پەکەکە: ڕێپێوانی ٤٥ ساڵەی پەکەکە کاروانێکی شەهیدانە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە ڕاگەیەندراوێک یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمی کردەوە و ڕایگەیاند؛ "شەهیدە قارەمانەکانمان توانیان مانگی تشرینی دووەم بکەنە مانگی خۆڕاگری شایستەی راستی پەکەکە".

لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە کە لە یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمدا بڵاوکردووەتەوە هاتووە "ئەمڕۆ بەرخۆدانی گەریلا کە لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامە بە تەواوی لەژێر فەرماندەیی و لەسەر رێچکەی شەهیداندایە".

راگەیەندراوی پەکەکە کە لە ماڵپەڕە فەرمیەکەیدا بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

"ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و گەلی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی نوێی پارتەکەمانداین. لە هەموو بوارێکدا یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی فەرمی پەکەکە، یاخود هەنگاونانن بۆ ٤٥مین ساڵیادی پەکەکە دەکرێتەوە. گەل و دۆستانمان لە جۆش و خڕۆشی جەژنی نوێی پارتەکەمان، لە نێو جەژنی ژیانەوەی نەتەوەییدایە. لە ٥٠مین ساڵی رێبەرتی و بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلا لە زاپ، ئەم جەژنە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێدەکرێت. داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە بەھێزتر ئاھەنگی ٤٤ ساڵەی پەکەکە بگێڕن و لە ساڵی ٤٥دا بەھێزتر خەبات بکەن.

وەک دەزانرێت پارتەکەمان پەکەکە، پارتی رێبەرتی و شەهیدانە. ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا، لە هەموو سات و دۆخێک و سەرکەوتنی ڕێپێوانی نیوسەدەی پەکەکەدا بەشدار بووە. ڕێپێوانی فەرمی ٤٥ ساڵەی پەکەکە کاروانێکی شەهیدانە کە بە یەکەمین شەهیدی گەورەمان هەڤاڵ حەقی کارەر دەستی پێکرد. ئەم تێکۆشانە مەزنە بۆ ئازادی، هەموو مانگێکی ساڵی کردۆتە مانگی شەهیدان و هەموو ڕۆژێکیش کراوەتە ڕۆژی شەهیدان. مانگی تشرینی دووەم کە مانگی پارتەکەمانە، هەموو ڕۆژێک هاوشێوەی رۆژانی دیکە. شەهیدە قارەمانەکانمان توانیان مانگی تشرینی دووەم بکەنە مانگی بەرخۆدانی شایستەی راستی پەکەکە.

هەر رۆژێکی مانگی تشرینی دووەم شەهیدێک

لەسەر ئەم بنەمایە، لە کەسایەتی دەلال ئامەد فەرماندەمان لە بۆتان، رەشید سەردار فەرماندەمان لە زاگرۆس ، هارون (سورەیا ئۆزبەی) فەرماندەمان لە ئامەد ، یەڵماز دەرسیم  فەرماندەمان لە دەرسیم ، شیلان کۆبانێ پێشەنگی گەلەکەمان لە ڕۆژاڤا و ژنان و ئاکیف (خدر خڕنگی) هەڤاڵ و سەرکردە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە خۆشەویستی و رێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان لە مانگی تشرینی دووەمدا دەکەینەوە. بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە کە بە ئامانجەکانیان دەگەین و بیرەوەریان بە زیندووی دەهێڵینەوە. داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە خاوەنداری لە شەهیدە گەورەکانی مانگی تشرینی دووەم بکەن و لەسەر هێڵی شەهیدان هەنگاوی ٥٠ ساڵەمان بەهێزتر بکەن.

کاتێک ئاوڕێک لە دواوە دەدەینەوە، دەبینین لە مانگی تشرینی دووەمدا، هەموو ڕۆژێک شەهید دەدەین، لە هەر مانگێکی تشرینی دووەمی ساڵەکاندا شەهید دەدەین. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٩دا یەکەمین ئەدیپ سۆڵماز یەکەمین بەڕێوەبەری دیموکراتی گەلەکەمان شەهید بوو. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨١ کازم ئایدن و هاوڕێکانی لە دەرسیم شەهید بوون. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٢، شەڕڤانی قارەمانی سێوەرەگ ڕێبەر شاهین و گرووپەکەی لە کاتی چوونیان بۆ بۆتان لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ وڵات شەهید بوون. هەڤاڵ سەید رەزا و تێکۆشین دەرسیم، دوای پیلانگێڕی، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە دەرسیم لە کاتی چوون بەرەو باکور شەهید بوون. شیلان کۆبانێ و هەڤاڵانی لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە موسڵ شەهید بوون. هاوڕێمان ئاکیف لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە قەندیل شەهید بوو. هەڤاڵان کەریم شڕنەخ و حەقی ئورفا لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە خواکورک شەهید بوون.

