٥ سەربازی تورک سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش برینداربوون. لە شەڕەکاندا دوو گەریلا شەهید بوون.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەریش برینداربوون. لە شەڕەکاندا دوو گەریلا شەهید بوون.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:
"لەئەنجامی چالاکی هێزەکانمان ٥ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەریش برینداربوون.
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٦ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو، ١٤ جاریش بە هەلیکۆپتەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
زانیارییەکان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەن:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ:
لە ٥ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەسکەوتی برینداران لە نێوان هێزەکانمان و هێزە داگیرکەرەکاندا کە لە جموجۆڵدابوون شەڕ روویدا. راگەیاندنی شەڕی تایبەتی دەوڵەرتی تورکی داگیرکەر بە بانگەشەی ئەوەی کە لەو تێکهەڵچوونانەدا ٢ کوژراو و دوو برینداری هەبووە، هەوڵیدا ئەو گورزانەی کە گەریلا لە داگیرکەری وەشاندووە، بە پێچەوانە نیشان بدات. لەو تێکهەڵچوونانەدا هێزەکانمان بە شێوەیەکی گیانبازی چوونە سەر داگیرکەران. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەریش برینداربوون.
لەو تێکهەڵچوونانەدا هاوڕێیانمان شۆڕش و نوژیان کە بە بێ ترس چوونە سەر دوژمن، تا دوا هەناسەیان بە گیانبازی شەڕیان کرد، لە شەڕدا شەهید بوون. زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان شۆڕش و نوژیان کە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون، دواتر ئاشکرا دەکرێت.
لە ١١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٤٠ ئەو تەقەمەنیانەی کە داگیرکەران بە مەبەستی بۆمبڕێژکردنی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید دۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ئامادەیان کردبوون، لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران.
لە ١١ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەرانیانداوە و لەوێ داگیرکەرێک سزادراوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک:
لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخین تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا:
لە ١١ی تشرینی دووەمدا کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ١١ی تشرینی دووەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٤ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک، جارێکیش سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبون لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامیداون:
لە ١١ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ١٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ١١ی تشرینی ددوەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی، بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ١١ی تشرینی دووەمدا سوپای تورکی داگیرکەر بە ئامانجی داگیرکەری لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید عادل و شەهید فەداکار درێژەی بە دروستکردنی رێگادا".
هـ . ب