کاڵکان: ئیتر هیچ یاسایەک ناتوانێت درێژە بە سیستمی ئیمراڵی بدات-١

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان، رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هەرکات تەنگەتاو دەبێت لە دژی ئیمراڵی، گەریلا، رۆژئاوا و سیاسەتی دیموکراتیک، هەموو جۆرە گوشار و ستەمێک دەکات و وتی، "لە ناو ترسێکی گەورەدان، بەڵام لەناو دەچن".

کاڵکان لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر قسەی کرد و رایگەیاند، کە ئەگەر وەک رۆژنامەوان مەردان یانارداغ کە لە بەر ئەوەی یاسای گەردوونی و نەتەوەییان بەبیر هێنایەوە، لەسەر گۆشەگیری دوا و وتی 'تاوان مەکەن' دەستگیرکرا، چەند کەسی چەپ، سۆسیالیست، رۆشنبیر، دیموکرات و هونەرمەندی دیکە بەهەمان شێوە هەڵوێست نیشان بدەن سیستمی ئیمراڵی لەناو دەچێت.

کاڵکان وتی، "لە ترسی خۆیان ئەویان گرت، ئەگەر یەک دوو کەسی دیکەش بەم جۆرە قسە بکەن، سیستیمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە. ناتوانن درێژەی پێبدەن. لەبەر ئەوەی زیاتر لێی ترسان، هەوڵیاندا مەردان یانارداغ دەستبەجێ بێدەنگ بکەن. ئەمە بەو واتایە دێت کە زۆر لاوازن. ئەگەر بەهێز بوونایە ئەمەیان نەدەکرد. لەبەر ئەوەی لاوازن گوشار لە رێبەر ئاپۆ دەکەن. هەموو جارێکیش کە دەگەنە بن بەست یاخود شکست دەهێنن، دەیانەوێت بە گوشار تەمەنی خۆیان درێژبکەنوە، بەڵام بێ سوودە؛ ئەوان شکست دەخۆن".

کاڵکان ئەوەی خستەڕوو کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و سیستمی قڕکەر دەبێت تێکۆشان زیاتر بە پلان و رێکخراوتر بەڕێوەبچێت.

کاڵکان رایگەیاند، کە تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانی کۆمار لە بەرامبەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بازرگانی بە کوردەوە دەکەن و وتی، "لە قۆناغی لۆزاندا بەر لە ١٠٠ ساڵ بابەتەکە موسڵ و کەرکوک بوو؛ ئێستاش ئەندامێتی سوید لە ناتۆیە.. دەیەوێت هەموو ناتۆ بەوە قایل بکات: ئێمە لۆزان نوی دەکەینەوە، هەموو کەس کۆمەڵکوژکردنی کورد قەبوڵ دەکەن، ناتۆ پشتگیری من بکات و لە کۆمەڵکوژکردنی کوردان پشتیوانیم لێبکات. ئەوە دەسەپێنرێت! ئەگەر ئەمە رووبدات، پەیمانی لۆزان کە بنەمای یاسایی و هێزی سەرەکی سیاسی کۆمەڵکوژی کوردان پێکدەهێنێت، ئەرکی خۆی رادەستی ناتۆ دەکات. ناتۆ دەبێتە سیستمی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کوردان. لەسەر بنەمای ناتۆ لە سەد ساڵەی دووەمدا لە رێگەی کۆمەڵکوژییەوە پاکتاوکردنی کوردان دەگەیەننە ئەنجام. ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. کۆبوونەوەی ناتۆ ساز دەکرێت. لەو بڕوایەداین کە نەک لە سوید، لە ناتۆش ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت. سەپاندن قەبوڵ ناکەن.

هەڵسەنگاندنی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

سەرەتا بەڕێزەوە سڵاو لە ئەندازیاری بەرخودانی ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ دەکەم. گۆشەگیری ٢٨ مانگە بەردەوامە؛ زانیارییمان نییە. سیستمی ئیمراڵی خۆی لە خۆیدا سیستمی گۆشەگیریە، سیستمی دابڕاندنە، سیسمی پاکتاوە. دەوترێت کە بناغەکەی لە پرسی کوردەوە وەردەگرێت، دەزگای سەرەکی کۆمەڵکوژکردنی کوردانە. ئەم هەڵسەنگاندنە راستە. ٢٨ مانگە زانیاری نایات، پچڕاندنی پەیوەندییەکان هەیە. وەک ئەوەی پەیوەندی ئاسایی ئەو هەبن، بەڵام کارێک ناکات، نازانم بەڵام وەک ئەوەی ناتوانێت سیاسەت بکات. هیچ بنەمایەکی یاسایی جێبەجێ ناکرێن، رێگری لە دیداری بنەماڵە و پاڕێزەرەکان دەکرێت. پچڕاندنی پەیوەندییەکان بە شێوەی رەها لەئارادایە. ٢٨ مانگ تێپەڕبووە و بەردەوامە. هاوڕێ سەبری رایگەیاند؛ ئەو دۆخە بەم جۆرە تێپەڕنابێت. هەڵبەت تێپەڕ نابێت. دەڵێن ئێمە بەم جۆرە بەردەوام دەبین، بەم جۆرە دەیسەپێنین؛ بەم جۆرە وا لە پەکەکە، گەریلا و گەلی کورد دەکەین قەبوڵی بکەن، بە ژنان و گەنجانی قەبوڵ دەکەین. لێکدانەوە و هیوای بەم جۆرەیان هەیە، بەڵام ئەوان خۆیان دەخەڵەتێنن.

دەبێت تێکۆشان زیاتر بە پلانتر و رێکخراوتر بەرەوپێش ببرێت

بۆ چالاکی بانگەواز کران، ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ ئەو بانگەوازانە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی دەبێت هەڵسنە سەرپێ و خۆڕاگری بکەن. دەبێت مرۆڤ لە ژیانێکی ئاساییدا نەبن. ژیانێک کە لە سەرووی ئاساییبوون، پێویستە لەناو تێکۆسآندا بێت. هەڵبەت دەبێت تێکۆشان لە هەموو رووەکانەوە بێت، لە ناوخۆ و دەرەوە، سیاسی و یاسایی بەڕێوەبچێت. لە بەرنامەی پێشووشدا وتمان؛ تێکۆشان دیوارەکان دەڕوخێنێت، گۆشەگیر تێکدەشکێنێت، سیستمی کۆمەڵکوژی هەڵدەوەشێنێتەوە، فاشیزم لەناو دەبات. واتە ئەقڵیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژکاری فاشیست لەناو دەبات، ئازادی و دیموکراسی مسۆگەر دەکات. دەبێت ئێوە بڕواتان بەوە هەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە تێکۆشانێکی کاریگەر بەرەوپێش ببرێت. پێویستە کە تێکۆشان زیاتر بەپلان و رێکخراوتر بێت

بەڵام پێویستە ئەوەش بزانرێت: مەردان یانارداغ بەپەلە و بە خێرایی هەندێک راستی هێنایە سەر زمان. ئەوە گرنگ بوو، بە گرنگی دەبینین. لە ئیمراڵی گۆشەگیری هەیە. هەیە و ئەو سیتسمە یاسایی نییە. نە یاسای ئەوروپا، نە یاسای تورکیا بەرکار نییە.

