هاتوونەتە ئاراوە بگەیەنێتە هەموو مرۆڤایەتی. ئەو گۆڕەپانی خەباتی گەورە و گرنگە. دەبێت ئێمە ئەو راستیە ببینین کە جیاوازی لە نێوان راگەیاندن- بڵاکردنەوەی ئێمە و ئەوانی تر هەیە. لێرەدا کەموکورتی هەیە. دەبێت من وەک رەخنە بیڵێم. ئامانجی خۆی نازانێت، زاڵ نییە بە سەر رۆڵی خۆیدا و لەبەر ئەوەش چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەوەش خاوەن زانیاری نییە. لاساییکردنەوەی کەسانی زۆرە. کەس پڕۆپاگەندەی زارەکی نەدەکرد تەنیا پەکەکە دەیکرد.

رێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە کەسانیتر نەچوون. دەبێت ئێمە لە راگەیاندن- بڵاوکردنەوەدا ناسنامە و خۆبەڕێوەبەری خۆمان بپارێزین. ئێمە دەنگی بزوتنەوەی ئازادین. ئێمە کۆمەڵگای ئازاد، ژنی ئازاد، تاکی ئازاد دروست دەکەین. ئێمە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبەین. ئێمە لە دژی شەڕی تایبەت تێدەکۆشین. بنچینەییترین تێکۆشان لە گۆڕەپانی راگەیاندن – بڵاوکردنەوەدایە. پێشتر پێیان دەگوت دەسەڵاتی چوارەم، ئێستا دەڵێن دەسەڵاتی یەکەم. هەموو شتێک لە رێگەی راگەیاندنەوە دەگاتە کۆمەڵگا. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە چاپەمەنی خۆمان بگەیەنینە ئەو ئاستە. دەبێت ئێمە پرۆپاگەندە و بانگەشەی خۆمان لە رێگەی چاپەمەنییەوە کاریگەرتر بکەین.

لە مێژووی تێکۆشانی پەنجا ساڵەدا چەند نەوە هاتوونەتە پێشەوە. دۆخی ئەو نەوانە، بەتایبەتی گەنجان چۆنە؟ هێرشەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەبەرامبەر گەنجان چۆن بووە، دەبێت هەڵوێستی شۆڕشگێڕی گەنجان کە بە هۆشمەندی پەکەکە شکڵی گرتووە دەبێت چۆن بێت؟

چەند نەوە نەبوون، کۆمەڵگایەکی نوێ دروست بوو. تەمەنی رێبەر ئاپۆ لەسەرووی ٧٠ ساڵەوەیە، دامەزرێنەرانی پەکەکە نزیکەی ٧٠ ساڵ دەبن. رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٩٤ دا بەم جۆرەی وت: "بەرێوەبەری ٤٠ ساڵەیە، فەرماندەکان ٣٠ ساڵن، شەڕڤانان ٢٠ ساڵن، پەکەکە لە گەنجترین سەردەمی خۆیدایە". ئەو کاتە بەم جۆرەبوو. لەو کاتەوە تائێستا ٣٠ ساڵ تێپەڕبووە. پەکەکە چەند نەوەی نەخوڵقاندووە، بووەتە هێزێک کە کۆمەڵگای نوێی خوڵقاندووە. لەناو پەکەکەدا دروست نەبووە، بەڵام ئەوانەی ئێستا هەن، لەسەرەتاوە پەکەکەیان ناسیوە. لە ساتێکی ژیانیاندا پەکەکەیان ناسیوە، پێی کاریگەر بوون، تیایدا بەشداربوون، لە تەنیشتیەوەبوون. هەر بۆیە دەبێت بڵێین کە لەگەڵ پەکەکە کۆمەڵگایەکی نوێ دروست بووە.

بەر لە پەکەکە پێوەرەکانی نرخ و بەها کۆمەڵایەتییەکان چی بوون، ئێستا چین؟ دەبێت ئێمە لە رووی کۆمەڵناسی، دەرونناسی و ئایدۆلۆژییەوە ئەو بەراوردکارییە بکەین. لەبەر ئەوەی بەرەوپێشچوونی بەرچاو هەیە. دەبێت ئێمە تەنیا لە رووی مادییەوە نزیک نەبینەوە. دەبێت ئێمە لە هەموو شتێک لە بواری سیاسی، سەربازی و پارەدا نەیپێوین. ئەو گەنجانەی ئەمڕۆ لە ناو پەکەکەدان لە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا دروست بوون. دەبێت ئێمە گەنجانی ئێستا بەم جۆرە پێناسە بکەین. رێبەرایەتیمان کاتێک بەشداربوونی گەریلای ساڵانی ٩٠ی هەڵسەنگاند، لەبارەی شەڕی تایبەتەوە زۆر راوەستەی کرد. وەک گەنجانی شەری تایبەت پێناسەی خۆیان کرد. سیستمی شەڕی تایبەت، لە خوێندنگە و شەقامەکان شێوە و جموجۆڵی مێشکی بەسەر گەنجاندا ساغکردووەتەوە. ئەوانە زۆر خراپ بوون، زۆر تاکپەرەست، زۆر خۆپەرست بوون. زۆر لە کۆمەڵگا دوورکەتوبووەوە، زۆر مادی ببوو، زۆر فریوکار بوو. لەبەرامبەر ئەوانەدا پەروەردە پێش خرا. ئەو هەڵسەنگاندنە بۆ شەڕی تایبەتیش راستە. بەڵام ئەو شەڕە بە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و گۆشەگیری ئیمڕاڵی بەڕێوە دەبرێت. بەم جۆرە دەبێت لێکدانەوەی بۆ بکرێت. کاریگەرییەکانی سیستمی گۆشەگیری ئیمڕاڵی لەسەر گەلت کورد و گەنجانی کورد چییە، دەبێت ئێمە لێکدانەوەی بۆ بکەین؟ دەبێت ئێمە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین.

