هەپەگە: لە زاپ ٤ داگیرکەر بە سزاگەیەندران

لە هەرێمی زاپ لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ئەوەندەی روونبووەتەوە ٤ سەبازی تورکی داگیرکەر سزادراون و ٤ ی دیکەش برینداربوون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانمان لە داگیرەران هاتنەدەست کە لە جموجۆڵدابوون. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری حەراریی داگیرکەران بە رێبازی نیشانەشکێنی لەناوبرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا.

٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٢٦ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکە جێگیر ببن.

٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکە جێگیربن. لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکە جێگیر بن.

٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

٨ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٥٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ لە دەوروبەری پردی گوندی کەونە مژێ گروپێکی سەربازانی تورکی داگیرکەر لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێرچاودێرییەوە. تیمەکانی گەریلا شارەزا گەڕۆکەکانمان کە هێزەکانی داگیرکەریان خستبووە ژێرچاودێری خۆیانەوە، بۆسەیان لەبەردەم ئەو داگیرکەرانە دانا. لە مەودایەکی نزیکەوە لەوانیاندا و لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران، ٤ داگیرکەریش برینداربوون. زانرا کە یەک لەو داگیرکەرانەی بە سزاگەیەندراوە ناوی محەمەد بوو.

دوای ئەوەی یەکینەی داگیرکەر گورزی قورسی بەرکەوت، گۆڕەپانی چالاکیەکە لە ٩ی ئەیلولدا کاتژمێر ٠٠:٣٠ و ٠٠:٣٥ بە فڕۆکەی شەڕ دوو جار بۆردومان کرا. دواتریش بە هەلیکۆپتەر گۆڕەپانەکە بۆردومان کرا و سوپای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی ٢ جار کوژراوەکانی خۆی لە گۆڕەپانەکە دوورخستەوە. گۆڕەپانی چالاکیەکە تا سەرلەبەیانی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانی پەدەکەوە بە چەکی قورس بۆردومان کرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان ئەنجامدا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون گۆڕەپانەکە جێبهێڵن.

لە هەرێمی مەتینا؛

٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا کە لە ناو جموجۆڵدابوون و جموجۆڵیان وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٧ و ٨ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم دوو جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و ٦ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە تونێلەکانمان بۆردومان کران.

٦ و ٧ ی ئەیلول تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٦، ٧، ٨ و ٩ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی لۆلان، شەهید شەریف، خنێرەی سەروو، سیدەکان، کەندەکۆلا، بەربزن ١٠ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شیە، دەشتی نەهلێ، دەشتی کافیا، شاخی سیسەر، دێرەشێ، شاخی کون ١٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار و شاخی جودی ١٢ جار، لە هەڕێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی زەرگەلێ، نەورۆز و شاخی شەهید بەرخودان ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی یەک جار؛ بە گشتی ٤٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ ئەو شوێنانە بۆردومان کران.

٨ و ٩ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید شەریف و لۆلان ٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ و سەری مەتینا ١٠ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم ٥ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

راستکردنەوە

لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەداهاتووە، "لە راگەیەندراوی ٢٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤دا رامانگەیاندبوو کە هاوڕێمان باگەر کوردستان – نورەدین محەمد سینۆ لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی ئاڤاشین شەهیدبووە. ئاشکرا بوو کە هاوڕێمان باگەر شەهید نەبووە و بە برینداری بە دیل گیراوە. ئێمە داوای لێبوردن لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان باگەر و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و ئەو زانیاریەی پێشوومان راست دەکەینەوە".