گەر یاسا لەوێ بەرکاربێت دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. لە رووی جەستەییشەوە؛ ئەوە بڕیارێکی راستە. هەڵسەنگاندنێکی راستە و زیاتر لە دوو ساڵ کە ئەوە دەڵێین. لە سیستمی ئەوروپاشدا بەم جۆرەیە. ٢٥ ساڵی خۆی تەواو کردووە. ئەوە لە ساڵی ١٥یەمینەوە هەیە. ١٠ ساڵە بەم جۆرەیە. لە رووی یاساییەوە ئەم ساڵ کۆتا ساڵە. ئەوان بەمە دەزانن، ئەوەی دەری دەبڕێت ئەمەیە. ئێمەش ئەو راستیانەمان دیاریکرد. داوامان لە پارێزەران کرد کە ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. ئێمە ناتوانین بڵێین کە هەرگیز ئەوەیان لەبەرچاونەگرتووە، بەڵام زۆر کاردانەوەیان نەبوو، نەگەیشتە ئەنجام، رێژەیی بوو. بەڵام دەبێت باشتر بێت. مەردان یانارداغ وەک رۆشنبیرێک ئەو راستیەی خستەبەرباس. ئەو چی وت؟ لە راستیدا لە تورکیا هەموو کەس ئەو راستیە دەبینێت. لایەنگرانی ئاکەپەش، مەهەپەش و جەهەپەش دەبینینن. هەم سۆسیالیست و چەپەکان و هەمیش کوردەکان دەیبینن. بەڵام زیاتر لایەنگرانی ئاکەپە و مەهەپە دەیبینن. لەبەر ئەوەی ئەوان ئەو سیستمە بەڕێوەدەبەن. بەڵام بەنەبوو دادەنرێت. بە مەبەست ئەوەدەکەن و دەیانەوێت سیستمێکی بەو جۆرە درێژە پێبدەن. مەردان یانارداغ لە وەکا خاڵێکدا هات و وتیم 'پاشا رووتە"، "دایە بڕوانە، پاشا رووتە!" دواتر بوو بە رۆژی حەشر. دۆخێک هاتە ئاراوە کە رۆژی دواتر بە بێ لێپرسینەوە و دادگایی کردن گرتیان و خستیانە زیندانەوە؛ وتیان 'چۆن دەتوانی شتی وا بڵێیت' ئەوە لایەنگری پەکەکە، ئەوە نازانم چییە! وەک خائین نیشانیاندا.

دەبێت بەرگریکاران و پارێزەرانی یاسا لێکۆڵینەوە لە سیستمی ئیمراڵی بکەن

هەوڵ دەدەن هەمووان بترسێنن، ئەوە زۆر بە ڕوونی درکی پێدەکرێت، دۆخێکی نییە کە لێی تێنەگەین. دەیانەوێت بیانترسێنن، ناچاریان بکەن قەبوڵی بکەن. دەیانەوێت دۆخێکی بەو جۆرە بخوڵقێنن و هەموو جۆرە لێدوانێک لەسەر رێبەر ئاپۆ قەدەغە بکەن و وبیکەن بە بنەمایەکی تاوان. لەبەر ئەوە دەیانەوێت هەمووان تاوانبار بکەن و درێژە بەو هێرشە کۆمەڵکوژکارییە فاشیستیانە بدەن. راستی بابەتەکە ئەمەیە، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.

دەبێت پارێزەران و بەرگریکارانی یاسا لێکۆڵینەوە لە سیستمی ئیمراڵی بکەن. دەبێت لە دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆش ئەمە بکەن. بە گوێرەی یاسای ئەوروپا سیستمی ئیمراڵی بە چ واتایەک دێت؟ بەگوێرەی یاساکانی کۆماری تورکیا بە چ واتایەکە؟ بە گوێرەی یاسای دیموکراتیک بە چ واتایەکە؟ بە گوێرەی ئەخلاق، بە گوێرەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بە چ واتایەکە؟ دەبێت هەڵبسەنگێندرێت. دەبێت هەموو ببنە بابەتی زۆر گرنگ و هەڵسەنگاندن و شرۆڤەیان بۆ بکرێت. ئەو کاتە راستی باشتر دەبینرێت. کاتێک مرۆڤ بڵێت "یاساکان کاریان پێناکرێت"یش راستەوخۆ ناتوانن بیانخەنە زیندان. دۆخەکە گەیشتووەتە ئەم ئاستە.

بە راستی دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ ئەوەی لە تورکیا دەڵێت چەپگرم، سۆسیالیستم، رۆشنبیرم، دیموکراتم، هونەرمەندم، دەبێت بتوانێت ئەوە بڵێت. دەبێت سیاسەتی دیموکراتیک لە بەرزترین ئاستدا ئەوە دەرببڕێت. لەبەر ئەوەی ئەمە پێویستییەکی دیموکراسیە. پێودانگی دیموکراتیکبوونی تورکیا بەڕێوەچوونی سیستمی ئیمراڵییە. لەبەر ئەوەی ئیمراڵی بووەتە بەڕێوەبەرایەتی. لە ساڵی ١٩٨٧ دۆخی نائاسایی راگەیەندرا. لە کوردستان رژێمی نائاسایی دامەزرا. تورکیا پێیناوەتە دۆخێکی بەو جۆرە کە بە رژێمی نائسایی و ئاوارتە راگەیەندراوە. ١٠ ساڵ بەو جۆرە بەڕێوەیان برد.

دوای ئەوەی سیستمی ئیمراڵی دامەزرا. ئەم جارە لە رێگەی ئیمراڵییەوە هەموو تورکیایان وەک دیکتاتۆری فاشیست، کۆلۆنیالیست و کۆمەڵکوژکار بەڕێوەبرد. بڕوانن، ئەمە لە هەموو شتێکدا دیارە. دۆخی زیندانەکان چۆنە؟ دۆخی مرۆڤەکان لە دەرەوە چۆنە؟ پەیوەندییەکانی دەرەوە چۆنن؟ واتە هەموو تواناکانی دەوڵەت و کۆمەڵگای تورکیا لەسەر بنەمای ئیمراڵی بۆ کۆمەڵکوژی بازاڕییان پێوەدەکرێت و بەڕێوەدەبرێن. دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو شوێنە.

