هەزاران کەس لە دیلۆک داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
لە دیلۆک ئاهەنگەکانی نەورۆز هەزاران کەسی کۆکردەوە، لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە دیلۆک ئاهەنگەکانی نەورۆز هەزاران کەسی کۆکردەوە، لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
ئاهەنگەکە لە ناوچەی شەهید کامیلی شارەکە بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ڕێکخرا.
هەزاران کەس لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە کۆبوونەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و ژنان ئامادەبوون و ڕەنگێکی جیاوازیان بە ئاهەنگەکە بەخشی، ئامادەبووان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداربوون.
لە گۆڕەپانەکە چەندین جار درووشم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، هاوسەرۆکی دەم پارتی دیلۆک، محەمەد ساتان ڕایگەیاند نەورۆز سیمبولی بەرخۆدانە.
ساتان تیشکی خستەسەر کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و گوتی: "کۆتایی هەموو دیکتاتۆرێک هاوشێوەی سەدامە".
پاشان گرووپی بابەتنا چالاکی هونەری پێشکەش کرد، دواتر قاسم کاراتاش کە پاش ٣٣ ساڵ لە زیندان ئازادبووە، تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی زیندانیان و گوتی: "بە پتەوکردنی یەکێتیمان دەتوانین خاوەنداری لە هاوڕێیانی زیندان بکەین".
پەرلەمانتاری دەم پارتی لە شەرناخ، نەورۆز ئویساڵ پەیامی نەورۆزی ساڵانی پێشووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە و گوتی: "تا کۆتایی دژی گۆشەگیری بەرخۆدان دەکەین، تا پرسی کورد بەشێوەی دیموکراتیک چارەسەر نەبێت، تێکۆشان بەردەوامە".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.