هەپەگە: داگیرکەران لە ئاڤاشین دارەکان دەبڕنەوە
هەپەگە رایگەیاند، گوند و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە کۆپتەر و فڕۆکە بۆردومان دەکرێن و هاوکات داگیرکەران لە ئاڤاشین دارەکان دەبڕنەوە.
هەپەگە رایگەیاند، گوند و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە کۆپتەر و فڕۆکە بۆردومان دەکرێن و هاوکات داگیرکەران لە ئاڤاشین دارەکان دەبڕنەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، گوندەکانی باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان دەکرێن و داگیرکەران لە ئاڤاشین دارەکان دەبڕنەوە.
لە راگەیاندراوی هەپەگەدا هاتووە:
" لە ١٣ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دا فڕۆکە جەنگییەکان گوندی بێبادێ-یان لە ناوچەى چەمانێکی لە مەتینای پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.
لە ١٦ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٠:١٦ دا فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەى کافیە-یان لە ناوچەى گارە ٢ جار بۆردومانکرد.
لە ١٦ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا گوندی درێ لە ناوچەى ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.
لە ١٦ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل لە ناوچەى ئاڤاشین لەلایەن کۆپتەرە جەنگییەکانەوە بۆردومانکران. هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش بە سەر ناوچەکەدا دەسوڕانەوە. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، درۆنەکان ناچار بوون لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.
لە ١٧ و ١٧ی حوزەیران دا تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل لە ناوچەى ئاڤاشین لەلایەن داگیرکەرانەوە بە چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ١٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠٣:٠٠ کۆپتەر بە سەر ناوچەکانی مام رەشۆ، مەرڤانۆس و تابوری عەرەبەکاندا سوڕانەوە.
لە ١٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:١٠ دا ناوچەکانی گوندی فلا لە زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکران.
لە ١٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٠:٤٥ بۆ ٠٠:٠٠ گوندی زەندورا و زەوییەکانی گوندی کێستە و هرور لە زاپ بە کۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی وەرخەل، کیلیسە و تابوری عەرەبەکاندا لە ئاڤاشین دەستیکردووە بە بڕینی دارەکان".
ژ.ت