لەم رووەوە دەتوانم ئەمانە بڵێم. بە راستیش ئێمە لەم ماوانەی دواییدا بە هەڵبژاردندا تێپەڕبووین. نمونە ئەگەر کەمال کلیچدارئۆغڵو ئەو قسەیەی مەردان یانارداغی بوتایە، لەو بڕوایەدام ئێستا ئەو سەرۆککۆمار دەبوو. هەر هیچ نەبێت، ئەو دەبووە سەرکردەیەک کە شتێکی جێگرەوەی دەگوت، سیاسەتێکی ساز کرد، واتە دەیتوانی بنەمای نوێ بە تورکیا ببەخشێت. بەڵام نەیتوانی سەربکەوێت، ئێستاش خاوەنی هەڵوێستێکی بەم جۆرە نییە. ئەمە بۆ هاوپەیمانی گەلیش راستە.

تورکیا پێویستی بە سارترەکان هەیە

ئەو کاتەش وتمان؛ هەربۆیە بە راستیش بەڕێوەبەرایەتیەکی شاراوە هەیە. پێشتر پێیان دەوت دەوڵەتی قووڵ یاخود شاراوە. ئەوە لەلایەن دەوڵەت و حکومەتی قووڵەوە بەکاردەهێندرێت، بۆ ئەوەی کەس چاوی نەکاتەوە و هیچ نەڵێت بەم جۆرە لە هەموو کەس دەکەن. باڵادەستی، دیکتاتۆری، چاودێری تەواوەتیە. گوشار لە سەر راگەیاندن... بۆ نمونە دوای یەک دوو رۆژ ئەو رۆژنامەوانانەی راستیەکان باس دەکەن و هەواڵ ئامادە دەکەن دەبرێنە بەردەم دادوەر. تا ئێستا خۆڕاگری دەکەن. سڵاو لە هەموویان دەکەمئەم ئەقڵیەتە فاشیستی، قڕکەریە سیاسەتێکی بەرهەڵستکار قەبوڵ ناکات. ئیدارە و بەڕێوەبەری ئەردۆغان لە ئێستادا بووەتە بەڕێوەبەریەکی لەم جۆرە. لەبەر ئەوە دەبێت لە دژی ئەوە بوەستنەوە. هەموو ئەوانەی لە دژی ئەم دەسەڵاتدارییەن دەبێت بە راستیش دژی ئەوە بن. ئەگەر لە دژی ئەوان نین، ئێوە لە دژی چ شتێکن؟ بە بابەتی وەک ئەوەی لە فڵانە شوێن کێشەی ئابووری هەیە، لە فڵانە شوێن کارەساتێکی زۆر دژوارە، بەمانە هیچ شتێک روونادات. وەرن بەرەو راستی و  جددی بوون. تورکیا لە کارەساتێکی زۆر گەورە رۆچووە و تا دێت کارەساتەکە دژوارتر دەبێت. بە راستیش بەم جۆرە بەردەوام نابێت. ئەو هەموو ستەمە دەیتەقێنێت. نابێت کەس بیر بکاتەوە کە ئەوان دەوەستن. لەبر ئەوە دەبوایە هەندێک دەنگیان هەڵبریایە. بۆ نمونە دەبوایە پشتیوانی گەورەمان لە مەردان یانارداغ بکردایە. کەس دەنگی لێوەنەهات. تاڕادەیەک کەناڵەکەی خۆیشی هەوڵی دەدا بەو جۆرە نیشانی بدات کە 'ئەوە بەو جۆرە نەبوو'. شەرمە! جارێک ئەو قسەیەی کرد کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین. مرۆڤێکی جوامێرە، لە سەر دۆزی خۆی دەمێنێتەوە و بێ دوو دڵی چووە زیندانەوە.

تورکیا پێویستی بە قارەمانی بەم جۆرە هەیە. پێویستی بە ژان پۆل سارترەکان هەیە. سارتر بە هەڵوێستەکانی خۆی شەڕی داگیرکەری فەرەنسای لە جەزایر راگرت. تورکیا پێویستی بە دەنگی دلێری لەم جۆرە، رامان، رۆشنبیر و دیموکراتی راستەقینە هەیە. لە دۆخی ئەمڕۆکەدا بۆ ئەوەی تورکیا لەم شەڕە بێکۆتایی و مەترسیدارە رزگاری بێت، پێویستی بە هەندێک دیموکراتیکبوون هەیە، رێز لە خۆی بگرێت، کۆمەڵگاش بۆ ئەوەی بە تواناکانی تورکیا پێگەیەکی گەشتر بەدەستبهێنێت، پێویستی بە دەنگی جوامێر هەیە. دەبێت بەم جۆرە بێت.

چاوەڕوانی لەو جۆرەمان هەبوو. ئەوەمان بە گرنگ، واتادار دەبینی، بەڵام لەبەر ئەوە ئەمە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ دەتوانێت ببێتە سارتەر؟ دەبێت پشتیوانی بەم جۆرە بێت؟ ئەگر سەرنج بدەن، ئاشکرایە کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە یاخود فاشیزمی هاوپەیمانی کۆماری تەیب ئەردۆغان لە رێگەی قەدەغکردن بە چەوساندنەوە و تیرۆر تۆقاندنی زۆر لەئارادایە. با من نەبن، چی دەبێت با ببێت لە من دووربکەونەوە... دەبێت ئەم (بیرکردنەوە و هەڵوێستانە) تێکبشکێندرێن و تێپەڕێنرێن.