هێرشەکانی سەر گەنجان زۆر وێرانکار و روخێنەرن. لەسەرووی شەڕی تایبەتەوەیە. ئەوەندە سیستمێکی خراپە کە هیچ هیوایەک بۆ داهاتوو ناهێڵێتەوە، تاکگەرایی، مادیبوون و رەشبینی دروست دەکات. بەشێک لە گەنجان بە پاکتاوی کولتوری دەگرێت و وەک کۆیلە بەکاریان دەهێنێت. ئەو گەنجانەشی لەدەرەوەی ئەوە دەمێننەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە شۆڕشدا نەکەن، هەموو جۆرە هێرشێکی شەڕی تایبەتیان دەکاتەسەر. لە رێگەی لەشفرۆشی و ماددەی هۆشبەرهەموو جۆرە هێرشێکی چەپەڵ ئەنجام دەدات. سەیری راگەیاندن بکەن، ئەمە لە تورکیاشدا بڵاوبووەتەوە. کلیچدارئۆغڵو ئەو رۆژە دەیگوت، 'من مافیاکانی ماددەی هۆشبەر ئاشکرا دەکەم'. ئەمە ئەگەر مافیاکانی چەک و مافیاکانی سیاسەتیش ئاشکرا بکات باش دەبێت.لە تورکیادا بڵاوبوونەتەوە، منداڵانی ١٠ ساڵیش ئیتر لە هەموو شوێنێک مادەی هۆشبەر دەفرۆشن. دیکتاتۆری ئاکەپە- مەهەپە بە شێوەی پلانبۆداڕێژراو و بەمەبەست ئەمە دەکات. دوای پیلانگێڕی لە کوردستان ئەمە لە ئاستی باڵادا دەکرا. ئیلکەر باشبوغ دەیگوت ئێمە بە حەوت شێوە شەڕ دەکەین. ئەوان نەک حەوت شێواز، کردوویانە بە ١٧ شێواز. زیاتریش روویان کردووەتە ژنان و گەنجان. بەڵام دژوارترین هێرش بۆ سەر گەنجانە. دەبێت گەلی کورد ئەو راستیە ببینن. دەبێت لەو چوارچێوەدا مامەڵە لەگەڵ گەنجاندا بکەن. ئێمەش لە دژی ئەوە تێدەکۆشین. گەنجان تێدەکۆشن.

دەبێت گەنجان هیچ هیوایەک لەسەر ئەم سیستمە هەڵنەچنن

ئەو گەنجانەی لەم تێکۆشانەدا لەدایکبون و گەورە بوون هەن. ئێستاس بەشدار دەبن، بەخۆیان دەڵێن گەنجانی ئاپۆیی. لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەن، لە دەرەوەی وڵاتیش هەن، ئەمە گرنگە. بەشداری ریزەکانی گەریلا ببن، بەشداری لە گۆڕەپانەکانی دیکەی تێکۆشانی ئازادیدا دەکەن. هەروەها رێپێوانی گەنجان کە بە رێبەر ئاپۆوە دەستی پێکرد، پەکەکە پارتی گەنجانە. رێبەر ئاپۆ دەیگوت "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجی سەردەکەوین". ئەو داینەمۆیەی ئەمڕۆ لە هەموو گۆڕەپانەکاندا تێکۆشان بەڕێوە دەبات داینەمۆ و بزوێنەری گەنجانە. بەڵام کاریگەری شەڕی تایبەت زۆرن، تووشی دژواری دەکات. جەماوەرێکی گەورە لە ژێر کاریگەری هێرشەکانی شەڕی تایبەتدایە. بزوتنەوەکانی دیکەمان لە دژی ئەو هێرشانە لەسەر گەنجان تێکۆشانی کاریگەر بەڕێوەنابەن. پێویستە گەنجان وشیار بکەنەوە و ئەوان لەو دۆخە دەرباز بکەن. دەبێت تێکۆشانی بێ پسانەوە بەڕێوەببرێت. هەندێک جار دەڵێن، راگەیەندراو دەدەن، یەک دو چالاکی دەکرێن، دواتریش رادەوەستن. بەڵام دەبێت لە دژی هەموو لایەنەکانی شەڕی تایبەت تێکۆشانی بێ وچان بکرێت. دەبێت گەنجان پەروەردە بکرێن، زانا بکرێن، بەشداری گەریلا بکەن و لە گۆڕەپانەکانی کولتور- هونەر، راگەیاندن و خەباتی شۆڕشگێڕیدا خاوەنداری لەگەنجان بکەن. پێویستە گەنجان بگەیەنینە ئەم ئاستە.

دەبێت گەنجان زۆر بخوێننەوە، زۆر گفتوگۆ بکەن. دەبێت هیوای زۆریان بەم سیستمە نەبێت. دەبێت لەگەڵ چالاکییەکانی سیستم نەچنە هیج شوێنێک. گەنجان بەرەو سیستم پاڵپێوەدەنێن. بەتایبەتیش بۆ باکور و تورکیا ئێمە دەتوانین ئەمە بڵێین. خۆی لە خۆیدا لە باشوریش دیارە. دەبێت رۆژئاوا لەبەرامبەر ئەوەدا. گەنجانی رۆژهەڵات بەم بەرخودانە لە سیستم دادەبڕێن، ئەمە زۆر گرنگە. دەبێت گەنج بۆ تێکۆشان لەناو سیستمی هەنووکەیی بێتە دەرەوە. شەڕی تایبەتی ئێستا ئەوان لەناو دەبات. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بێنە دەرەوەی سیستمی هەنوکەیی و لەسەر ئەو بنەمایە زیاتر بەشداری لە بزوتنەوەدا بکەن. ئاستی گەنجان کە بە زۆری لە ژێر کاریگەری سیاسەتی سیستمدا ماوەتەوە خراوەتەبەرچاو و ئێمە ئەوە تێکدەشکێنین. دەبێت گەنجان هێز بە تێکۆشانی سیاسی ببەخشن، بەڵام ئەوەی کە ئەو سیاسەتە بکات ئەو نییە. لەم بوارەدا ئێمە لە وەها دۆخێکداین لە دەبێت زۆر وریا بین. من  هاوڕێیانی گەنجان و هەموو گەنجانی کورد ئاگادار دەکەمەوە. با زۆر بخوێننەوە، گفتوگۆ بکەن، بە رێکخستن بکەن و زۆر چالاکانەتر بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن. لەبەر ئەوەی داهاتووی ئەوانە. داهاتووی راست و دروستیش ئەوان دەتوانن بەدەستی خۆیان دروستی بکەن.

 گەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی پەکەکە، ٤ پارچەی کوردستان چۆن پەکەکەیان ناسی؟ گروپە سەرەتاییەکان چۆن لەگەڵ بنەماڵەکان دیداریان دەکرد و هەروەها هاوڕێانی سەرەتایی مامەڵەیان چۆن بوو؟

بەهۆی پارچەبوونی کوردستان، بڵاوبوونەوەی پەکەکەش بە کوردستاندا بە شێوەی پارچەپارچە دروست بوو. بە یەکجار رووینەدا. دەرکەوتنی یەکەمی رێبەرایەتی، لەگەڵ گروپی یەکەم لە ئەنقەرە هاتەئاراوە. لەوێ بە باکوری کوردستاندا بڵاوبووەوە. لە نێوان ساڵانی ٧٦-٨٠دا پەکەکە لە باکور دامەزرا. پێشبینی بەرنامەی پەکەکە یەکێتی کوردستان بوو. بەڵام لە بنەڕەتدا بەرنامەکە لەسەر شۆڕشی باکوری کوردستان بوو. دوای بەرخودانی حیلوان- سێوەرگ، دامەزراندنی پەکەکە، لە کوردستان و دەرەوەی وڵات کاریگەری گەورەی دروستکرد. بەتایبەتی ئەوانەی لە باکورەوە چوونە ئەوروپا لەوێ وڵاتپارێزانیان بە پەکەکە ناساند. لەسەر ئەوە لە دەرەوەی وڵات هەنگاوی گەورە نران. بەر لەوەی پەکەکە رابگەیەندرێت رێبەر ئاپۆ چووە رۆژئاوا. لەوێ لەگەڵ سوریا، لوبنان و فەلەستیندا کەوتە پەیوەندی. لەسەر بناغەی ئەو تێپەڕبوونە، پەکەکە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە سازکرد. لە ساڵی ١٩٧٩ بەدواوە ئەم بزوتنەوەیە هەنگاو بە هەنگاو بە رۆژئاوادا بڵاوبووەوە. لە سعودیەوە تا لیبیا کرێکاری کورد هەبوون، هەربۆیە پەکەکە بە ناوەندە عەرەبییەکانیشدا بڵاوبووەوە.

قورەسونگور و گروپێک لە هاوڕێیان لەسەرەتای ٨٠کاندا پەڕینەوە بۆ رۆژهەڵات. پەکەکە بەم جۆرە بە رۆژهەڵاتدا بڵاوبووەوە. تا دەهات گروپی گەریلا زیاتر دەهاتن. باشور لە ساڵانی ٨١-٨٢ دا پەکەکەی ناسی. لە ساڵی ٨١ دا هاوڕێ قەرەسونگور دواتریش هاوڕێ عەگید باشوری ناسی. هێزەکانی باشور ئەو کاتە لەدەرەوەبوون. پەدەکە و یەنەکەش ئەو کاتە لەوێ نەبوون. هێزەکانی تریش دوای شەری ئێران و عێراق دەگەڕانەوە. هێزی پێشمەرگە و هێزی گەل ئەوەندەی توانیان هاتن. لە هەرێمی رۆژهەڵات پاشایەتی رووخابوو، تێڕوانینی رێکخراوە کوردییەکان هەبوو. پەکەکە ئەوانی ناسی. دوای شەڕ ئەو پەیوەندییە لەگەڵ رێکخستنەکان دروست نەبوو، بەڵام لەگەڵ کۆمەڵگا بەردەوام بوو.

لە رۆژئاواش رێبەر ئاپۆ یەکەم جار بنەماڵەکانی ناسی. دواتر گروپی یەکەم پەڕینەوە بۆ ئەوێ. ئێمە لە قامیشلۆ، کۆبانێ، عەفرین و حەڵەب خانوومان بەکرێ گرت. ئێمە لە ماڵی وڵاتپارێزان ماینەوە، بەڵام ماڵیشمان هەبوو. بەتایبەتی دوای کشانەوەی ١٢ی ئەیلول زیاتر پێویستیمان بەو ماڵانە هەبوو کە بەکرێمان گرتبوون. بۆ پێویستییەکانی ئامادەکارییەکانی گەریلا بەپێی پێویست پەیوەندی دروست کرابوون. لەباکور پەکەکە لەناو گەلدا بڵاوببووەوە. لەسەرەتادا پەویەندییەکان زیاتر لەگەڵ خوێندکاران پێشکەوت. نەک هەر تەنیا گەنجان، لەگەڵ رۆشنبیر و کارمەندانی دەوڵەتیش پەویوەندی سازکرا. لە رێگەی ئەوانیشەوە پەکەکە خۆی گەیاندە بنەماڵە، گەل، کرێکاران و رەنجدەران. دواتریش لە گوندەکان بەرەوپێشچوو.

