هەپەگە: سارا و روکەن خوداوەندی ئازادی ئێمەن
هەپەگە: هاوڕێکانمان سارا و روکەن بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە مردن ژیانیان خوڵقاند و بوون بە سمبوڵی خوڵقاندنی ژیانی ئازاد، بوون بە درێژەپێدەری رێبازی نەمری و خوداوەندی ئازادی ئێمە.
هەپەگە: هاوڕێکانمان سارا و روکەن بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە مردن ژیانیان خوڵقاند و بوون بە سمبوڵی خوڵقاندنی ژیانی ئازاد، بوون بە درێژەپێدەری رێبازی نەمری و خوداوەندی ئازادی ئێمە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٢ گەریلای ژن کە لە بەرانبەر پۆلیسی ناوچەی مەزیتلی مێرسین چالاکیان ئەنجامدا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێکانمان سارا گۆیی و روکەن زەلال، بە رێبازێک کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئاگاداری نەبوون و لێی تێنەگەیشتن، شەوی ٢٦ی ئەیلول هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی پۆلیسی ناوچەی مەزیتلی مێرسین و چالاکیان کرد و دەوڵەتی داگیرکەریان تووشی شۆک کرد. بە دەمانچەی خۆیان چوونە سەر دوژمن، رێگەیان نەدا کە پۆلیس لە قولەکە شتێک بکات، یەکسەر لێیاندا و دواتر بە بە چەکەکانیان لەدژی دوژمن چالاکیان کرد و چالاکی گیانبازیان گەیاندە گەورەترین ئاست.
فیداییەکانمان، لە سەرەتاوە تاوەکۆ کۆتایی چالاکیەکەیان بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو، بێکەموکورتی و بە خوڵقێنەری بەرز، بە شێوەیەکی بێوێنە ئەنجامدا. وەک تیمێکی گەریلای خۆسەر، بە پلانسازی خۆیان دڵسۆز بوون، لە هەمان کاتدا بارودۆخەکەیان بە شێوەیەکی باش شیکردەوە و چالاکیەکی سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا.
ئامانجەکەیان بە وردی دەستنیشان کرد و بە ژیری لێیاندا. لەو پۆلیسانەدرا کە لە ئەرکی تایبەتدا بوون بۆ ئاسایشی بیرۆکراسی دەوڵەت. سەرەتا هێرشیان نەکردە سەر هێزەکانی دوژمن، هێرشیان کردە سەر ئەو پۆلیسانەی کە لەسەر باجی خەڵک دەژین. ئەم چالاکیە فیداکارییە گورزێکی قورسی لە دوژمن داوە، کە لە لێدوانی شایەتحاڵەکاندا دیارە. بەڵام وەزیری کاروباری تاوانەکانی حکومەتی شەڕی تایبەت وەک هەمیشە ژمارەی قوربانییەکانی شاردەوە. بەپەلە چووە شوێنی چالاکییەکە و هەوڵیدا ئەنجامی ئەو چالاکیە و کوژراوەکان بشارێتەوە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش درک بەوە کرا کە زیانەکانی دوژمن زۆر زۆرن. چالاکییەکە ئەنجامێکی باشی بەدوای خۆیدا هێنا کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و سەربازی و سیاسییەوە دوژمنی هەژاند.
