هەپەگە: داگیرکەران ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشیان کرد

هەپەگە ڕایگەیاند، "سوپای داگیرکەری تورک ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی و ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپی جۆری ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومانکرد".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەیەوە بەمشێوەیەیە:

"لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانماندا داگیرکەرێک سزا درا. سوپای تورک ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی و هەروەها  ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپی جۆری ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد.

زانیاری ورد و بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەمشێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ دا؛

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٥ و ١٤:٠٠ لە مەیدانی بەرخودانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان دوو جار بە چەکی قورس  لە داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

ئێوارەی ١٧ی تشرینی یەکەم، لە مەیدانی بەرخۆدانی ساجا، تیمە گەڕۆکەکانمان دەستوەردانیان لە هەلیکۆپتەری هێرشبەرەکان کرد، کە دەیانخواست ناوچەکە بۆردومان بکەن. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون ناوچەکە بەجێبهێڵن.

هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا، ١١ جار مەیدانی بەرخۆدانی شاخی جودی، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و مەیدانی شەڕی شەهید پیردۆغان و مەیدانی شەڕی شەهید فەلات ٣ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر،

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم، ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، شاخی هەکاری، شاخی جودی و ئاخی ئامێدی، ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەرەکانی هێرشبەر بۆردومان کران.

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم، ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، شاخی هەکاری، شاخی جزدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، دەیان جار بە ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس تۆپباران کران.

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە شۆفڵ و حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ لە مەیدانی بەرخۆدانی کارکەر لەناوببات.

ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم سوپای تورکی داگیرکەری بەردەوام بوو لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ڕێگای داگیرکاری لە ناوچەی سیدا بەرەو مەیدانی بەرخۆدانی شەهید عادل".

ژ.ت