پاژک: میراسی شەهیدەکانمان بە شۆڕش دەپارێزین

کۆردیناسیۆنی پاژک رایگەیاند، لەسەر رێگەی جەلال، پەیمان، ئازێ، ئاگری و هەڵبەست کە بە رۆحی ئاپۆیی شەڕیان کرد، بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن و میراسی شەهیدان بە شۆڕش دەپارێزن.

راگەیەندراوی کۆردیناسیۆنی پاژک بەم شێوەیەیە:

" لە پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێزەوە یادی دەلال ئامەد ئەندامی بەڕێوەبەری پاژک – پەکەکە و فەرماندەی بریارگەی هەپەگە – یەژەئاستار، ژنە پێشەنگەکانمان ئازێ مالازگرت و هاوڕێکان عەگید ئوزگور رۆنی، دیجلە ئەردەم، هۆزان مزگین، رۆناهی ئامەد، ڤیان روکەن، فەرات تۆڵهەڵدان، زۆزان هەرەکۆل، زۆزان جودی، دۆکتۆر شۆڕش و فەرهاد مەخمور دەکەینەوە کە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە گۆڕەپانی بۆتان شەهید بوون.

هەروەها بەڕێزەوە یادی هاوڕێکانمان پەیمان باگۆک ئەندامی ئەنجومەنی پاژک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە/ یەژەئاستار و ئاگری گابار و چاورێ جیلۆ فەرماندەکانی پێشەنگمان دەکەینەوە کە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون. بەڵێنی شۆڕشێگری بۆ شەهیدانمان دووبارە دەکەینەوە کە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای بەرخۆدان دەگەینە سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان.

هەڤاڵ دەلال ئامەد کە بە فیداکاریەکی زۆر بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی کرد، بە ئیرادە و بەشداری بێسنوری ژنانی فیدایی هەڵوێستی خۆی دەربڕی و لە هەموو بارودۆخێکدا رێگەی سەرکەوتنی پیشاندا.

ئەگەر ژنان لەسەر هێڵی فیداکاری شەڕ بکەن و تێبکۆشن، بە واتای ئەوە دێت کە شۆڕش خاوەنی راستەقینەی خۆی دۆزیوەتەوە و کەس ناتوانێت شۆڕش تێکبشکێنێت. ئەو ژنەی خۆی لەسەر هێڵی ئازادی بەخت کردووە، لە بەرانبەر عەقڵیەتی سەردەستی پیاو، سیستەمی زایەندەپەرستی، دەوڵەتی میلیتاریس و هێرشی سەربازی دەوەستێتەوە و دوژایەتی هەرە رادیکاڵ و سوێندی تۆڵەیەکی مێژووییە.

هاوڕێ پەیمان لە پێشکەوتنی تەڤگەری ئازادی ژندا رۆڵێکی گەورەی بینی

هەڤاڵمان پەیمان باگۆک، لە ساڵی ١٩٩١ەوە کە پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئازادییەوە کردووە، لە هیچ بارودۆخێکدا خۆی لە هەڵگرتنی بارگرانی شۆڕش نەپاراستووە و بووەتە نموونەیەکی بێهاوتای شەڕی گەریلا لە کوردستان. لە ناوچەیەکی فراوانی باکوری کوردستان و لە باشوری کوردستان وەک ژنە فەرماندەیەک سەرکردایەتی شەڕی ئازادی کردووە. گەریلا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گەیشتە هەموو گۆشەیەکی کوردستان و شۆڕشی ژنانیش بە سروشتی نیشتمانپەروەرانەی خۆیەوە پێشکەوت. لە هەر گۆڕەپانێک کە وەک فەرماندە لێی بوو، بە پێشەنگایەتی میلیتانی خۆی بە باشی نوێنەرایەتی هێڵی پارتی کرد و گەریلایەتیەکی خوڵقێنەری بەرەو پێشەوە برد. بە جەوهەری رۆن و ئاشکرای خۆی لە دڵی هەموو هاوڕێکاندا جێگەی خۆی کردەوە و وەک یەکێک لە فەرماندە هێژا و بەڕێزەکانی پارتەکامان رۆڵێکی گەورەی لە بەرەو پیشەوەبردنی تێکۆشانی ئازادی ژندا بینی.

