کەجەکە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک تا ئێستاش ڕۆژانە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان لە هەر شوێنێک بن، پێویستە هەڵوێستی خۆیان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەهێزتر بکەن و خەباتیان گەورەتر بکەن".
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی فەرماندەیی گەریلا و بزوتنەوەکەمان راگەیەندراویان لەبارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی دژی گەریلا بڵاوکردەوە و لەبارەی پرسەکە بانگەوازیان سەرەتا لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، دۆستان، گەلی کورد و چەپ و سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ و دیموکرات و مرۆڤی خاوەن ویژدان کرد بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و چالاکی نارەزایی پیشان بدەن. بەتایبەتی دوای ئەوەی فەرماندەیی گەریلا هەندێک بەڵگەنامەی لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە، هەستیاریەکان زیاتر بوون. لە رێگەی چالاکیەکان خاوەنداری لە شکۆ و ویژدانی مرۆڤایەتی کرا و لەدژی قڕکردن لەگەڵ دۆزی مافداری گەلی کورد وەستانەوە. ئێمە ئەم چالاکیانە زۆر هێژا و واتادار دەبینین و سوپاسی گەلی وڵاتپارێزی خۆمان و دۆستەکانمان دەکەین کە بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد و پشتگیریان کر."
'پێویستە چالاکییەکان زیاد بکرێن و بەردەوام بن'.
بەردەوامی راگەیەندراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە؛
"لە ئەوروپا سەرەتا لە دوسلدۆرف و ستۆکهۆڵم و مارسیلیا و لە زۆر شوێنی ئەوروپا گەلی کورد لەگەڵ دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و سوپای داگیرکەریان بە چەکی کیمیایی بە بەشداری دەیان هەزار کەس شەرمەزار کرد و نارەزاییەنا دەربڕی. بێدەنگیی ئەمریکا و ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لە بەرامبەر ئەم تاوانە دژە مرۆڤایەتییەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، هاوکارییەکانیان لەم تاوانەدا، لە ئەوروپا بووە هۆی توڕەیییەکی گەورەی گەل، ژنان و کەسایەتی نێودەوڵەتی و دۆستانمان. ئەم توڕەییە، کە گۆڕاوە بۆ چالاکی جەماوەرییە گەورە، بوو بە مۆڕاڵێکی گەورە بۆ گەریلا و گەلی کورد، بەهۆی ئەم هەڵوێستە مانادارەوە، پیرۆزبایی و سڵاو لە گەلەکەمان لە ئەوروپا، دۆست و ژنان و ئینتەرناسیۆنالەکان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداری چالاکییەکە بوون. ئەم چالاکییانە کە لە ئەوروپا بەڕێوەچوو زۆر مانادار و بەنرخن، ئەم چالاکییانە پێویستە گەورەتر ببن و دژی دەوڵەتی تورک کە چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکاردەهێنێت و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە بەر چاوی جیهان ئەنجام دەدات، تا هەڵوێستێک نیشان بدرێت بەردەوام بێت.
لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی قڕکەری تورک بە چەکی کیمیایی، سەرەتا لە سلوپی، لە کوردستان و تورکیا، گەلەکەمان لەگەڵ دۆستەکانیان پێکەوە هەنگاویان ناوە و ناڕەزایەتیان نیشاندا. ئەو چالاکییانەی کە لە سلۆپی و ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوون، مانادار بوون. لە ڕۆژئاڤا، شەنگال، مەخمور، باشووی کوردستان گەلەکەمان ناڕەزایی خۆی نیشان دا و دەوڵەتی قڕکەری تورکیان شەرمەزار کرد. گەریلا هەموو شتێکی خۆی دەکاتە قوربانی بۆ ئازادی کوردستان و گەلەکەی، بۆیە وەستانەوە لە تەنیشت گەریلا پێوەرێکی بنەڕەتی وڵاتپارێزی و مرۆڤایەتییە. گەلی وڵاتپارێزی کوردستان هەرگیز لەبەرئەوەی باجی قورس دەدات، خۆی لە خەباتی ئازادی نەپاراستووە، لە بەرامبەر ئەو دوژمنە فاشیست و ستەمکار و قڕکەر و نەتەوەپەرست و ڕەگەزپەرستەی کە دەیەوێت کورد لەناوببات، خەبات و بەرگریی لە هەبوونی خۆی کردووە. ئەمڕۆش لەگەڵ گەریلا هەڵوێستێکی بەهێزی هەیە و درێژە بە خەبات دەدات. بەهۆی ئەم هەڵوێستەی کە لە هەموو هەلومەرجێکدا پێداگری لەسەر هێڵی ئازادی دەکات، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بانگەوازی دەکەین کە بە بە رۆحی سەفەربەری بەشداری ئەم خەباتە بۆ سەرکەوتن بکەن.
