لەکارگەیەکدا لە ئامەد تەقینەوە روویدا: سێ کرێکار برینداربوون
لە ئامەد لە کارگەیەکدا تەقینەوە روویدا. بەهۆی ئەو تەقینەوەوە سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
لە ئامەد لە کارگەیەکدا تەقینەوە روویدا. بەهۆی ئەو تەقینەوەوە سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
لە ئامەد لە کارگەیەکدا لە ناوچەی پیشەسازی ئۆرگانیز (ئۆ سە بە) بە هۆکارێکی نادیار تەقینەوە روویدا. دوای ئاگادارکردنەوە ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران. بگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەدا سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
تیمە تەندروستییەکان بریندارانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.
هـ . ب