ئەوان فەرماندەی دڵسۆزمان بوون کە میتۆدی گەریلا یئاپۆیی نۆژەنیان لە شارەکاندا جێبەجێ دەکرد. گوایە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە پشت بە 'هەواڵگری سەربازی و تەکنەلۆژیای سەربازی' دەبەستێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرخۆدانی گەریلاکانی کۆتایی پێهێناوە. وایلێهاتووە کە بڕوای بە درۆکانی خۆی هەیە و لەڕێگەی میدیای تایبەتی جەنگی خۆیەوە، پڕوپاگەندە دەکات کە گوایە 'تەنانەت ناهێڵین تەقەیەک لە ناو شارەکاندا بکرێت و پارتەکەمانیان تەواو کردووە'. ڕۆژانە لە چیاکانی کوردستان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر ڕۆڵەکانی قارەمانی گەلی کورد و شۆڕشگێڕە ئینتەرناسیۆنالیستەکان و دەیەوێت بە کەڵک وەرگرتن لە هێزە خۆفرۆشە ناوخۆییەکان پیلانگێڕی لەناوبردن بە ئەنجام بگەیەنێت. لە كاتێكدا كە بانگەشەی ئەوە دەکات كلیلی خستووەتە دەستی، دوو هاوڕێممان بە چەك و ئۆتۆمبێلی پڕ لە تەقەمەنیەوە چوونە ناوچەیەك كە دوژمن بە تەكنەلۆژیای مۆدێرن تەنیبووی؛ جارێکی تر نیشانیان دا کە پەکەکە تێکناچێت، ئەم شێوازەیان بە دۆست و دوژمنانی سەلماند. هێز و ئازایەتی و ئیرادە و بڕوای بە خۆیان و سەرکەوتنی پارتیان نیشان دا و بە ئیرادە و چالاکیان سەرکەوتن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیدا هەپەگە باسی لە ناسنامە و ژیان و چۆنیەتی بەشداریکردنی هەردوو شەهیدەکەی بۆ ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد.
سارا تۆڵهەڵدان
هاوڕێ سارا لە قەزای قلەبانی شرنەخ لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی عەشیرەتی گۆیی. لە خاکی پیرۆزی بۆتان بە هۆشیاری و کلتوری کوردایەتی گەورە بووە، بەڵام لە منداڵیدا ناچار بووە ڕوو بکاتە شارە گەورەکەی تورکیا، لەوێ کار بکات. لە لاوێتیدا رەنجدەری ناسی و رەنجدەری و کاروخەبات و ماندوونەبوون دیارترین سیماکانی کارەکتەری ئەو بوون. لەگەڵ ئەوەی لە میترۆپۆلەکان بوو، بەڵام هەمیشە مێشکی لەلای نیشتمان و شاخ و هاوڕێکانی لە شاخدا بوو. تەنانەت لە منداڵیشدا دەیویست ببێتە بە گەریلا، هەمیشە بە خەونی گەریلا گەورە بووە. هەرچەندە هەمیشە پێیان دەگوترا 'تۆ بچووکیت، ناتوانیت' و ڕێگری لێدەکرا بەشداری بکات، بەڵام کاتێک کاتی هات، بە دەستپێشخەری خۆی چووە سەر شاخ و بوو بە گەریلا. یەکەم هەنگاوی ناوە بۆ ئامانجەکەی؛ بێ دوودڵی و بێباکی و بە دڵەوە بەشداری لە ژیانی گەریلای پیرۆزدا کرد. بە خۆشەویستی و خۆشی و سۆز و جۆش و خرۆشەوە پەیوەندی بە ژیانەوە کرد. هاوڕێ سارا ئێدی لەو شوێنە بوو کە بە دڵ پێشوازی لە هەموو شتێکی دەکرد.
لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاکانەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ جێگەی خۆی لە هێزە تایبەتەکاندا گرتۆتەوە. لە پرۆسەی مەشق و ڕاهێنانی هێزە تایبەتەکانی سارا (ساکینە جانسز) کە یەکێک لە سەرکردە و دامەزرێنەرانی پارتیمان بوو، فێری کلتور و شێوازی ژیانی پارتی بوو، کە لەگەڵیدا مانەوە و یاوەری بوون و مانادارترین ڕۆحانیەتیان لێوە فێربوون. حەقیقەتی ژنێکی ئازاد لە کەسایەتی هاوڕێمان ساکینە جانسز لەودا بەرجەستە بوو، بۆخۆی کردە ڕێبازی ڕێپێوانی شۆڕشگێڕانە.