راستی رێبەر ئاپۆ وەک کاغەزێکی لیتموسە (تورنوسولە)

بەتایبەتی لایەنە چەپەکان، سۆسیالیست و هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان دەبێت  پێشەنگایەتی بۆ ئەوە بکەن. چۆن بە بێ ئەوەی ئێمە و ئیمراڵی ببینین، لە تورکیا سیاسەت دەکەن و بەدوای تورکیایەکی دیموکراتیکدا دەگەڕێن؟ بە بێ ئەوەی ئەو راستیە کراوەیە، کۆمەڵکوژکار، فاشیست و کۆلۆنیالیستیە لە بەرامبەر ئیمراڵی هەیە ببینن، بە بێ ئەوەی لە دژی بوەستنەوە، بە بێ ئەوەی بیڕوخێنن، لە کوێوە دیموکراسی دێت بۆ تورکیا، جۆن ئازادییان دەبێت؟ ئەستەمە. سۆسیالیزم چۆن دێتەئاراوە؟ هەرگیز نایاتە ئاراوە. دەبێت هەموو کەس ئەمە بەم جۆرە بزانێت. هەموو کات وتمان، کۆمەڵگاس وتی. کلیلی چارەسەری لە ئیمراڵییە. مامەڵەکردن لە گەڵ رێبەر ئاپۆ و راستی رێبەر ئاپۆ وەک کاغەزی تورنوسەل (لیتموس)ە. بە روونی دەریدەخات کە کێ چییە. ئێستاش ئاشکرا دەبێت. تەیب ئەردۆغان چۆن سەرلەنوێ سەرۆککۆماری زەوت کرد؟ لەبەر ئەو بێدەنگی و بێ هەڵوێستیە زەوتی کرد. تا ئەو بمێنێت زەوتی دەکات. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت و لێپرسینەوە لە خۆی بکات. هەربۆیە هەڵوێستی دروست پەیڕەو بکەن و هەندێک خۆتان رێکبخەن. ئەو کاتە تێکۆشان ساز دەبێت و دەسەڵات دەڕوخێت. ئەوە زۆر ناڕەوا و نایاساییە. دەترسێت. بەهۆی ئەوەی دەترسێت گرتی. ئەگەر یەک دوو کەسی تر بڵێن، ئەو ناچار دەبێت کە سیستمی ئیمراڵی لەناو ببات. ناتوانن درێژەی پێبدەن. لەبەر ئەوەی زۆر لێی دەترسن، ئەوەندە بەخێرایی هەوڵیان دا سەرکوتی بکەن، هەوڵیاندا دەنگی مەردان یانارداغ کپ بکەن. کەواتە زۆر لاوازن. ئەگەر بەهێزبن واناکەن. لەبر ئەوەی لاوازن، گوشار دەخەنە سەر رێبەر ئاپۆ. هەڤاڵان ئەشکەنجە دەدەن. لە رابردوودا لە ئیمراڵی چی ئەنجامدرا؟ هەموو جۆرە ستەم و گوشارێکیان کرد. ئەوانە دەزانین. ئەوە بە هۆی راستیەوەیە. هەرکات تەنگەتاو دەبن، شکست دێنن دەیانەوێت لەو رێگەوە تەمەنیان درێژ بکەنەوە، بەڵام بێ سودە، شکست دەهێنن!.

سەد ساڵە کوردەکان بەرخۆدان دەکەن دژی قۆناغی قڕکردن کە لە لۆزانەوە دەستیپێکرد

هەمووان ئاشنان بە پەیماننامەی لۆزان، بەردەوام باس دەکرێت، لە ٢٤ ی تەمموزی ١٩٢٣ واژۆکرا. ڕێخۆشکەر بوو بۆ دامەزراندنی کۆماری تورکیا، ئەم پەیماننامەیە بووە ڕەوایەتییەک بۆ قڕکردنی کورد و نکۆڵیکردن لە هەبوونی، ئەم پەیماننامەیە قڕکردنی کوردانی کردە پراکتیکەوە. هەڵبەت بەرئەنجامی جەنگی جیهانیی یەکەم بوو، دەوڵەتانی بەریتانیا و فەرەنسا دەسپێشخەرییان کرد و هاوپەیمانیان لەگەڵ حکومەتی کەمالی ئەوکات بەست. ڕاستییەکەی، پێش لۆزان، پەیماننامەی سیڤەر و ئاگربەستی مۆندرۆس هەبوون، تەڤگەری کەمالی کاریگەری لەسەر کرد، بەریتانیا و فەرەنسای ناچارکرد بە واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان، کام بەند ئەوکات واژۆکرا، بە پشتیوانی کێ ئەنجامدرا؟

بە فەرماندەیی کازم کارابەکر بەشێک لە سوپای عوسمانی مابوون، هەنێک شتی دیموکراتیک لە ئیجە هەبوون... وەک ئەدهەم جەرکەسی... بەڵام هێزی دینامیکی سەرەکی لەوکاتەدا، هێزی گەلی کورد بوو دژی داگیرکەر، بەڕاستی گەلی کورد بوون، بە پشتیوانی کورد پێکهات، وەها مامەڵەیان کرد گوایە هەمووان لەخۆدەگرن و یەکیان دەخەن تا کاتی واژۆکردنی لۆزان، بەڵام پاش واژکردنی پەیماننامەکە، قۆناغی دەوڵەت_نەتەوەی تاکەکەس واتە دەوڵەتی تاکەکەس دەستیپێکرد، دەوڵەت لەسەر ئەم بناغە و سیاسەتە دامەزرا.

پاشان دەستیانکرد بە تەسفیەکردنی هێزەکانی ئەنادۆڵ کە لە داگیرکەر ئازادیان کرد و سەرکەوتن، یەک بە یەکیان کوشتن، تەسفیەکردنی کازم کارابەکریش بەهەمان شێوە بوو، هەروەها ئەدهەم جەرکەسی و هاوشێوەکانی، ڕێگەیان نەدا موستەفا سوبحیلەر بگەڕێتەوە نێو وڵات، زیاتر هێرشیان کردە سەر کورد، دووبارە پەیماننامەی میللییان پێچەوانە کردەوە، ئەماسیا بەتەواوی وێرانکرا.  هەروەها یاسای سەرەکی ساڵی ١٩٢١ فەرامۆشکرا سەبارەت بە مافی ئۆتۆنۆمی کورد. هەروەها لێدوانەکانی مستەفا کەمال لەم بارەیەوە فەرامۆشکرا. پاشان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی قۆناغێکی نوێی قڕکردن دەستیپێکرد، لە باکور و ڕۆژئاوا و باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمە ڕوویدا. گەلی کورد سەد ساڵە ئەم هێرشەی لەسەرە، هەروەها ١٠٠ ساڵە دژی هێرشی فاشیست و نەژادپەرست و قڕکەری داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن، بەرخۆدانێکی بوێرانە و قارەمانانە دەکەن، سەدان هەزار بەڵکو ملیۆنان شەهیدیان بەخشی. نیوەی ئەم بەرخۆدانە لە بەشی جیاواز لەژێر ڕێبەرایەتی جیاواز ئەنجامدراون، نیوەکەی تری بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەبێت. پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ جێ پەنجەیان لەسەر ٥٠ ساڵی ڕابردوو جێهێشت، بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ جێدەستی خۆی جێهێشت.

