کەجەکە: گەلی ئێمە هیچکات هاوڕێ ڕووبار، خەلیل و مووراد لە بیرناکات

کەجەکە یادی رووبار ، خەلیل و موورادی کردەوە کە ساڵی ٢٠١٧ شەهید بوون و وتی، " گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ڕۆڵە قارەمانەکانی خۆیان لە بیرناکەن. چی دەبێت با ببێت خاوەنداریەتی لە دۆزی شەهیدان دەکەین."

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیدای شەهید بوونی ڕووبار(حسێن پویراز)، خەلیل( نیهات ئەیاز) و مووراد( ئەحمەد کنج) کە ساڵی ٢٠١٧ شەهید بوون، ڕاگەیەنراوێکی  بڵاوکردەوە.

کەجەکە وتی: " ڕۆژی ٦ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٧ هاوڕێیانی ئێمە ڕووبار(حسێن پویراز)، خەلیل( نیهات ئەیاز) و مووراد( ئەحمەد کنج) کە ساڵی ٢٠١٧  لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک شەهید بوون. ئێمە یادی هاوڕێیانی خۆمان دەکەینەوە، ئێمە بەلێن دەدەین کە کوردستانی ئازاد کە ئامانجی ئەوان بوو پێکبهێنین. ئێمە تێکۆشانی ئازادی ژنان، گەنجان و گەلی کورد بەو هێزەوە  دەستیان بە تێکۆشان کرد و دیسان بە دەیان هەزارشەهیدیان داوە، دیسانەوە ئامانجەکانی سەرۆک ئاپۆ بگەێننە لوتکەی سەرکەوتن.

هاوڕێ ڕووبار لە ساڵی ١٩٧٦ بەشداری تەڤگەری ئاپۆیی کرد. لە ماوەی ٤٠ساڵی تێکۆشانی خۆیدا لە هەموو گۆڕەپانەکانی خەباتدا تێکۆشانی کرد. بە ساڵانێک گەریلایەتی و فەرماندەیی کردووە. دوای ١٥سال مانەوە لە بەندیخانە و دواتر فەرماندەیی گەریلا بوو. لە بەردەوامی تێکۆشانی خۆیدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەی ئەزموون کرد و لەو بوارەشدا تێکۆشانی کرد. لە کاتێکدا بەرپرسی کۆمیتە بوو شەهید بوو.

هاوڕێ خەلیل لە ماوی ٣٥سال تێکۆشانی خۆیدا ، وەک گەریلا، کادیر و بەرێوەبەرێک  ئەرکی خۆی پێکهێنا. هاوڕێ مووراد لە ناوەندی بەڕێوەبەری کاپیتالیستەوە، بەروە چیاکانی کوردستان هات و هاتە ناو ڕیزەکانی گەریلاوە. لە گەل هاوڕێ ڕووبار و خەلیل شەهید بوون.

'شەهیدان تەمسیلی گیانی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی دەکەن'

لە ئافڕاندنی گیان، کەسایەتی و ناسنامەی تەڤگەری ئازادی ئێمەدا ئەوهاوڕێ فیداکارانەی ئێمە ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا. ئەم هاوڕێانەی ئێمە لەم ئاستەدا، وەک ستوونێکی پۆڵایین و هەڵنەوەشاوەی تەڤگەری ئازادی، بۆ گەشتربوونی تێکۆشانی ئێمە و بەردەوام بوونی خاوەن کەد و ماندوو بوونێکی زۆرن. هەرشەهید و هەموو شەهیدانی ئێمە  بە ڕەنگێکی ڕاست تەمسیلیان کردووە کە تەڤگەرەکەمان تێک نەچێت. قەبووڵ ناکرێت کە تەڤگەرێک کە خاوەنی ڕووبار، خەلیل و موورادە  تێکبشکێت. هەموو ئەوهاوڕێیانەی ئێمە کە شەهید بوون بۆسەلماندنی تەمسیلی ڕۆحی تێک نەچوون بەرخۆدانیان کرد و لەدژی پیلانگێڕی و قڕکردنی تێکۆشانیان کرد.

هەموو گەلی ئێمەش وتەڤگەری ئازادیش ڕۆڵە قارەمانەکانی خۆی لە بیرناکات، سەرەڕای هەموو سەختیەکان چی دەبێت باببێت گەلی ئێمە خاوەنداریەتی لەو دۆزە دەکەن کە هەڤاڵانی ئێمە لە پێناویدا شەهید بوونە. نە تەنیا وەک گەلی کورد، وەکو شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهان لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا دەژین؛ لە کوردستانی ئازاد گەلەکەمان هیچکات ئەوان لەبیر ناکەن."

ک-ش