ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ئەو ٣ گەریلایەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە؛
" بۆ گەریلاکانی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی داستانی بە جیهان بناسێنن، هاوڕێکانمان عەلی، غەمگین و هەڵگورد، شوێنی خۆیان لەنێو کاروخەباتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا گرتەوە، لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨دا لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون. هاوڕێکانمان بە رەنج، پێشەنگی و فەرماندەیی کاروخەباتی چاپەمەنی هەپەگەیان دەکرد، میراسێکی گەورەیان بەجێهێشت. بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی شەهیدەکانی چاپەمەنی هەپەگەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە سەربکەوێت و تێکۆشانی فیدایی و راستی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە هاوڕێکانمان خوڵقاندیان، زیاتر بە گەلانی جیهان بگەیەنین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: عەلی کانی ڕؤژ
ناو و پاشناو: محەمەد رەشید تورگوت
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
دایک و باوک: نەزمیە و حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*

ناسناو: غەمگین ئامەد
ناو و پاشناو: یڵدرئای ئارسلان
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: کۆچەری و نورەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*

ناسناو: هەڵگورد باگۆک
ناو و پاشناو: جەلال ئوزلوک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
دایک و باوک: مەنجی و عەبدولکەریم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
عەلی کانی ڕۆژ
*
*
*
غەمگین ئامەد
*
هەڵگورد باگۆک
*
هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی سێ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و کاروخەباتیان لە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا کردووە و وتی، " هاوڕێکانمان عەلی، غەمگین و هەڵگورد بە فیداکاری و رەنجێکی زۆرەوە، بەهای زۆریان خوڵقاند و گەیشتنە دوارۆژ. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانمان جێبەجێ دەکەین."
ف.ق