ئەو کەلوپەلە سەربازیانەی لە گۆڕەپانی شەهید رێبەر دەستیان بەسەردا گیراوە

لە گۆڕەپانی شەهید رێبەر گەریلاکان چالاکییان کردبوو. گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی سەربازی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکەوە ئەم راگەیەندراوەی دابوو:

"لە ٨ی ئابدا لە دژی داگیرکەران کە روویان کردبووە سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید رێبەر، هێزەکانمان چالاکییان کردبوو. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرابوو و ئەو داگیرکەرانەی تریش ناچار ببون بکشێنەوە. هێزەکانمان لە ٩ی ئابیشدا چالاکییەکیان کردبوو. لەو چالاکییەدا تیمە گەڕۆکەکانمان، دەستیان گرت بەسەر چەکێکی بۆمبهاوێژ و ١٦ گولـلەی، دوربینێکی چەک، مین دۆزەرەوەیەک، ئامێرێکی بێتەل، ئامێرێکی پچڕاندنی پەیوەندیی گەڕۆک و پاتریەکانی، ٢ جانتای سەربازی، بۆمبی دووکەڵ و مژ و چەندین کەلوپەل و پێداویستی دیکە ".

هـ . ب