لە مەخمور ئێشکگریی ئازادی بەردەوامە

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور چالاکی ئێشکگریی ئازادی لە دژی گۆشەگیری توند لە ئیمراڵی، لە رۆژی ٤١٦هەمیندا بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣دا بۆ شکاندنی گۆشەگیری چڕ و ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکراوە، لە رۆژی ٤١٦یەمیندا و لە رێگەی گروپی ٨٢یەمینەوە بەردەوامەوە.

مەراسیمی گۆڕینەوەی نۆرەی ئێشکگرییەکە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە سەرجەم گیانبەختکردووانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای رێزگرتنەکە لەسەر ناوی گروپی ٨١ەمین سلێمان شاخی وتەیەکی پێشکەش کرد.

سلێمان شاخی لە سەرەتای قسەکانیدا بەخێرهاتنی خەڵکی کەمپەکە و چالاکوانانی کرد و وتی، "ئێمە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا چەندەش چالاکی بکەین کەمە. بۆیەش تا ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ بە سێوەی جەستەیی ئازاد دەبێت، ئێمە درێژە بە چالاکیەکانمان دەدەین".

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی وەک "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" رادەستی گروپی ٨٢یەمین کرا.