چۆن پەیماننامەی لۆزان دەرکەوت؟ کوردیان کرد بە مەسەلەیەکی بازرگانی، واتە باس لە مەسەلەکانی کەرکوک و موسڵ کرا، لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان و لەسەر حسابی گەلی کورد و قڕکردنی پەیماننامەیان بەست، لەکۆتاییدا ڕێککەوتن لەسەر تواندنەوەی گەلی کورد لەنێو سیستەمی نکۆڵی و قڕکردن، پاشان کوردستانیان دابەشکرد، ئەم پەیماننامەیە ڕوونە.

ئەردۆگان دەیەوێت هەموو ناتۆ بە قڕکردنی گەلی کورد ڕازی بکات

ئێمە لە یادی سەد ساڵەی ئەم پەیماننامەیە داین، ئیدارەی ئەردۆگان و هاوپەیمانیی کۆمار ڕایگەیاند، سەدەی دووەم "سەدەی تورکیا" دەبێت، دەیانەوێت هەمان زیهنیەت و سیاسەت پەیڕەو بکەن، واتە دەیانەوێت هەمان سیستەم درێژە پێ بدەن و لۆزان نوێ بکەنەوە. ئەم ڕاستییە لەپشت وەرگرتنی سوید لە ناتۆ وەستاوە، دەیەوێت ناتۆ ئەم ڕەوشە قبووڵ بکات، لەمیانی پرۆسەی لۆزان پێش ١٠٠ ساڵ، خاڵی دانوستان بریتی بوو لە موسڵ و کەرکوک، ئێستە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ ئەو خاڵەیە... ئەردۆگان ئەم پرسەی کردۆتە کارتی سەرکەوتن، دەیەوێت هەموو ئەندامانی ناتۆ بەمەی خوارەوە ڕازی بکات: نوێکردنەوەی لۆزان، ڕازیبوون بە قڕکردنی کورد، بەناوی بەگژاچوونەوەی تیرۆر هێرشی قڕکردنی کورد بەڕێوە بچێت، ناتۆ پشتیوانی سیاسی و سەربازی تورکیا بکات، کەس دژی نەوەستێتەوە، هەمووان ڕازی بن بەمە، هەمووان بەگوێرەی لۆزان بجووڵێنەوە، ئەمەش پاڵپشتیە بۆ قڕکردنی کورد، بەمەش پشکدار دەبن لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد، ئەمە داخوازییەکەیە! دانوستانەکە بەم جۆرەیە. مەگەر یاسایەکی دژە دیموکراتیک هەیە، هەندێک کورد هەن، دەگوترێت دەگەڕێنرێنەوە یان نا، باس لەمە دەکرێت، بەڕاستی ئەمانە بەتاڵن! ئەمە ڕاستیەکەیە. لەسەر ئەم بناغەیە، چەندین دانوستان و سازش هەن، ئیدارەی ئەردۆگان دەیەوێت سوید و ناتۆ بەمە ناچار بکات، شتەکە بەم جۆرەیە.

دەیەوێت لەڕێگەی دانوستانەوە کاروبارەکانی لۆزان بگوازێتەوە بۆ نێو ناتۆ

ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ناتۆ دەچێتە جێگەی لۆزان، کاروبارەکانی پەیماننامەی لۆزان دەگوازرێتەوە بۆ ناتۆ. لە ئێستەدا ناتۆ هەمان شت دەکات، دۆخەکە دەگاتە ئاستی نکۆڵی و قڕکردنی کورد لەسەر بناغەی ناتۆ لە سەدەی دووەمدا، قڕکردنی کوردان جێبەجێ دەکەن و دەیگەیننە کۆتایی، ئەمە ئامانجی دەوڵەتی تورکە، دانوستانەکان لەسەر ئەم بناغەیەن، لەم چوارچێوەیەدا دانوستان لەسەر کورد دەکرێت، دەبێت هەمووان بزانن.

ئاخۆ ناتۆ قبووڵی دەکات؟ ژمارەیەکی زۆر ئەندامی ناتۆ هەن، ئاخۆ بەشداردەبن لەڕێگەی قبووڵکردنی زیهنیەت و سیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی تورکەوە؟ ناتۆ دەبێتە هێزی وێرانکاری؟ ئایا یەکێتی ئەوروپا بە زیهنیەت و سیاسەتی فاشیستی پێکدێت؟ سوید ئەمە قبووڵ دەکات؟ سەرەتا گوتمان نابێت ئەمە بکرێت، بەڵام دانوستانی زۆریان کرد، فشار و هەڕەشەکان زۆرن.

بۆ نموونە، کاتێک ئەم شتانە زۆر بوون، لە سوید قورئان سووتێنرا، ئاکەپە و تورکیا لەپشتی ئەم کارەوەن. هاوشێوەی کوشتنی ئۆلۆف پالم لە ٢٨ ی شوباتی ١٩٨٦ لە کاتژمێر ١٠ ی شەو؛ کەچی ڕۆژنامەکانی تورکیا لە کاتژمێر شەشی بەیانی نوسیان "ئاخۆ بکوژەکە ئاپۆییە؟". ئێمەش دەزانین ئەندامی تورک لەپشتی ئەم کارە بوون، هەموو پلانی ئەوان نەبوو، بەڵام بەشداربوون. تا ئێستەش هاکان فیدان ئەم کارانە دەکات. بەهەرحاڵ دەیانەوێت سەرەتا لە سویدەوە دەستپێبکەن. تا سوید و ناتۆ بخەنە ژێر فشارەوە و داواکارییەکانیان قبووڵ بکەن. ئێمە دەرمانخست سیستەمی ئیمراڵی ڕێی تێ ناچێت، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازادی جەستەیی هەبێت، هیچ یاسایەکی ئەوروپی و ئەمریکی ڕێگە بەمە نادات، لە هیچ جێگەیەک مایەی قبووڵکردن نییە. هەر کەسێک بوایە بێجگە لە ڕێبەر ئاپۆ، ئەوکات سیستەمی جیهانی هەڵدەستایە سەر پێ، بەڵام کاتێک پەیوەستە بە کوردەوە، هەمووی کپ و بێدەنگە، تا کەی ئەمە بەردەوامە؟ کوردەکان ئەمە ئاشکرا دەکەن و دژی تێدەکۆشن، دەنگی زۆر هەن دژی ئیدارەی ئەردۆگان لە کوردستان و تورکیا. بەمانایەکی تر، ٧٥٪ گەلی کورد ئیدارەی ئەردۆگان و هاوپەیمانیی کۆمار ڕەتدەکەنەوە، ئیدارەی ئەردۆگان ئیدارەی کورد  و کوردستان نییە، بۆچی ئەوروپا بێدەنگە؟ لە هەر جێگەیەکی تر ئەمە ڕووی بدایە، هەموو شتێکیان دەکرد، ئێستە ئەو حکومەتەی ڕەتکراوەتەوە، کورد دەچەوسێنێتەوە، بێگومان لە ئیمراڵیش قڕکردن هەیە، ئەگەر هەمووان بێدەنگ بن، ئەوا زیهنیەت و سیاسەتی خۆی لەسەر ناتۆش دەسەپێنێت، ئەمە ڕوونە.

