هەپەگە: لە چالاکیەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادران
هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ٢ داگیرکەر سزادران.
هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ٢ داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٢ داگیرکەر سزادراون، هەروەها ئاسپرۆتۆرێکی داگیرکەرانیش لەناوبراوە کە بۆ ناردنی دوکەڵی ژەهراوی بۆ نێو سەنگەرەکانی شەڕ بەکاردەهێنرا. سوپای داگیرکەری تورک ٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا، چەکی کیمایی و گازی بیبەر و ١١ جار بە فڕکەی شەڕ، ٥٢ جار بە هەلیکۆپتەر و بە دەیان جار بە تۆپ و هاوەن هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی بەرخۆدان.
لە راگەیەنراوەکەدا لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم زانیاریانە بڵاوکرایەوە.
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛
بەیانی ٢٥ی ئەیلول لە ناوچەی سیدا بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر داگیرکەران.
ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی، لە دەورووبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخوەبوون لە چەمچۆ، چالاکییەک لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا.
لە ٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانی یەژا ستار کۆمەڵێک داگیرکەریان خستە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و دواتر بە چەکی قورس لێیاندا. لەم کارەدا داگیرکەرێک سزا درا.
رۆژی ٢٥ی ئەیلول لە ناوچەی سیدا چالاکی لە دژی ئەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە هەوڵیان دەدا ژەهر و گازی کیمیایی بنێرن بۆ سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی شەهید فەلات. لە ئەنجامی ئەم چالاکیەکەدا ئەو چەکە کیمیاییە و ئەو ئاسپیرەیتەرەی کە بۆ بۆردومانکردنی پێگەکانی جەنگ ئامادەکرابوو، لەناوچوون.
لە ٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٣٥ لە ناوچەی بەرخۆدانی ساجا تیمە گەڕۆکەکانمان رێگرییان لە کۆپتەرەکانی سکۆرسکی کرد کە دەیانویست هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە جێگیر بکەن. بەم دەستێوەردانە کۆپتەرەکان ناچار بوون بەبێ ئەوەی هێزەکانیان دابنێن، گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵن.
ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە کۆپتەرە هێرشبەرەکانیاندا کە دەیانویست ناوچەی بەرخۆدانی کارکەر بۆردومان بکەن. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، کۆپتەرەکان ناچار بوون بکشێنەوە.
شەوی ٢٥ی ئەیلول لە ناوچەی چەمچۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان هێرشیان کردە سەر ئەو کۆپتەرانەی سکۆرسکی کە دەیانویست هێزەکانیان لە ناوچەی شەهیدی چاکەکار جێگیر بکەن. بە دەستێوەردانی هێزەکانمان، کۆپتەرەکان ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
لە ٢٥ی ئەیلول، کاتژمێر ٢:٠٥ی پاشنیوەڕۆ، تیمە گەڕۆکەکانمان لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ٢٥ی ئەیلولدا، کاتژمێر ١٦:٢٥ خولەک لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە چەکی قورس هێرشیان کرایە سەر داگیرکەران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی و غازی بیبەر؛
لە ٢٥ی ئەیلولدا سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و سەننگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید ئاگر لە ناوچەی سیدا ٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی و غازی بیبەر بۆردومان کران.
رۆژی ٢٥ی ئەیلول، لە كاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٥:٠٠، دوو جار سەنگەرەکانی شەڕر گردی شەهید باهۆز بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ٢٤ی ئەیلولدا ١١ جار لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە کێڵگەکانی گوندی گۆرکێ لە گار، چارچەل و گوندی شالاز لە مەتینە و هەروەها ناوچەی بەرخۆدانی گردی هەکاری بۆردومان کران.
لە ٢٥ی ئەیلولدا ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، کورۆژارۆ، ساجا، گردی هەکاری و گردی ئامێدی ٥٢ جار بە کۆپتەر بۆردومان کران.
لە ٢٥ی ئەیلولدا ناوچەی بەرخۆدانی گردی هەکاری دەیان جار بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.
لە ٢٥ی ئەیلولدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆدا سوڕانەوە.
ف.ق