لەزیندانی ئەرزڕوم زیندانیان دەستیان بە مانگرتن کرد

زیندانیان لە زیندانی دوملوی ژمارە ١ و رەمەزان کایا لە زیندانی ئەرزڕومی جۆری ئێچ لە دژی پێشێلکاری مافەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

زیندانیانی زیندانی دوملوی ژمارە ١ و رەمەزان کایا لە زیندانی ئەرزڕوم جۆری ئێچ لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

زیندانیان لە زیندانی دوملوی ژمارە ١ بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانیان و بە تەلی ئەستور داپۆشینی ژووری تاکەکەسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردنی بە نۆرە کرد. بە پێی زانیارییەکان گروپی یەکەم چوار رۆژە لە مانگرتندان. هەر گروپێک ماوەی ١٠ رۆژ ماندەگرێت.

لە زیندانی ئەرزڕوم جۆری ئێچیش زیندانیکراو رەمەزان کایا لە دژی پێشێلکردنی مافەکان بە تەنیا دەستی بە چالاکی مانگرتن لەخواردنی بێکۆتایی و بێ نۆرە کردووە.

هـ . ب