جەردەوانەکان هێرش دەکەنە سەر شوانە کۆچەرییەکان
لە گەڕەکی کو لە ناوچەی پاسور، جەردەوانەکانی سەر بە حکومەتی تورک هێرش دەکەنە سەر شوانە کۆچەرییەکان و تەقە لە خێزانەکانیان دەکەن.
لە گەڕەکی کو لە ناوچەی پاسور، جەردەوانەکانی سەر بە حکومەتی تورک هێرش دەکەنە سەر شوانە کۆچەرییەکان و تەقە لە خێزانەکانیان دەکەن.
لە گەڕەکی کو لە ناوچەی پاسوری سەر بە ئامەد، ئاژەڵی جەردەوانەکان چوونە نێو زەوی شوانە کۆچەرییەکان، شوانەکان بەناوی (ز. ب.) و (هـ . ب.) و (ی. ب.) هەوڵیاندا ئاژەڵەکان دووربخەنەوە، بەڵام جەردەوانەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕێکخستنە تاوانکارەکەی بە ناوەکانی (ف. د.) و (ی. د.) و (م. د.) و (ی. د.) و (س. د.) هێرشیان کردە سەر ئەم شوانانە.
پاش هێرشەکە، جەردەوانەکان تەقەیان لە گوندنشینان کرد.
جێگەی ئاماژەیە خێزانە کۆچەرییەکان هەست بە سەلامەتی ناکەن و لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکەمان، ئەم جەردەوانانە دوو ساڵە فشار دەکەنە سەر ئەم خێزانە.