 گەل دادپەروەری و راستی لە کادرەکانی پەکەکەدا بینی

هەم لایەنی ئەرێنی و هەمیش نەرێنی هەبوو. هەموو کەس رون نەبوو. وڵاتپارێز بوون، بەڵام دەترسان، دەبوایە ئاگاداری خۆیان بن، لە دوورەوە دەوەستان. لە دژی بەشداربوون و پرۆفیشناڵبوونی منداڵەکانیان بوون. بیرکردنەوەی ئەوەی کە وڵاتپارێز بە، مەکەوەرە پێشەوە با هەندێکی تر پێشەنگایەتی بکەن هەبوو. دژواری بەم جۆرە هەبوو، پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێز هەبوو، دەوروبەرێکی وەک ئێستا بوونی نەبوو. بۆ نمونە دابڕانی ژنێک لە بنەماڵەکەی زۆر دژواربوو. پێویستی بە تێکۆشانێکی دژوار هەبوو و کاتێکی زۆری دەبرد. بە ناسین ئەمە پێش خرا. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ هەموو ئەوانەی بە باشی دەزانی، شێوازێکی تێکۆشانی تایبەت بە کورد و کوردستانی پێشخست. پەروەردەی کادرەکان، فراوانکردنی گروپی ئاپۆیی بەتەواوەتی لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەبوو. ئێوە گەل بناسن، بەهاکانی گەل بپارێزن، رێز لەماڵ، گیان و شکۆی ئەوان بگرن.

گەلی کورد لەوەها دۆخێکدا نەبوو کە بڕوا بە قسە بکات. گەلێک کە لە ژێر ستەمدابوو، بە زۆر کۆمەڵکوکوژیدا تێپەڕیبوو و لە ژێر پاکتاوکردندا بوو. بۆ ئەوەی بڕوات پێبکات دەبوایە بیبینیایە و تاقی بکردایەوە. ئەو کاتە ئێوە بزوتنەوە و شێوازی ژیانی خۆتان بخەنە بەرچاو. پەیوەندی گەل لەناو پەکەکەدا بەم جۆرە شکڵی گرت. خاوەن تایبەتمەندی بە پێوان و بنەما بوو، کاریگەری دەکردە سەر مرۆڤەکان و توانای قایلکردنی هەبوو. هێڵێکی جەماوەری لەئارادابوو، ئێوە پەیوەندی بەکێوە بکەن، چۆن لە کەسەکان نزیک ببنەوە، ئێوە چۆن مامەڵە لەگەڵ ژنان، رەنجدەران و بنەماڵەکاندا دەکەن؟ چۆن پەیوەندی ساز دەکەن، مرۆڤەکان چۆن رازی دەکرێن، هەموو بە گوێرەی ئامانج و لەپێناو سەرکەوتندا شکڵی گرت. لەم بابەتەدا زۆر هەستیار و وریابوون. پرەنسیب و پێودانگەکانی رێبەرایەتی زۆر کاریگەر بوون. پەکەکە لە هەموو شتێک خۆش دەبێت، لەوە خۆش نابێت. پەکەکە لەم رووەوە زۆر هەستیار بوو. بە خەباتی بەم جۆرە کاریگەری کردە سەر گەل، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جوڵایەوە، ناحەقی و ستەمی نەکرد و بارگرانی و دژواری ساز نەکرد.

گەل راستی، دادپەروەری و حەقیقەتی لە کادرەکانی پەکەکەدا بینی. کرێکاران، رەنجدەران و ژنان کاتێک ئەو راستییەیان بینی زۆر پێی کاریگەربوون. رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەدا بەم جۆرە نوسیویەتی، "گەل نەک لە پرەنسیبەکان، بەڵکوو بە هەڵوێست و شێوازی ژیانی ئاپۆیی کاریگەر بوو و بڕوای هێنا و لەهەموو بوارێکدا پشتیوانی لێکرد". کاتێک بەم جۆرە بێت پەیوەستبوونی زۆر گەورە دەبێت و هەموو شتێکی خۆی بەخت دەکات. گەلی کورد بۆ ئەو کەسانەی تێکۆشانی ئازادی دەکەن، هەموو شتێکی خۆیان بەخشی. ژنانی کورد لە بنەڕەتدا وێنای وڵاتپارێزی دەکەن، هەموو بنەماڵە و کۆمەڵگایان تێپەڕاند. ئەو تاوانانەی لە ناو پەکەکەدا لێخۆشبوونی نییە تاوان لە دژی گەلە. لەم رووەوە، لەناو خۆیدا دیسپلینێکی بەڕێوەدەبرد. کۆمەڵگاش ئەمەی بینی. گەل زیاتر بڕوای بەوە هێنا، کە پەکەکە نوێنەرایەتی یاسا و دادپەروەری دەکات و لەسەر ئەو بنەمایە پێوەی بەسترابووەوە.

بەر لە دامەزراندنی پەکەکە ورە و رۆحی ئەو کەسانەی لەو کاتەدا لەناو تێکۆشانی پەکەکەدا بەشداربوون، کەسایەتی تێکۆشەر و تایبتمەندییە ئاپۆییەکان چۆن بوو؟

