هیچ زانیارییەک لە دوو چالاکوانی دەستگیرکراوی هەولێر نییە

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چالاکوانان هەیسەم فوئاد ساڵەیی و هۆگر پیرباڵ نییە، کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە لە هەولێر دەستگیرکراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چالاکوانان هەیسەم فوئاد ساڵەیی و هۆگر پیرباڵ نییە، کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە لە هەولێر دەستگیرکراون.

چالاکوانان هەیسەم فوئاد ساڵەیی و هۆگر پیرباڵ دەیانویست لە هەولێر بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە کۆمەڵکوژیی زاخۆ دا بکەن، بەڵام لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پارتی (پەدەکە) لە هەولێر دەستگیرکران. ماوەی سێ ڕۆژە و لە کاتی دەستگیرکردنیانەوە هیچ زانیارییەک لەو چالاکوانە دەستگیرکراوانە نییە.

ڕۆژی ٢٢ی تەمووز پلانی ئەوە دانرابوو، کە لە شاری هەولێر چالاکیەکی ناڕەزایی دژی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک لە گوندی پەرەخی سەر بە زاخۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام هێزە چەکدارەکانی سەر بە پارتی (پەدەکە) ڕێگەیان نەدا ئەو چالاکییە لە دژی داگیرکاری و تاوانی دەوڵەتى تورک ئەنجام بدرێت.

 لەو کاتەدا ٦ چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و هەر ٦ چالاکوانەکە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای شەودا ئازادکران. لەو کاتەدا ئاسایش دەست بەسەر تەلەفونی دوو چالاکوان بە ناوەکانی هەیسەم فوئاد ساڵەیی و هۆگر پیرباڵ دا دەگرن.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دوای ئەوە هێزەکانی ئاسایشی هەولێر پەیوەندی بەو دوو چالاکوانەوە دەکەن بۆ ئەوەی بڕۆن تەلەفونەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەو دوو چالاکوانە چوونەتە لای هێزە ئەمنییەکان، لە ٢٣ی تەموزەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان نییە.

پارێزەر هەرێم ڕەفعەت ڕایگەیاند، ئەو دوو چالاکوانە بێسەروشوێنن، هێزە ئەمنییەکان شوێنەکانیان ئاشکرا ناکەن و وتویانە، دۆسیەکانیان ڕەوانەی پۆلیس کراوە.

ژ.ت