هەپەگە: لە ئاڤاشین ٣ داگیرکەر سزادران

هەپەگە رایگەیاند لە چالاکیەکانیاندا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا ٣ داگیرکەر سزادراون و داگیرکەرێکیش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەری بڵاوکردەوە.

هەپەگە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لە هەرێمی ئاڤاشین لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

٢٢ی حوزەیران لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا لە گردی سۆر لەدژی داگیرکەران کە بە زەمینی دەستیان بە جووڵە کردەووە، لە کاتژمێر ٠٧:١٠دا چالاکی بە قەناس ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٠٠ لەدژی داگیرکەران لەە گردی سۆر چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

فڕۆکەکانی جەنگی دەستیان بە جووڵە کرد و ئاڤاشێنو مەتینا و زاپ بۆردومانکران.

زانیاری فراوان لەمبارەیەوە:

٢١ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٣:٢٠دا لە گۆڕەپانی مەرڤانۆس و بانیستا جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان دروست بوو. کاتژمێر لەنێوان ٠١:٥٠ و ٠٣:٠٠دا سەربازانی تورک لە گردی سۆر، گردی سپی و گردی سلێمان سەربازیان جێگیر کرد.

٢١ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٤٠ و ٢٣:٣٠ گۆڕەپانی پیتی تی و شامکێی زاپ بۆردومانکران. ٢١ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٠٠ گوندی ئۆرێی هەرێمی مەتینا بۆردومانکران.

٢١ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠٠:٠٠ ئاڵۆگۆڕ بە داگیرکەران کرا لە گۆڕەپانی دێرارا، کۆردینە و ستونێی هەرێمی مەتینا.

قسەکانی ئینان چەلیک کە هەڵهاتووە بە تەواوی دوورن لە راستیەوە

٢١ی حوزەیران لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دیمەنی کەسێکی بەناوی ئینان چەلیک بۆ رای گشتی ئاشکراکرد. ئەو کەسە کاتێک لەنێو ریزەکانی ئێمەدا بوو، بەهۆی تاوانی درۆ، لەبەرئەوەی دۆسیەی بەدرۆ پێشکەش کردووە و تاوانی بێئەخلاقی کردووە ٢ جاران رووبەرووی لێپرسینەوە هاتووە، بۆیەش لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە و لە دۆخی لێپرسینەوەی ئەم دواییانەدا هەڵهاتووە. شەرمە کە ئاسایشی هەرێمی باشوری کوردستان هیوا بەو کەسە لە کارەکتەر کەوتووە هەڵببەستێت، هەموو شتێکی ئەو کەسە کە بە درۆ پێکەوەی ناوە، وەک راستی پیشان بدات. هیچ پەیوەندیەکی قسەکانی ئەو کەسە بە راستیەوە نییە و دیارە کە هەموو وتەکانی بەدرۆ پێشکەش کردووە. پێشتریش لەبارەی ئەو رووداوانەی کە باسی کردبوو، ئێمە بۆ رای گشتی راگەیەنراومان بڵاوکردبووە. جارێکی دیکە بەبیری دەهێنینەوە کە داوای لێکۆلینەوەی هاوبەش لەبارەی رووداوەکان دەکەین. ئەو رووداوانەی کە باسی لێدەکرێت و هەڵوێست و هەوڵدانی ئێمە بۆ یەکێتی نەتەوەیی لەبەرچاوە. لەبەرئەوەش، گەلەکەمان و هیچ کەسێک پێویستە گرنگی بەم جۆرە قسە تێکدەریانە نەدات کە رێبازی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکە."

ف.ق