من هەوڵمدا کە باس لەوانە بکەم. بەر لە هەموو شت ئەوە پەیوەستە بە ئامانجەوە. بانگەشە و خواستی پەکەکە گەورە بوو، ئامانجەکانی روون بوون. سەرقاڵی کاری جددی بوو. کەسایەتی رێبەر ئاپۆ دیسپلینە، رێکخستن بوونە، رژدبوون و جدییەت و پەیوەستبوونە بە ئامانجەکانیەوە. هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی بە پارتی و کادرەکان بەخشی. بەگوێرەی رژدبوون، پێوان و پرەنسیبەکانیئەو خەباتەی پێوەی سەرقاڵ دەبوو دەجوڵایەوە و کاری پراتیکی دەکرد. هەموو کەس نەیدەتوانی بە هەموو جۆرێک لەناو پەکەکەدا جێگە بگرێت. هەموو کەس و هەموو پێوانێکی قەبوڵ نەدەکرد.ئەوانەی هاتوونەتە ناو پەکەکەوە، لەسەر ناوی پەکەکە خەباتیان کردووە، هیچیان بۆخۆیان نەکردووە یا خود بەدواداچوون و هەوڵدانێکی تاکەکەسی دروست نەبووە. هەموو شتێکی بۆ تێکۆشانی ئازادیی، بۆ رزگارکردنی گەلان لە بندەستی بەخشیوە. ئەوان هیچ وەرناگرن، خۆیان بەخت دەکەن. هەموو شتێکی خۆیان دەبەخشی، لەبەر ئەوەی هەر کەسێک کە پەیوەندییان لەگەڵ دانابوون شتێکیان بەوان دەدا. گەل باش دەیزانی کە چیان پێبدەن، ئەوە نەک بۆ بەرژەوەندی و پێویستی کەسی، ئەوە بۆ تێکۆشان و پێویستی گەل بەکاردەهێنرێت. لەبەر ئەوەش مرۆڤەکان کاریگەریان دەکرایە سەر و بەشداردەبوون.

بەباشترین شێوە لە دادگا هاوڕێیان مەزڵوم، کەمال، خەیری باسی خەباتی ئەو سەردەمەیان کرد. وتیان 'ئێمە برسیش ماینەوە، تینوش ماینەوە، پێویست بکات ٣ کاتژمێر، گەر پێویست بکات ٣٠٠ کاتژمێریش قسە دەکەین. بۆ بەدەستهێنانی کەسێک و دروستکردنی پەیوەندی تا کۆتایی بەدوای ئامانجەکەمانەوە دەبین'. دەیانگوت ئێمە لەناو باخچە و شەقامەکاندا ماوینەتەوە، جێگەی خەومان نەبینیبووەوە، خواردنمان دەست نەدەکەوت. بەڵام هەرگیز گلەییمان لەوە نەکرد، بڕوایان هەبوو کە سەردەکەون. لەگەڵ هیچ شتێکی ئامادەدا نەجوڵانەوە. ئێستا هەموو کەس داوای دەرفەتی ئابوری دەکات. کاتێک داوای کارێکی بچوک دەکرێت دەڵێت 'بمدەرێ با بە گوێرەی ئەوە بیکەم'. هیچ پەیوەندییەکی ئەوە بە پەکەکەوە نییە. خەباتی ئاپۆیی بێگومان بەم جۆرە نییە. ئێوە دەتوانن تەنیا بەرپرسیارێتی وەربگرن. گەر ئێوە لەسەر ناوی پەکەکە خەبات دەکەن، بۆ ئێوە دڵخۆشە. ئێوە بەرهەم بهێنن، ئێوە چالاکی بکەن و قازانج بەدەست بهێنن. شۆڕشگێڕی، سیاسەت، تێکۆشان و سەرکەوتن، خەباتێکی سەرکەوتنە. نەک بەکارهێنانی بەهاکانی ئێستایە. شۆڕشگێڕی پەکەکە هەرگیز بەم جۆرە نەبوو.

گەر بەمجۆرە بوایە، ئاپۆیی دروست نەدەبوون، پەکەکە هەرگیز دانەدەمەزرا. لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی ئامادە بوونی نەبوو. بەراستیش نە کەس و نە ٥ قوڕوش پارە بوونی نەبوو. بۆ نمونە لە ئەنقەرەوە بچوبایە ئامەد یان دیلۆک ئەگەر کرێی رێگای پەیدا بکردایە زۆر دڵخۆش دەبوو، لەوە بەولاوە ئیتر خۆی دەیخوڵقاند. هاوڕێ حەقی کاتێک پێویستی بە پارە هەبوایە کرێکاری دەکرد، کۆڵکێشی دەکرد. لەم واتایەدا هەموو هەنگاوێک سەرکەوتنێک بوو، بەرەوپێشچوون هەبوو. لەبەر ئەوە چوون هەر شوێنێک ئەنجام بەدەست دەهات. پەیوەستی ئامانجەکانیان بوون و بە رژدییەوە مامەڵەیان دەکرد. مرۆڤ کاتێک کە کادرەکانی پەکەکە و ئاپۆییان بینی باوەڕیان هێنا. بۆ نمونە گروپێک لە دەوروبەری هێڵی ئامەد-سیڤەرەک هەبوو، سەرخۆبوونیان دەخوێندەوە. ویستیان دیدار لەگەڵ ئێمە ساز بکەن. من و هاوڕێیەکمان چووین. توشی سەرسوڕمان بووین کە چی رووبدات، بینیمان کە سەرخۆبوون بەدەست ئەوانەوە بوو. وتیان " ئێمە نوسراوەکانی سەرخۆبوونمان خوێندەوە، ئاخۆ پەکەکە بە راستی ئەو شتانە دەکات کە لێرەدا نوسیونی یان نا؟ ویستمان ئەمە لە ئێوە بپرسین". هەڵبەتە ئێمە توڕە بووین. ناڕەزایەتیمان دەربڕی. پەکەکە ئەو شتەی نەیکات ناینوسێت. ئەوەی دەیڵێت دەیکات، ئەوەی دەیکات دەینوسێت. پێوانەکانی ئەو ئەمانەن. بێگومان دەیکات. وتیان ' ئەگەر ئەوە بکات، ئێمەش پەکەکەیین، ئێمە دێینە ناو پەکەکەوە". بەم جۆرە بەشداربوون. بەم جۆرە گەل قازانج کران.