کۆمیتەیەک لە بەلژیکا ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، بڕیارەکانی دادگاکانی پێشوو دەیانگوت "هیچ مەترسییەک نابینین". ساڵی ٢٠٠٢، یەکێتی ئەوروپا پەکەکەی خستە لیستی تیرۆر، کێ داوای کرد؟ دەوڵەتی تورک! ئاگربەست هەبوو، بەدوای چارەسەردا دەگەڕان، لەسەروەختی حکومەتی ئەجاوید، لەم حاڵەتەدا داوایان لە ئەوروپا کرد پەکەکە بخاتە لیستی تیرۆرەوە و ئەمەش پەسەند کرا، ئیتر کامەیە مافی مرۆڤی ئەوروپی؟

کاتێک کوردەکان تێکۆشانیان نەدەکرد، هەموو کۆمەڵکوژی و قڕکردنێکیان ئەنجام دەدا، ئێستە ناتوانن زۆر شت بکەن، هەندێک دۆست هەن، کەسانی بەشەرەف هەن لە هەموو جیهان. ڕێبەر ئاپۆ بە کۆشش و نرخاندن و بۆچوونەکانی سیستەمی ئیمراڵی شکاند، بەمەش گەیشتە هەموو جیهان، گەیشتە ڕۆشنبیر و هونەرمەند و کرێکار و ڕەنجدەر و ژنان، ڕاستی پیشاندان، ڕاستی خۆی پیشاندان، بۆیە هەمووان کەمێک ڕووناک بوونەوە، هەندێک فشاریان لەسەر دەکەن.

بڕوامان وایە ناتۆ ئەم سەپاندنە قبووڵ ناکات

ڕاستییەکەی، ئەمە جێی شەرمە بۆ هاوپەیمانیی ناتۆ، چی ڕوودەدات، هەندێک کەس لە سوید دژی ئەمەن، پەکەکە هاندەرێتی بۆ ئەم کارە، پەیوەندی چییە بەمەوە؟ پەکەکە کێشەی نییە لەگەڵ ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، هەرچی پێ خۆشە با بیکات، بەڵام نابێت لەسەر حسابی کورد بێت، نابێت قڕکردنی کورد بکاتە کارتی دانوستان، تەنها ئەمە داواکاریمانە. دەگوترێت نابێت ئەوروپا و سوید و ناتۆ بەشداربن لە کارەکانی ئیدارەی ئەردۆگان لە کوردستان، ئەمە ڕاستییە، بۆچی دەیانەوێت ڕاستییەکان بشارنەوە؟ ئەمە فێڵە، پەیوەندی بە ڕاستییەوە نییە، ئەوان دانوستان دەکەن، شەڕی بەرژەوەندییەکان هەیە، چیان لە تورکیا دەست دەکەوێت؟ تورکیا چی دەبەخشێت لەبەرامبەر ئەو کەسانە؟ وەک دەزانن، پێشتر نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژئاوا هەبوون، ڕۆژنامەکان دەربارەی بەرژەوەندی و هەماهەنگییەکان لەگەڵ تورکیا شتیان نوسی، کاتێک ڕۆژنامەکان لەم بارەیەوە دەنوسن، واتە ڕەوشێکی وەها مەترسیدار هژەیە. کۆبوونەوەی ناتۆ دەکرێت، بڕوامان وایە هەستەکان تەنها لە سوید ناخرۆشێن بەڵکو لە ناتۆش دەبێت، ئەم سەپاندنە قبووڵ ناکەن، هەروەها شت بەسەر سوید ناسەپێنرێت! ئەمە بۆ هەموو ناتۆ ڕاستە، ئەگەر وەها بکەن، هەندێک پێگە لە جیهان بەچنگ دەخەن، ئەگەر وا نەکەن، ئەوا دەبێت مرۆڤ نیگەران بێت لەم بارەیەوە بەهۆی سیاسەت و زیهنیەتی تورکیاوە. هەروەها پەیوەست بە ئەمریکا و ئەوروپاش، کەی و کام دیکتاتۆرییەتی فاشیست دەمێنێتەوە، دۆخی ٧٠_٨٠ ساڵی پێشوو چۆن بوو.

بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان لە ساڵی ١٩٨٢ لە قۆناغی دووەمی پەکەکەدا دەستیپێکرد

کوردەکان سەد ساڵە دژی پەیماننامەی لۆزان بەرخۆدان دەکەن. لە ئامەد و ئەل عەزیز و بینگول و بەدلیس بە پێشەنگایەتی شێخ سەعید بەرخۆدانیان کرد، پاشان لە سەرحەد بەرخۆدانیان، پاشان لە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان؛ لە پەنجا ساڵی ڕابردوو، پەکەکە ئەم بەرخۆدانەی گرتە دەست، ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی نوێی بۆ ئازادی ڕێکخست، وانەی لە بەرخۆدانەکانی پێشوو وەرگرت، ویستی بەسەر خاڵە لاوازەکاندا زاڵبێت. لەسەر ئەم بناغەیە، ٥٠ ساڵ بێ وچان بەرخۆدان بەڕێوەچوو، کردی بە بەرخۆدانێکی نەبەزیو. ئەمە زۆر گرنگە. ٥٠ ساڵ تێپەڕی، ٥٠ ساڵە بەرخۆدانێکی وەها دەکەین. یەکەمجارە شتێکی وا لە مێژووی کوردستان ڕووبدات.