روکەن زەلال
هەڤاڵمان روكن لە رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە و لە قامیشلۆ گەورە بووە. لە بەرامبەر فشارەکانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر کورد و خەڵکی ناوچەکە، لەگەڵ شۆڕشی ئازادی لە ڕۆژئاوا، زیاتر لە گەریلا نزیک بووەوە. چالاکانە بەشداری خەباتی شۆڕشگێڕانەی ڕۆژئاوا دەکات، بەڵام هەمیشە سەرنجی لەسەر شاخ بوو، لەسەر ژیانی ئازاد لە شاخەکان. ئەو دەیزانی کە گەورەترین مەترسی لەسەر بوونی کورد دەوڵەتی تورکە کە دڕندەیە و بۆ شەڕی دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە باکووری کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٤ هاتە چیاکانی ئازاد. دوای مەشق و ڕاهێنانی شەڕڤانانی نوێ، لەسەر بنەمای پێشنیازی پەیوەندیکردن بە هێزە تایبەتەکانەوە دەستی بە مەشق و ڕاهێنانی بنەڕەتی کرد. بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە هێزە تایبەتەکانەوە وتی؛ "دەتوانم بڵێم لە هێزە تایبەتەکان خۆم ناسی، گەڕانم بۆ چالاکی فیدایی بە چالاکییەکانی هەڤاڵ دۆغا و هەڤاڵ زنار دەستی پێکرد. لەبەر ئەوەی ئەم دوو هەڤالەم ناسی. لەگەڵ هەڤاڵ دۆغا لە یەک پەروەردەدا بووین و ڕاهێنانم وەرگرت و لە هەمان ناوەندیش لەگەڵ هەڤاڵ زنار ماینەوە. مانەوە و پەیوەندیکردن بەم هاوڕێیانەوە کاریگەری زۆری لەسەر من هەبوو."
هەڤاڵ روکن لە هەموو مەشق و ڕاهێنانەکاندا سەرکەوت و ئەوەی فێر بوو پێشکەش بە هەڤاڵانی کرد. هەرچیەک فێربوو لە پەروەردەدا بەم شێوەیە و زیاتریش پێشکەش بە هەڤاڵانی کرد. لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی تێکۆشاندا کاری کرد. هەموو ئەرکێک کە رێکخستن پێیدا وەک دەرفەتێک بینی و ویستی چالاکی فیدایی ئەنجام بدات.
هەپەگە راشێگەیاند، " دوو ژنی گەنج و قارەمان، جارێکی دیکە بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو هەڤاڵانەیان بکەنەوە کە لە پێناو ئازادی و پاراستنی کوردستاندا تێدەکۆشن و بۆمب و چەکی کیمیایی لە دژی ئەوان بەکاردەهێنرێت؛ لە هەمووی گرنگتر، بۆ کۆتاییهێنان بە دڕندەیی و دیلێتی و ئەشکەنجەی توند لە زیندانەکاندا، چالاکیەکی خۆبەختکردنیان بە شێوەیەکی پیشەیی ئەنجامدا، بە تاکتیک و تەکنیکی لێهاتوو لە شوێنێکدا کە دوژمن هەرگیز چاوەڕێی نەدەکرد. شەوێک لەناکاو بە جۆرێک لە دوژمن دەدەن کە دوژمن تووشی شۆک دەبێت.
بە رەنجی رێبەر ئاپۆ و سەدان شەهیدی هێژا و جوانی کوردستان، خوداوەندی خۆشەویستی و سەرکەوتن ئیشتار گەیشتە زیلان. زیلان کەلتوری خوداوەندی هێنایە ئاراوە. ئەوان خوداوەندی خەباتی ئێمەن بۆ ئازادی. کوردستان جارێکی تر سروشتی خۆی وەک خاکی خوداکان دەبینێت کە سەرکەوتن دروست دەکەن. زیلان کەلتوری خوداوەندەکانی، سارا و ڕوکەن وەک شوێنکەوتوانی ئەم کەلتوورە بەرزکردەوە؛ بە گرتنەبەری هەڵوێستی ئیرادەدارانەی خۆیان کە خوداوەندەکە جگە لە ژیانی ئازاد هەرگیز بە هیچ ژیانێکی تر ڕازی نابێت، زیاتریش نەریتەکەیان زیندوو کردەوە و درێژەیان پێدا.
بوون بە میلیتانی شەڕی 'بردنەوە لە جەنگدا، ئازادی لە ژیاندا'. بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بوونە هێمای ژیانی ئازاد، پێشەنگەکانی شێوازی نەمری و بوونە خوداوەندەکانی ئازادیمان.
یادەوەرییان هەمیشە وشەی سەرکەوتنمان دەبێت."
ف.ق