'رێبەر ئاپۆ هیوای ئازادی گەلانی جیهانە'

ئەندامانی ئەنجومەنەکانی گەلی شەنگال کاردانەوەیان بەرامبەر بە گۆشەگیری توندکراو لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندا و رایانگەیاند: "رێبەر ئاپۆ هیوای ئازادی گەلانی جیهانە".

لە شەنگال هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەماوەکانی رابردوودا زیادیان کردووە و هێشتاش بەردەوامن. سەرباری هەموو هێرشەکان ئێزدی و گەلانی شەنگال دەستبەرداری خۆبەڕێوەبەری شەنگال و داواکارییەکان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نابن. لەبەرامبەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵان ئۆجالان، ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی دوهۆلا و گوهبەل داوای بەهێزترکردنی چالاکییان لە ئێزدییەکان کرد.

ئەندامی ئەنجومەنی گەلی دوهۆڵا حەیدەر حەسەن گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک ستەم و ناحەقیەکی گەورە ناودێر کرد و وتی، "ئەو تەنیا سەرۆکی کوردستان نییە، سەرۆکی هەموو گەلانی ژێردەستەیە. ئێمە دەڵێین با بەس بێت ئەو ستەم و زۆردارییە لەسەر رێبەر ئاپۆ".

حەیدەر حەسەن بە بیری هێنایەوە کە لە کاتی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا خوێندکارانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەهاواری ئێزدییەکانەوە چوون و بەم جۆرە تێڕوانین و روانگەی ئێزدییەکانی بەرامبەر بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شرۆڤەکرد: "ئێزدییەکان دوای فەرمانەکە بە هزری رێبەر ئاپۆوە خۆیان بە رێکخستن کرد، ئێمە هێزی پاراستنی خۆمان دامەزراند. ئەنجومەن و دامەزراوەکانی خۆمان دامەزراند. رێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی ژێردەستە هەموو شتێکی کرد، ئێستا پێویستە هەموو گەلانی ژێردەستە هەڵسنە سەرپێ. ماوەی چەندین ساڵە گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت، کاتی ئەوە هاتووە کە ئازاد بکرێت".

حەسەن کاردانەوەی بەرامبەر بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان نیشاندا و وتی، "دەوڵەتانی نێونەتەوەیی بە زارەکی دەڵێن ئێمە دەوڵەتی مافەکانی مرۆڤین، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەبینیوە. ئەگەر بەراستی بەو جۆرە بوایە، لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەو فەمانە بەسەرماندا نەدەهات. مافەکانی مرۆڤ تەنیا لەسەر زمان و بە زارەکی هەیە. ئەگەر مافی مرۆڤ هەبووایە ئێستا رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبوو".

ئەندامی ئەنجومەنی گەلی دوهۆلا مراد موساش رایگەیاند، کە ئەوەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئێزدییەکان و بەتایبەتی بۆ شەنگالی کردووە پێناسە ناکرێت و وتی، "دەبێت کۆمەڵگای ئێزدی لەپێناو رێبەر ئاپۆدا بەردەوام لە چالاکیدا بێت. رێبەر ئاپۆ لە پێناو تەواوی ئێزدییەکاندا تێکۆشاوە و خەباتی کردووە. چ ئێزدی، مەسیحی، عەرەب و چ لە هەر شوێنێک گەلی بندەست هەبێت شاگرد و خوێندکارانی رێبەر ئاپۆ بەرەو ئەو شوێنە دەچن. هیوادارین کە رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، تا ئەو زیندانی بێت ئێمەی ئێزدی ئازاد نابین".

لە ئەنجومەنی گوهبەل سواری خدر ئاماژەی ەبوەکرد کە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رۆژ لە دوای رۆژ دژوارتر دەبێت و هۆکارەکەشی بەم جۆرە شرۆڤە کرد: "دەوڵەتی تورک نایەوێت رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت. ئەگەر رامان و هزری رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوببێتەوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام دەبێت. هەروەها نایانەوێت گەلانی بندەست وەک ئێزدییەکان ئازاد بن. ئێمە داوا دەکەین بنەماڵە و پارێزەران بتوانن دیدار ساز بکەن. ئێمە دەمانەوێت رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. رێبەر ئاپۆ هیوای ئازادی گەلانی جیهانە".

هـ . ب