بێدەنگی ئەرێکردن و هاوکاریە
دەوڵەتی قڕکەری تورک لە ڕابردوو و داهاتوودا خاوەنی کۆمەڵکوژی هەیە. نەک ئەمڕۆ چەکی کیمیایی دژی کورد بەکارهێنا، بەڵکو چەندین جار لە ڕابردووشدا بە هەموو شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرشی کردوە و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە. دەوڵەتی تورک و سوپای داگیرکەری تورک ڕۆژانە ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن. لە بەرامبەر ئەم تاوانەی دژی مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک، نابێت هیچ کەسێک بێدەنگ بێت و پێویستە ناڕەزایی نیشان بدەن و دەست بە جووڵە بکەن. با هەموو لایەک بزانن کە ئەو کەس و هێزانەی بێدەنگن بەرامبەر دەوڵەتی تورک کە ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، لەلایەن گەلی کوردەوە وەک هاوکار و هاوبەشی تاوانەکە لەقەڵەم دەدرێت. کەس ناتوانێت بڵێت بە بێدەنگی هاوکاری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناکەم. چونکە بێدەنگی بە واتای ئەرێکردن و هاوکاری دێت. پێش هەموو وڵاتێک ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بێدەنگن بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە دوژمنایەتی کورد و تاوان دژی مرۆڤایەتی دەکات. ئەو بێدەنگیە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیە. دەوڵەتی جینۆسایدیقڕکەری تورک پشت بە ئەمریکا و ناتۆ و وڵاتانی ئەوروپا دەبەستێت و بەمەش سیاسەتی قڕکردنی کورد و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی جێبەجێ دەکات.
هێزەکانی باشوریش پێویستە هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدەن
بەڕێوەبەری باشوری کوردستان لە بەرامبەر تاوانەکانی داگیرکاری و قڕکردن و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک بێدەنگن. پەدەکە خۆی هاوبەشی ئەم شەڕە گڵاوەیە. بەڵام پەرلەمان و بەڕێوەبەری باشور که زۆر لایەن لهخۆ دەگرێت، تا ئێستا هه ڵوێستیان نیشان نەداوه . ئەم دۆخە لەلایەن گەلی کوردستانەوە قبوڵ ناکرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت کورد لەناوببات و چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاردەهێنێت. ئەوانەی هەڵوێستیان بەرامبەر دەوڵەتێکی بەم شێوەیە نیشان نادەن، ئایا پەیوەندییان بە کوردایەتییەوە هەیە؟ چۆن دەتوانێت ناوی ئیدارەی کوردی بەکاربهێنێت؟ باشوری کوردستان پێشتر هەڵەبجەی بینیوە. کاتێک چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە بەکارهێنرا، هێزە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان هەموویان بە توندی ناڕەزایەتیان دەربڕی و پشتیوانیان لە بەڕێوەبەری باشوری کوردستانیان کرد. ئێستاش چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی ئازادیخوازی کوردستان بەکاردەهێنرێت، بەڵام بەڕێوەبەری باشوری کوردستان هەڵوێستی خۆی نیشان نادات، ناڕەزایی خۆی دەرنابڕێت، نزیکایەتیەکی بەو شێوەیە پیشان دەدات کە کە شتێکی بەم شێوەیە رووی نەدابێت. کوردبوون بەم شێوەیە نییە. گەلی کوردستان هەڵوێستێکی بەم شێوەیە قبوڵ ناکات. پەدەکە لە شەڕی دژی گەریلا لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشداری دەکات و پشتیوانی لە سوپای تورک دەکات. ئەم دۆخە لەبەرچاومانە، گەلەکەمان دەیبینێت و دەزانێت. هێزە سیاسییەکانی باشور هەڵوێستی پێویست لە دژی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیشان نادەن. ئەمە وڵاتپارێزی و کوردایەتی نییە. پێش هەموو شتێک پێویستە هێزە سیاسییەکانی باشور، دیموکراتەکان، وڵاتپارێز و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و نوسەرانی باشوری کوردستان زیاتر هەڵوێست نیشان بدەن.
دەوڵەتی تورک هێشتا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوەکو ئێستاش ڕۆژانە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. فەرماندەیی گەریلا هەموو ڕۆژێک لەمبارەیەوە راگەیەندراو بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە. بۆیە پێویستە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەر کوێیەک بن، زیاتر هەڵوێستی خۆیان لە دژی دەوڵەتی قڕکەری تورک نیشان بدەن، تێکۆشانیان فراوانتر بکەن و تاوەکو هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەڵنەوەشێنین نەوەستن. پێویستە دۆستانی گەلی کورد پشتگیریەکانیان زیاتر بکەن و بەردەوام بن لە پشتیوانییەکانیان تاوەکو گەلی کورد لە لە قڕکردن رزگار ببێت و ئازادی ببێت. پێویستە گەلەکەمان و دۆستەکانمان بزانن کە هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە رێکخستنێکی فاشیستی دوژمنی کوردە و تەنها بە تێکۆشان لەناو دەچێت. پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی دژی مرۆڤایەتی وەستانەوە و نارەزاییان دەربڕی و داوایان لێدەکەین هەڵوێستێکی بەهێزتر نیشان بدەن، لە خەباتیان تاوەکو سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە بەردەوام بن کە نیشانەی ویژدان و کەرامەتی مرۆڤایەتییە."
ف.ق