لە تێکۆشانی پەکەکەدا یەک لە سەردێرە گرنگەکان بەرخودانی ژنان. لەم رووەوە لە رۆژی یەکەمەوە تا ئێستا بەردەوامی تێکۆشانی ژنان چۆن بووە؟

بەم دواییە لە بەرلین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ژنان ساز کرا. راگەیەندرا کە سەرکەوتووانە تەواو بووە. لەسەر ناوی پارتیمان سڵاو لە کۆنفرانسەکە دەکەم. لەوبڕوایەدام کە ئەنجامەکانیشی سەرکەوتووانە دەبن. لە ٤١ وڵاتەوە تیایدا بەشداربوون، بە راستیش گفتوگۆی باش کراوە. وتیان شۆڕشی ئێمە بۆ ئازادکردنی ژنانە. خواست، ویست و باوەڕییەکی گەورە هەبوو. دەستیان خستبووە سەر خاڵی باش. لەو باوەڕەدام کە کاریگەری دەکاتە سەر بزوتنەوەی ژنان لە هەر چوار لای جیهان. بۆ ژنانی رۆژهەڵات و ئێرانیش بووە پەیام و پشتیوانییەکی گەورە. وەک کۆنگرەی پاڵپشتی لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ی لێهات. لەو باوەڕەداین کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دادەنێت.

پرسی ئازادی ژن گرنگە. کورد لە بنەڕەتدا کۆمەڵگایەکی دایکسالارییە و لە نیۆلۆتیکدا ژیاوە. هەر بۆیە کۆمەڵگایەکە کە کولتوری دایکی خوداوەندی تێدا ژیاوە. بەڵام ئەوە بەردەوام بەم جۆرە نەمایەوە. بەتایبەتی لە سیستمی عوسمانیدا لە ٢٠٠-٣٠٠ ساڵی رابردوودا ئەو ئاغایەتییەی لە کوردستاندا پێش خرا، دەرەبەگایەتی دەسەڵاتداری پیاوی لە بەرزترین ئاستدا هەڵکشاند و باوکسالاری پێش خست. سیستمی دەرەبەگایەتی و فیۆدال دۆخەکەی پێچەوانە کردەوە. دواتر دەسەڵاتداری پاکتاوکەر رووی کردە ژنان کە زیاتر نوێنەرایەتی کولتوری نەتەوەیی دەکەن. یەکێک پێشتر فەماندەی گشتیی جەندرمە بوو، لە کۆتایی ساڵانی ١٩٨٠فەرماندەی بەشێکی سوپابوو لە کوردستان. رۆژنامەوانێک دیداری لەگەڵ ئەنجامدابوو، دەگریا. دەیگوت، 'نەمانتوانی خوشکەکانمان بکەین بە تورک، ئێمە گەورەترین کەموکورتیمان لێرەدا کرد، هەر بۆیە رووداوەکان روودەدەن'. دانیان بە شکستی خۆیاندا هێنا. ئەوان خۆیان دانیان پێدادەنا؛ ئامانجی هێرشە کۆلۆنیالیستیی و پاکتاوکارییەکان ژنانن و لێرەدا شکستیان هێناوە.

پێچەوانە کردنەوەی ئەوەش هەیە. سیاسەتی شەڕی تایبەت زیاترین گرفتی بۆ ژنان دروست کرد. هێرشەکانی شەڕی تایبەت زیاتر گەنجان و ژنانی کردە ئامانج. ئەگەر لە لای پەکەکەوە ئەگەر هەڵبسەنگێنرێت، بەڵێ پەکەکە لە سەرەتادا نەبووە بزوتنەوەیەک کە ژنان بەشداربوونێکی گەورەی تێدا بکەن، خۆی لەخۆیدا ئەمە دەستەبەر نەدەبوو. لە ئەنقەرە دەستیپێکرد، لە کوردستانیش نەیدەتوانی هەنگاو بنێت. سیسمی دەسەڵاتداری بەم جۆرە بوو. هەربۆیە ئەگەر بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشێکی نەتەوەیی دەستی پێبکردایە، خۆی لەوێ کۆیلایەتی نەتەوەیی و کۆیلایەتی ژن بوونی نەدەبوو. ژنان لە سەرەتاوە هەرگیز لە ناو رێکخراوەکانی دیکەدا بەشدار نەبوون، بەڵام کەمیش بێت لەناو پەکەکەدا نوێنەرایەتی خۆیان بینیەوە. لە کۆنگرەی دامەزراندنی پارتیدا هەڤاڵ سارا هەبوو. من بە رێز و پێزانینەوە یادی هەڤاڵ ساراش دەکەمەوە. پەکەکە بانگەوازی بۆ ژنان کرد. دۆخی کوردستان و دۆخی ژنانی وەک یەک بینی.