قۆناغی گرنگ هەن لە مێژووی بەرخۆدانی پەکەکە. یەکەمیان دەرچوونی ڕێبەر و چەسپاندنی حزبایەتییە، ئەمە بناغەی زیهنیەتی بەرخۆدانەکە بوو، تێکۆشان دەرکەوت دژی زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردنی کۆڵۆنیاڵیستی دژە کورد. بۆچی تێکۆشانەکانی پێشوو سەریان نەگرت، نرخاندنی بۆ کرد و بەرخۆدانێکی نوێی ئامادەکرد.
قۆناغی دووەم لە ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان دەستیپێکرد، بەرخۆدانی مەزڵوم و خەیری ڕێگەی بۆ ئەمە کردەوە. ئەم بەرخۆدانە، توانی بەرخۆدانی ڕۆژووگرتنی مردن لە ١٤ ی تەمموز بگەیەنێت سەرکەوتنێکی ئایدۆلۆژی. ئەمە هاوشێوەی بانگەوازێک بوو بۆ ئەندامانی پارتەکە و هێزەکانی گەریلا تا بگەڕێنەوە نیشتیمان. بانگەوازەکە هەرچی بێت، دەبوو بەرخۆدان بکرێت، ئەمە بناغەی خۆڕەخنەکردنبوو. هاوڕێ خەیری گوتی: "با لەسەر گۆڕەکەم بنوسن، قەرزاری ئێوەیە". ئەمە لەدایکبوونی بەرخۆدان بوو، بانگەشەی هەبوونی ئازاد و زانین و ئیرادە و خۆڕاگری و قارەمانێتی و فیداکاری دەرکەوت. بۆیە پەکەکە پێداگری ١٤ ی تەمموزی وەک پێداگری شکۆی نەتەوەیی ناساند، ڕۆژی ١٤ ی تەمموزی وەک ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی ناساند. بەم بڕیارە مێژووی ونبوونی کورد لەژێر ناوی کۆڵۆنیاڵیزم کۆتایی هات، مێژووی هەبوونی ئازاد دەستیپێکرد. ئەمە بڕیارێکی مەزن بوو. نرخاندن و دەستنیشانکردنێکی فرەمانا بوو، شێوازێکی داهێنەرانە بوو. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت چالاکییەک بەس بوو بۆ نوێنەرایەتی هێڵی پارتەکە، لەسەر ئەم بناغەیە، بەرخۆدانی مەزن ڕوویدا و سەرکەوت، ئەمەش یەکێکە لە مەزنترین بەرخۆدانەکانی مێژوو.

بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز ٤١ ساڵە حوکمی خۆی دەکات

لینین دەڵێت، قەبارە و پێوەری سەرەکی هەر چالاکییەک کاریگەرییەکەی لەسەر دوژمن دەستنیشان دەکات. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئەوا باوەڕ بە دوژمنەکانت بهێنە، ئەم چالاکییە زۆر مەزنە. بەرخۆدانی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن لە ١٤ ی تەمموز، لە هەموو ڕوویەکەوە چالاکییەکی مەزنە، چونکە کاریگەرییەکەی بەم ڕادەیە بوو. کەنعان ئەڤرین دانی بە تاوانەکەیدا نا و گوتی: "ناتوانم سەربکەوم، لەوێ، ناتوانی ئەو کەسانە لە زانین و ئامانجەکەیان دووربخەیتەوە، ئەگەر سەریشیان ببڕی".  

ئەردۆگانی فاشیست چووە بەر دەرگای ئەم بەرخۆدانە و لە قۆناغی لاوازی خۆیدا، گریا و وەک‌بڵێی سکاڵای دەکرد، ئێمە ئەمە دەزانین.

ویستی لەوێوە هێز وەربگرێت. بەرخۆدانی مەزنی ١٤ ی تەمموز، بەرخۆدانێکی لەم جۆرەیە.

٤١ ساڵە واژۆی لەسەر هەموو پەرەسەندنەکان هەبووە، بۆیە ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن لە ١٤ ی تەمموز، گەورەترین گورزە لە پەیماننامەی لۆزان لە ٢٤ ی تەمموزی ١٩٢٣. هەردووکیان لە تەمموز ڕوویاندا. لە ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن بڕیاری بنیاتنانی کوردی ئازاد درا، دژی ئەوانەی لە ڕۆژێکی تەمموزدا بڕیاری قڕکردنی کوردیاندا، ئەمە گەورەترین بڕیار بوو لە مێژوودا، ٤١ ساڵە حوکم دەکات. هێشتا هەمووان لەژێر ئەو فشارەن. هێشتا جڤاک بەهۆیەوە زیندووە، دەبێت ئەمە ببینین و تێی بگەین.

لەسەر ئەم بناغەیە دەچینە ساڵیادی ٤٢ هەمینەوە، سڵاو لەم بڕیارە دەکەم، کە ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی گەلی کوردە. هەروەها لە ساڵیادی ٤١ هەمیندا، سڵاو لەم بەرخۆدانە دەکەم. شەهیدانی بەرخۆدانە مەزنەکە، محەمەد خەیری دورموش و کەمال پیر و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک، بەڕێز و سوپاسەوە  یاد دەکەمەوە. ئەوان ڕاستییەکن و دەژین. ٤١ ساڵە پێشەنگایەتیمان دەکەن. ڕێگەمان بۆ دەردەخەن. شێواز و تاکتیکی تێکۆشانی پەکەکەیان دەرخست. ئەوەیان پیشاندا، مرۆڤ دەتوانێت لە سەختترین ڕەوشدا، تێکۆشان بکات و سەربکەوێت. شێوازی قوربانیدانیان بنیاتنا. ئەم چالاکییە پڕ بوو لە زانین و باوەڕ و بەرپرسیارێتی. گەلی کورد و ژنان و گەنجانیان لەسەر ئەم ڕەگەزانە پەروەردە کرد. رێبەر ئاپۆ نرخاندن و پێناسەی ئەم بەرخۆدانەی کرد. لە ئاکامدا، بەرخۆدانێکی مەزن دژی لۆزان پێکهات. ڕەوشێکی گرنگ و پەرەسەندنێکی مەزن بوو. دەبێت وەها نرخاندنی بۆ بکەین. ڕۆحی فیداکاری ١٤ ی تەمموز دەکەینە بناغەی ساڵیادی ٤٢ هەمین، وەک تەڤگەر و گەل، زیاتر دەپرسینەوە لە بەرخۆدان و سەرکەوتنی ١٤ ی تەمموز. خۆمان نوێ و پەروەردە دەکەینەوە.

