هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و درۆنێک تێکشکان- نوێکراوەتەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ١٣ چالاکی گەریلاکاندا لە رۆژانی ٧،٨،٩ی ئەیلول، شەش داگیرکەر سزادراون کە یەکیان پلەدارە، سەنگەرێک و درۆنێکیش تێکشکاون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ١٣ چالاکی گەریلاکاندا لە رۆژانی ٧،٨،٩ی ئەیلول، شەش داگیرکەر سزادراون کە یەکیان پلەدارە، سەنگەرێک و درۆنێکیش تێکشکاون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلاکان داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی تاوانی شەڕ دەکەن.
لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە:
"سوپای تورکی داگیرکەر هەموو توانا ئابووری، سەربازی و سیاسیەکانی بۆ شکاندنی بەرخودانی گەریلاکان بەکاردەهێنێت و سەرباری ئەوەش بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی کە هێزیان زۆرە، چەکی کیمیایی، فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەری هێرشبەر، هاون و کاتیوشا گۆڕەپانەکانی بەرخودان بۆردومان دەکات. سوپای تورکی داگیرکەر ئەخلاقی شەڕ و یاسا ناناسێت و بە بەرچاوی دنیاوە تاوانی شەڕ لە مێژوودا گەورەترینن ئەنجامیان دەدات و گۆڕەپانەکانی بەرخودان بە بپمنبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان دەکات. سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ١٣ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، شەش جار بە فڕۆکەی شەڕ، ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جاریش بە کاتیشا و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
لە ١٣ چالاکی هێزەکانماندا شەش داگیرکەر کە یەکیان پلەدارە سزادراوە، سەنگەرێک و درۆنێکیش تێکشکان.
هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:
١.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی بهەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە ٧ی ئەیلولدا لە کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر کاتێک داگیرکەر کەوتنە رێ تیمە گەڕەکەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
لە ٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلی سەر بە چەمچۆ داگیرکەرنا کاتێک ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ بێن، لە داگیرکەران درا، دوای لێدانی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون تائاستێک بکشینەوە.
لە ٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل کاتێک داگیرکەران کەوتنەڕێ، تیمە گەڕۆکەکانمان ٤ جار لەداگیرکەرانیاندا. هێزەکانمان لەو چالاکیەدا لانیکەم ٢ داگیرکەریان سزادا کە یەکیان پلەداربوو.
لە ٩ی ئەیلولدا کاتژمێر ٠٧:٥٠دا تیمە گەڕۆکەکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلی سەر بە گۆڕەپانی چەمجۆ بە نیشانسکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.
٢.لە چوارجێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەشدا:
لە٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٣٠ ئەو تەقەمەنیانەی لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆ بۆردومانکردنی سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ئامادەکرابوو لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە لەناوبران.
لە ٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٤٥دا هێزەکانمان لە داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی پێشڕەوی بکەن، لێیاندان دوای دەستوەردانی هێزەکانمان داگیرکەران ناچاربون تائاستێک بکشینەوە.
لە ٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٥٠ درۆنێک کە داگیرکەران بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم دەیانسوڕاندنەوە، لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە خرایەخوارەوە و لەناوبرا.
لە ٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٠:٤٠ تیمە گەڕۆکەکانمان دوو جار بە تاکتیکی سابوتاژ گورزیان لە داگیرکەراندا کە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بێن.
٣.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
لە ٧ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە هەریمی شاخی کۆردینەی خواکورکیاندا. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکیش رووخێنرا.
٤. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی:
لە رۆژانی ٦ و ٧ی ئەیلول سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران ٦ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی قورس و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
لە رۆژی ٨ی ئەیلول سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٤ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کرا. راگەیەندرا کە ئەو گازە کیمیاییانەی بەکارهێنراون بۆنی کولۆریان لێهاتووە.
لە ٨ی ئەیلولدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید فەداکار ٣ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.
٥. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
ئۆپراسیۆنی داگیرکاری سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ٢٢ی ئابدا لە هەرێمی قەبری زاهیر لە خواکورک دەستیان پێکردبوو ٣١ی ئاب بە بێ ئەنجام کشایەوە.
لە ٧ و ٨ی ئەیلول دەشتاییەکانی گوندی دێشیشی مەتینا، هەرێمی ئاوی زێ و گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٦ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران. ئاگرێک کە لە ئەنجامی بۆردومانەکە لەو گۆڕەپانە کرایەوە تائێستاش بەردەوامە.
لە ٨ و ٩ی ئەیلولدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا و شەهید فەداکار ١٠ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٨ی ئەیلولدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، سیدا و چەمچۆ بە دەیان جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٧ی ئەیلولدا سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا سەنگەر و تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ بە حەفارە بڕوخێنێت.
لە ٧ و ٨ی ئەیلول بە ئاسمانی گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شەهید فەداکار و شەهید عادل درۆن سوڕانەوە".
هـ . ب