شۆڕشی ژیان لە کوردستان شۆڕشێکی گەورەیە

پەکەکە بە ژنانی وت کە رزگاری نەتەوەیی کوردستان بۆ ئازادی ئێوە پێویستە، ئەو دوانە بەیەکەوە بەسترانەتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی کرد بۆ ئەوەی بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن. رژدبوون، دیسپلین و رێکخستنبوونی پەکەکە لە مامەڵەکردنی بەرامبەر بە کۆمەڵگا، گەل و تێکۆشان، لەپرسی ژنانیشدا بە هەمان جۆر بوو. رەنگە هۆشمەندی ئەو کەمبوو، بەڵام زۆر وریابوو. وەک رێکخراوە بورژوازییەکان، شۆڕشگێڕی وەک دامەزراوەیەکی هاوسەرگیری نەبینی. نەک بە پەیوەندی هاوسەرگیری، بەڵکو بە هاوڕێیەتی دەستی بە تێکۆشان کرد. لە ئێلیحەوە تا مێردین، لە دێرسیمەوە تا سەرحەد لە هەموو گۆڕەپانێکدا خەباتی ژنانیش ئەنجام دران. بەشداربوونیش دروست بوو. ئێمە لە پرۆفیشناڵبووندا هەندێک دژواریمان بەرەوڕووبووەوە، ئەو دۆخە سروشتییە. لە چوونە دەرەوەی وڵاتدا گروپی ژنانیش هەبوون. لە پەروەردەی گەریلادا بینرا. دوای قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ بەشداربوون لە ریزی گەریلا زیاتر بوو. لە خۆیدا لە ساڵانی ٩٠ یەکینەکانی ژنانی ئازاد هاتنە ئاراوە. پاژک، یەژاستار (یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری ژنان) دامەزران. هێزێکی گەورەی رێکخستنکراو و شۆڕشی ئازادی ژن هاتە ئاراوە. رێبەر ئاپۆ لە بەهاری ٨٧ەوە پرسی ژنانی هەڵسەنگاند. لە کۆنگرەی سێیەمینمنادا شرۆڤەی گرنگ بوو. شرۆڤەی خێزان بوو. لە بوارەدا بەرەوپێشچونێکی گەورەی ئایدۆلۆژی و شۆڕشگێڕی هاتە ئاراوە. رێبەرایەتی لەسەر ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنانەی خۆی لە سەر گۆڕینی هۆشمەندی تیۆریک و هەستپێکردنی کۆمەڵگای پێشخست. پرسی ئازادی زیاتر لەناو کۆمەڵگادا پێشخرا. بەشداربوونیش زیاتر بوو. رێبەرایەتی لە زستانی ٩٣-٩٤ بەسوپابونی ژنانی هەڵسەنگاند، دواتر ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن و ژنۆلۆژی لە پارێزنامەکاندا بەرەوپێش برد. شۆڕشی نەتەوەیی کورد لەناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان لەگەڵ شۆڕشی ئازادی ژندا بووە یەک و یەکیان گرت. سەرهەڵدانەکان ئەوسا شۆڕشی ئازادی ژن بوون. پێشەنگایەتی ژنا تادەهات زیاتر دەبووە بنەمای شۆڕشی ئازادی. ئەوە بووە هێڵی پێشەنگایەتی ئایدۆلۆژیک، ئازادی نەتەوەییە و ئازادی کۆمەڵایەتی پشتی بە ئازادی ژن دەبەست. شۆڕشی ژنان لە کوردستان شۆڕشێکی گەورەیە. ژنۆلۆژی قوڵترین رامان و ئازادیخوازانەترینە. هێڵی ئایدۆلۆژیە.

دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لەهەموو شوێنێک دەوترێتەوە

ئازادی کورد، ئازادی نەتەوە و ئازادی کۆمەڵگا بە پێشەنگایەتی ژنان و بە ئازادی ژنان پێشدەکەوێت. ئەوەش کاریگەری دەکاتە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. وەک وتم، ئێمە لەدوا کۆنفرانسدا لە بەرلیندا بینیمان کە چۆن بوونە بزوتنەوەیەکی ئینتەرناسیۆناڵیست. دروشمی ژن ژیان ئازادی لەهەموو شوێنێک هاوار دەکرێت. ئێمە لەم پرسەدا پێویستە گرنگی بە رۆژهەڵات و ئێران بدەین. ئەوەی لەوێ تەقیەوە رێگەر بۆ پێشکەوتنی گەورە دەکاتەوە، پێشکەوتنی شۆڕشگێڕی خوڵقاندووە و دەیخوڵقێنێت. شۆڕشی ژنان لە کوردستانیش کاریگەری گەورە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دادەنێت. وترا کە سەدەی ٢١ سەدەی ژنانە، تەیب ئەردۆغانیش پەیدابوو و وتی سەدەی تورکیایە. لاساییکردنەوە بەو جۆرەش نابێت. بەم جۆرە ئاسان نییە. بۆ ئەوەی کە تورکیا خۆی لەم سەدەیەدا ببینێتەوە، پێویستە ئازادی ژن، ئازادی کورد و عەلەوییەکان بە بنەما بگرێت. پێویستە مافی رەنجدەران و کرێکاران بکاتە بنەما و شۆڕشی رادیکاڵ و دیموکراستی ئەنجام بدات.

بۆئەوە نەک هەر فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە، سیستمی هەنوکەیی کۆماری تورکیاش پێویستە گۆڕانکاری رادیکاڵ بکات. کۆمەڵگای تورکیا پێویستی بە شۆڕشێکی گەورەی هۆشمەندی هەیە، ئەو کاتە دەتوانێت بەو جۆرەی لێبێت. بەڵام ئەمە بە دزی دروست نابێت. سەدەی ٢١ی لە ئێستاوە توانی ببێتە سەدەی ژنان. درۆشمی شۆڕشی فەرەنسا ئازادی، یەکسانی و خوشک و برایەتی و دروشمی شۆڕشی سۆسیالیستی ئۆکتۆبەریش کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان دانا. ئێستاش شۆڕشی ژنان بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان دادەنێت. ئێمە دەتوانین بڵێین کە دروشم و شۆڕشی سەدە دەستی پێکرد. سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

