جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە سلۆپی بنکەیەکی پۆلیسیان ئاگرباران کرد
جەنگاوەرانی شەهید هەڵمەتی هەبەدەهە لە ناوچەی سلۆپیی شڕنەخ لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە مۆلۆتۆف چالاکییان کرد و بنکەیەکی پۆلیسیان دایەبەر ئاگر.
جەنگاوەرانی شەهید هەڵمەتی هەبەدەهە لە ناوچەی سلۆپیی شڕنەخ لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە مۆلۆتۆف چالاکییان کرد و بنکەیەکی پۆلیسیان دایەبەر ئاگر.
جەنگاوەرانی شەهید هەڵمەتیی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو گەلان (هەبەدەهە) راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ئەم پەیامەی راگەیاند: "زیندانەکان بەرامبەر بە ئیرادەی شۆڕشگێڕان دەستەوەستانن! هیچ زیندانێک ناتوانێت ئیرادەی شۆڕشگێڕان کۆت و بەند بکات".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"ئێمە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەقامەکان دەدەینە بەر ئاگر!
وەک جەنگاوەرانی شەهید هەڵمەتی هەبەدەهە ٢٧ی حوزەیران لە سلۆپی بە مۆلۆتۆف چالاکیمان کرد. جەنگاوەرانمان رێگەی هاتووچۆیان داخست. هەروەها بنکەی پۆلیسەکانمان بە مۆلۆتۆف سوتاند.
جەنگاوەرانمان بە سەرکەوتوویی گۆڕەپانی چالاکییەکەیان جێهێشت".
هـ. ب