ڕۆح فیداکاری ١٤ ی تەمموز لەگەڵ گەریلادا دەگاتە لوتکە

بڕیاری ١٤ ی تەمموز بە چالاکی ڕۆژوگرتنی مردن حوکمی خۆی جێبەجێ کرد. پیویستە ناکات لەلای کەسی ترەوە نرخاندنی بۆ بکرێت: بووە دەسپێکی شتێک و بووە بانگەوازێک. ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەیی پارتەکە و گەریلا وەڵامی بانگەوازەکەیان دایەوە. بناغە پراکتیکییە بەهێزەکەی بووە سەرچاوەی هەڵمەتی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ ی گەریلا. پاشان لە نەوەدەکاندا گەل بە پێشەنگایەتی ژنان سەرهەڵدانی کرد،  ئەمەش هەنگاوی نەتەوەی دیموکراتیک بوو. ئەوەشمان ناو نا بە شۆڕشی بوژانەوەی نەتەوەیی. هاوکات سەرەتای شۆڕشی ئازادی ژن بوو، هەنگاوێکی مەزن بوو. ئەم بەرخۆدانە لە ١٢ ی ئەیلول ڕژێمی سەربازی فاشیستی بەزاند. زیهنیەت و سیاسەتی پەیماننامەی لۆزان لە کۆتایی نەوەدەکان بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هێرشی کرد. هەروەها خەباتێکی مەزم هەیە بۆ ئازادی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، ٢٥ ساڵە بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمراڵی بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ لەڕێگەی گۆڕانی پارادایمی هێڵی سیاسی_ئایدۆلۆژییەوە، بەباشترین شێوە گوزارشتی لەم تێکۆشانی ئازادییە کرد. شێواز و تاکتیکی پەرەپێدا و بەرخۆدانی لە ئیمراڵی کردە پراکتیک. گەریلا قارەمانانە لەم بەرخۆدانە بەردەوامە. هەروەها ژن و گەنج پێشەنگایەتی تەڤگەرەکەمان دەکەن. هەروەها پێشەنگایەتی گەلەکەمان دەکات لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەش. ئەم قۆناغە تا شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا بەردەوام بوو.

لێرەوە گەریلا کە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز و هێڵی فیداکارییان کردۆتە بناغە، بۆتە گەورەترین یەکەی چالاکی سیاسی و سەربازی دژی پەیماننامەی لۆزان. ڕۆح و هێڵی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز، لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و چوار پارچەی کوردستان لەڕێگەی گەریلاوە دەژی. ئەم ڕۆحە ئێستە لە لوتکەدایە. ناوی دەبەین بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی. لەسەر ئەم بناغەیە، پەرەسەندن و زانینی گەریلای و پاراستنی جەوهەری هەیە. ئێستە تێکۆشانی لەم جۆرە هەیە.

قۆناغی پێشوو تێپەڕی، بەبێ چالاکییەکی ئەوتۆ. دوژمن بەم شێوەیە مامەڵەی نەکرد. بەڵام پاش ئەم قۆناغە، ئیتر بەرخۆدانی مەزنی گەریلا بەردەوام بوو. بە مانایەکی تر، گەریلا نوێنەرایەتی هێڵ و ڕۆحی ١٤ ی تەمموز دەکات و تێکۆشانی مەزن لەپێناو ئازادبوون لە لۆزان بەڕێوەدەبات. ئەمە ڕاستییەکی بەرچاوە.

شەڕ لە چیا و شارەکانە؛ تێکۆشان زیاتر پەرەدەسێنێت

ناوەندی فەرماندەییمان ئەنجامی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە. دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی چالاکی لە ١٣ ی حوزەیران کۆتایی هات. هێرشی دوژمن هەبوو، بەڵام گەریلا ئەنجامی بەرخۆدانی دژی هێرشەکانی دواتر پیشاندا. هەروەها ئەنجامی هێرشەکانی دوایینی دوژمن دیارن. بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمایی زیاتر دەبن. لەم مانگەدا نزیکەی ٣_٤ هەزار بۆردومان هەبووە. دوژمن هێرشی زۆر دەکات و بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا دژی هێرشەکان هەیە، گورز لە دوژمن دراوە و شەهیدیش هەن.

بەم بۆنەیەوە، بەڕێز و سوپاسەوە، یادی هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە لە بەرخۆدان دژی هێرشە فاشیستیەکانی ئاکەپە و مەهەپە شەهیدبوون. ئەم شەهیدانە نوێنەری بەرخۆدانی قارەمانانە دەکەن. لێرە بەدواوە پەرە بە ڕاستی دەدەن. ئێمە بڕوامان بەمەیە.

حاڵەتی شەڕێکی مەترسیدار هەیە. دوژمن هێرش دەکات، بەڵام هێزێکی تێکۆشان هەیە بۆ تۆڵەکردنەوە. گەریلای ئازادی کوردستان ئەم ڕۆڵە دەگێڕن. ئەم شەڕە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕوودەدات، لە هەموو هەرێمە ستراتیژییەکانی باکوری کوردستان. ئێستە ئەم شەڕە گەیشتۆتە شار و شارۆچکەکان. جووڵەیەکی گرنگ لە شارەکان هەیە. خەباتی چالاکوانانی هەبەدەهە و یەپەسە هەیە، بە پشتیوانی گەنجان. ئەمە لەگەڵ کۆتایی هاتنی بڕیاری ڕاوەستاندنی چالاکی ڕوونتر دەرکەوت. چالاکی سەرکەوتوو هەبوون. لە خواکوڕکەوە تا بۆتان، لە مەتیناوە تا هەرێمە دیاریکراوەکانی باکور، ئێمە ئەم چالاکییە سەرکەوتووانەمان پیرۆزکرد. بەم بۆنەیەوە، سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدەرانی شار و شارۆچکەکان.

فاشیزم هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی بە کوردی ستران دەچڕن. هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی دەیانەوێت بە ئازادی بژین، ئەوانەی مافیان دەوێت. کۆمەڵکوژی کە هەموو شوێنێکە، فشار و ستەم لە هەموو شوێنێکە، زیندانەکان پڕن. ئێمە نزیکی یادی ١٤ ی تەمموز دەبینەوە، بەم بۆنەیەوە، بە ڕۆحی ١٤ ی تەمموز دوەستین و دەژین و بەرخۆدان دەکەین. ئەوان نوێنەرایەتی ئەم ڕۆحە دەکەن. بەڵام فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە وەک دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ١٢ ی ئەیلول هێرش دەکات، لەپێناو خنکاندنی مرۆڤایەتی و شۆڕشی زیندانەکان. بەرخۆدانی گەریلا و پاراستنی جەوهەری لە دژی ئەمە پەرە دەسێنێت و فراوان دەبێت. تێکۆشانی گەل پەرە دەسێنێت. ئێمە بڕوامان هەیە. لەسەر ئەم بناغەیە، دووبارە بەڕێزەوە یادی شەهیدان دەکەمەوە و سڵاو دەنێرم بۆ بەرخۆدانی گەریلا و پاراستنی جەوهەری.

 

هـ . ب