هاوڕێمان ئاگری گابار کە لە خاکی بەرخۆدان لە بۆتان لەدایک و گەورە بووە، لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ وەڵامدانەوەی پیلانی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەرمان رێی شاخە ئازادەکانی کوردستانی گرتەبەر و تا شەهیدبوونی لە خەباتێکی بێوەستان بەردەوام بوو. کەسایەتی ژنی ئازادی بە فەرماندەییەکی بەهێز و پێشەنگایەتی هاوڕێکانی بەهێزتر کرد.

هاوڕێمان چاورێ جیلۆ کە یەکێکە لە ڕۆڵە بەجەوهەرەکانی ئامەد، هەر لە منداڵییەوە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێت و بەشداری چالاکیی گەنجان دەکات. لە شەڕی تایبەتی دوژمن لە دژی گەنجانی کوردستان و بە تایبەت لە دژی ژنانی گەنج تێگەیشت و لە ساڵی ٢٠١١ بە خۆڕێکخستن پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئازادییەوە کرد. هەڤاڵ چاورێ کە هەمیشە بە بەشداری بەهێز و پڕ لە جۆش و خڕۆشیەوە لەنێو هەڤاڵاندا جێگەی تایبەتی کردبووە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی بچوک بوو بەڵام خۆی لە هێڵی ئازادی ژنانی پارتەکەماندا قووڵتر کردووەتەوە و بە سەرکەوتوویی شەڕی بناغەیی ژنانی بەڕێوەبرد.

تێگەیشتن لە شەهیدەکانمان تێگەیشتنە لە ڕۆڵ و ئەرکی ستراتیژی مێژوویی بزووتنەوەی ژنە گەریلاکان لەسەر هێڵی خەبات. میراسی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژنان، بەتایبەتی فەرماندەکانمان دەلال ئامەد، پەیمان باگۆک و ئازێ مالازگرد، کە بە گەریلایەتی کوردستان خەباتی ئازادیی ژنانیان گەیاندە لوتکە، ئەمڕۆ لە سەر هێڵی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەیشتووەتە ئاستێکی گەردوونی.

پێداگری لەسەر تێکۆشانی ژنە گەریلاکان، ئیرادەی ئازادە کە لە دژی هێرشی قڕکەر و فاشیزم، قڕکردن و لەناوبردنی ژنان کە لە کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پەلی هاویشتووە، بڵاودەبێتەوە. تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان کە تا ئەمڕۆ هەزاران شەڕڤان و فەرماندە و تێکۆشەرانی بەخت کردووە، ژنانی لە ژێردەستەیی ڕزگار کرد و ژنانی کردە میلیتانی ئازادی و پێشەنگی تێکۆشان. هێڵی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژنانی پارتەکەمان، ئاستێکی بێوێنەی بۆ گەریلا و ڕێکخستنی خۆپاراستن و خەباتی کۆمەڵایەتیی ژنان بەدەستهێنا و بوو بە هیوا و ڕەمزی ئازادی و تاکە ڕێگای چارەسەری. لە سەردەمێکدا کە شەڕێکی گشتگیر، بە چەکی کیمیاوی لەسەر ئاستێکی دڕندەیی بەڕێوەدەچێت، تاکە ڕێگە بۆ پاراستنی ئازادیی ژنان، ڕێکخستنی بەرگریکردنە لە خۆیان، لە هەموو بوارێکدا و فراوانکردنی خەباتی گەریلا و ژنانە. لە راستیی جەنگی جیهانی سێیەمدا کە وەک توندوتیژی دژی ژنان و کۆمەڵگا بەڕێوە دەچێت، بێ خۆپاراستنی مەحاڵە کە تێکۆشانی ئازادی سەربکەوێت.

ئێمە لەسەر رێچکەی دەلال، پەیمان، ئازێ، ئاگری و هەڵبەستەکان کە بە رۆحی ئاپۆیی شەڕیان کرد، بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین و میراسی شەهیدەکانمان بە شۆڕش دەپارێزین."

ف.ق