لەکۆتاییدا تێکۆشانی پەکەکە لەمڕۆدا جۆن بە ناوچەکە و جیهاندا بڵاوبووەتەوە؟

هەندێک دەڵێن ئێمە پەکەکە لەناو دەبەین. لە کوێ و چۆن لەناوی دەبەین؟ دەڵێن ئەگەر ئێمە چەند کەسی پەکەکەیی بکوژین و دەرگاکانی ئیمراڵی دابخەین پەکەکە لەناودەچێت. رێبەرایەتی هەموو جۆرە گۆشەگیرییەکی تێکشکاند. رێبەر ئاپۆ وتی، 'من شکستم بە مردن هێنا'. ئەوە راستە. راستییەکی رێبەرایەتی هەیە کە دەستەبەر بووە و سەرکەوتووە. هیج کەسێک ناتوانێت بەری پێبگرێت. پەکەکە بەدەیان هەزار شەهیدی بەخشی. هەر شەهیدبوونێک بووە سەرەتایەک بۆ پێشکەوتنی نوێ. بە کوشتنی ئەندامانی پەکەکە، پەکەکە لەناوناچێت. پەکەکە گەیشتە کام دۆخەوە؟ پەکەکە بووە بە شۆڕشی ژن انو گەنجان. لە هەر چوارپارچەش کۆمەڵگای کوردستانی لە خۆی گرت. بزوتنەوەی دیموکراتیکی گەلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بزوتنەویە ئازادی و دیموکراسیی مرۆڤایەتیە. شۆڕشی رۆژئاوا هەم کاریگەری کردەسەر ژن و هەمیش کاریگەری لە سەر مرۆڤایەتی دانا. هەموو کەس لە دژی داعش بەشداری لە بەرخودنای کۆبانێ و رۆژئاوادا کرد. ئێستا کاریگەری ئەو تێکۆشانەی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکرێت، بەهەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە. رۆشنبیران، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و ئەکادیمییەکان پشتیوانی ئەو بەرخودانە دەکەن و لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا تێدەکۆشن. پەکەکە تا ئەم ئاستە بەرفراوان بووە. ژن و گەنجانی جیهان دەخاتە جوڵەوە، پەکەکە بووە بزوتنەوەیەکی گەورەی ئینتەرناسیۆناڵیست. ئینتەرناسیۆناڵیزمی پەکەکە بەهێزە، لەبەر ئەوەی لەدایکبوونی رێبەرایەتی، داڕشتنی هێڵی سەرەتایی ئایدۆلۆژی و سیاسەتی پەکەکەلە هەموو بزوتنەوە و شۆڕشەکانی جیهان و لایەنە ئەرێنییەکانی سودی وەرگرتووە و دامەزراوە. هێڵی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەرجستەبوونی تێکۆشانی گەلانی جیهانە.

پەکەکە بەم جۆرە ئینتەرناسیۆناڵیزمی خۆی دروست کرد. ئێستا ئەو تێکۆشانەی لە کوردستان بەرەوپێش براوە و ئەو راستیەی هاتووەتە ئاراوە، بە هەموو مرۆڤایەتی، ژنان و گەنجان، گەلان و بندەستاندا بڵاوبووەتەوە. ئەوان خۆیان لە پەکەکەدا دەبیننەوە. لەبەر ئەوەی بە راستیش لە دروستبوونی تێزەکانی تیۆریکی یەکەمی پەکەکەوە بگرە تا هێڵی سیاسەتی ئایدۆلۆژی کاریگەری و بەشداری ئەوان هەیە. هەربۆیە بەم جۆرەی دەبینن. پەکەکە بەرفراوان دەبێت و کەس ناتوانێت بەری پێبگرێت. لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندی و هاوپەیمانی بەرەوپێش دەجن، دەکرێت زیاتریش بەرەوپێش بچن.

لە تورکیا گۆڕانکاری و نوێبوونەوەیەک هەیە و لەگەڵ هێزە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان پەیوەندی باش لەئارادایە. لە بناغەی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتنی گەلان (هەبەدەهە) هاوپەیمانییەکی گرنگی ئێمە بوونی هەیە. تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەم جۆرە بەردەوام دەبێت. کەم تا زۆر لەگەڵ هەموو کۆمەڵانی گەل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی هەیە. پەیوەندییەکان لە گەڵ ژنان و گەنجاندا بەرەوپێشچوون کە لە جیهاندا کەوتوونەتە گەڕان و سۆراغکردنی نوێ. هێزە چەپ- سۆسیالیست و رۆشنبیر باشتر دەکەونە پەیوەندییەوە. ئێستا هەوڵ دەدەن لە دژی چەکی کیمیایی چالاکی بکەن، دەتوانن بیکەن لەبەر ئەوەی گەیشتووەتە ئەو ئاستە. هەموو شتێک لەبەر چاوە. لەلایەکەوە سیستمی جیهانی قڕکەر هەیە کە نکۆڵی لە هەبوونی کوردان دەکات، کوردستان پارچە دەکات و لەلایەکی ترەوە لەسەر بنەمای ئازادی کورد دەستەبەربوونی ژیانێکی نوێ، پەیوەندی مرۆڤەکان و کۆمەڵگایەکی نوێ پێکهاتووە. پەکەکە کورد و کوردستانی گەیاندە ئەم ئاستە.

ئێمە لە ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمی و ٥٠مین ساڵایادی لەدایکبوونی گشتیی رێکخستنیدا، لە تێگەیشتنی راستییەکانداین. ئێمە ئەو تێکۆشانە زیاتر و زیاتر بەڕێوە دەبەین. جێگەی خۆی گرتووە، گەشاوەتەوە و رێپێوان لەسەر ئەو رێبازە گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ. ئەوەشی ماوەتەوە دەبێتە پێشکەوتنێکی ئازادیخوازی و پێشکەوتنێکی شۆڕشگێڕی کە لە سەرکەوتنێکەوە بەرەو سەرکەوتنێکی تر دەچێت. لە ساڵی ٤٥ هەمینی دامەزراندنی پەکەکەدا ئێمە ئەوە بە شێوەیەکی بەهێزتر دەهێنینە دی. لەسەر ئەو بنەمایە جارێکیتر جەژنی پارتی و ٤٥ ساڵەی پەکەکە سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانمان، گەلەکەمان و دۆستانمان پیرۆز دەکەم و لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازم.

هـ . ب