هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە مەتینا ١٥ داگیرکەر سزادران

جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکیی نووسینی لەسەر دیوارەکانیان بۆ ١٥ی تەباخ ئەنجامدا

لە ١٥ی ئابدا، جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شاری ئیزمیر چالاکیی نووسینی لەسەر دیوارەکانیان ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوێکی جەنگاوەرانی تیمی ئیبراهیم یڵدرمی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلام (هەبەدەهە)دا هاتووە، "جەگاوەرانیان بەردەوامن لە سڵاوکردن لە هەنگاوی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ". جەنگاوەرانی تیمی ئیبراهیم یڵدریمی هەبەدەهە چالاکیەکی بەرفراوانی نووسینیان لەسەر دیوارەکان لە شاری ئیزمیر ئەنجامدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛

"شەوی ١٤ی ئاب چالاكییەكی بەرفراوانی دیوارنووسینمان لە گەڕەكەكانی ئەسیرلیك و قەرەباغار رێكخست". دیوارەکەمان بە دروشمی سڵاو لە ١٥ی تەباخ و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خەباتی هاوبەشمان ڕازاندەوە.

ئەمڕۆ مێژوو دەیسەلمێنێت کە ١٥ی تەباخ هێزێکی ناوازەی لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا دروست کردووە. ئەم هێزە بە شۆڕشی یەکگرتوو گەشە دەکات و شەڕ دەکات و سەردەکەوێت. خەباتی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتووی ئێمە کە لێپرسینەوە لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکات و لە هەموو بوارێکدا خەبات دەکات. سیاسەتی داگیرکاری و ستەمکاری، کوشتنی گەلەکەمان لە زیندانەکان، لێدانی کرێکاران لە شەقامەکان... هیچیان بێ لێپرسینەوە نامێننەوە. بەم زانیارییە سەرەتا پرسیار لە حسابی هاوڕێکانمان دەکەین کە لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن. ئەنجامدانی خەباتی مافداری گەل لە زیندانەکانی حکومەتی فاشیستدا بە واتای زیندانیکردنی فاشیزمە. ئێمە بەردەوام دەبین لە تۆڵەکردنەوە لە خوێنی ئیبراهیم یلدرم و زۆرێک لە شۆڕشگێڕان کە لەلایەن فاشیزمەوە زیندانی کرابوون.

ئێمە چالاکیەکەی بورسا بیردەخەینەوە کە پاسەوانەکان کرابوونە ئامانج! ئەگەر بەردەوام بن لە ئەشکەنجەدان و لێدان و مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ زیندانییەکان ، دوا ڕووخسار کە دەیبینین هی ئێمە دەبێت”.

ف.ق