هەڤاڵ یڵماز دەرسیم لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢ لە دەرسیم شەهید بوو و دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونیەتی. هەڤاڵ یڵماز کە لە دەرسیم لەدایک بووە و دەیان ساڵە قارەمانانە لە چیاکانی دەرسیم خەباتی کردووە، کاتێک شەهید بوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتەکەمان و فەرماندەی مەیدانی هەپەگە بوو لە دەرسیم. وەک ناوەکەی ، بووەتە ئەویندار و جەنگاوەرێکی چاونەترسی دەرسیم. توانی وەسیەتی سەید رەزا پێشەنگی دەرسیم جێبەجێ بکات.

هەڤاڵ دەلال ئامەد کە لەگەڵ ئازێ مەلازگرت و کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی لە بۆتان شەهید بوو، لە کاتی شەهیدبوونیدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتەکەمان و فەرماندەی هەرێمی بۆتانی هەپەگە بوو. هەروەها ماوەیەک ئەندامی دەستەی فەرماندەیی و فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی هەپەگە بوو. ماوەیەکی زۆر فەرماندەی گشتی سوپای گەریلای ژن، یەژەئاستار بوو. لە هەلومەرجی سەختی ساڵی ٢٠١٧دا کە بەرخۆدانی گەریلای لە بۆتان پەرە پێدا، قارەمانانە شەهید بوو.

دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ رەشێد سەردارە کە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە شەمزینان شەهید بوو. هەڤاڵ رەشید کە لە بۆتان لەدایک بووە و شەڕی کردووە، بووە فەرماندەی پێشەنگی سەردەمی نوێ کە هەوڵی پەرەپێدانی شێوازی گەریلای سەردەمی نوێ لە زاگرۆس دەدا. کاتێک شەهید بوو، ئەندامی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی و فەرماندەی هەرێمی زاگرۆس بوو. لە هەلومەرجی سەختی ساڵی ٢٠١٢ لە هەرێمی زاگرۆس توانی شێوازی گەریلای سەردەمی نوێ پەرە پێبدات.

هەڤاڵ هارون لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ لەسەر سنوری گارزان - ئامەد شەهید بوو، لە دژی پیلانگێڕی کە پرۆسەکە تێکچوو، لە هەرێمی ئامەد بەرپرسیاری ڕێکخستنی گەریلای لە ئەستۆ گرت. ماوەیەکی زۆر لە هەرێمەکانی ئامەد و زاگرۆس فەرماندەیی گەریلای دەکرد. لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە " وەک میلیتانێک کە لەسەر هێڵی عەگید پێشڕەوی دەکات" ناوزەد کرابوو و بۆ فەرماندەیی گۆڕەپانی ئامەد ئەرکدار کرابوو.

لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە راگەیاندنەکاندا بڵاوکرایەوە کە ٣ فەرماندەی یەژەئاستارمان، پەیمان باگۆک ​​و ئاگری گابار و چاورێ جیلۆ شەهید بوون. بۆیەش بەڕێز و خۆشەویستیەوە، یادی هەڤاڵ پەیمان باگۆک، کە هەر لە سەرەتاوە لە ڕیزی پێشەوە لە دامەزراندنی سوپای گەریلای ژناندا جێی خۆی گرت و ئەرکئ دەستەی فەرماندەیی و ئەنجومەنی پاژکی خستەر سەر شان، هاوڕێیان ئاگری گابار و چاورێ جیلۆ کە هەموو تەمەنی گەنجێکی خۆیان پێشکەش بە تێکۆشانی ئازادی کرد، دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە هەمیشە لە خەباتی ئازادیماندا یادیان دەکەینەوە.

مانگی تشرینی دووەم مانگی پارتەکەمانە

لە مانگی تشرینی دووەم دەیان و سەدان شەهیدی قارەمانی وەک ئەمانەمان هەیە. لە بناغەدا نەک هەر لە کۆنگرەی دامەزرێنەرەوە، بەڵکو ئەم شەهیدە قارەمانانە مانگی تشرینی دووەمیان کردە مانگی پارتەکەمان. مانگی تشرینی دووەم کرا بە مانگێکی شایستەی بەرخۆدانی پەکەکە. بێگومان هەموو شەهیدەکان مانادارن و هەموو شەهیدەکانمان قارەمانن. بەڵام شەهید بوون لە مانگی پارتەکەماندا بێگومان مانایەکی گرنگ و لە ئاستی لوتکەدایە. پەکەکە بە واتای ژیان و خەبات بەگوێرەی راستیەکان دێت. بەرزکردنەوەی ئاڵای پارتەکەمان و جێبەجێکردنی تەواوی هێڵی بەرخۆدان لەخۆدەگرێت.

بێ گومان شەهیدە قارەمانەکانمان زۆرترین رەنجیان داوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی پێشەنگایەتی. شەهیدەکانمان گەورەترین پشتیوانیان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. پەکەکە رێکخستن و یادکردنەوە یەکەمین شەهیدمان حەقی کارەرە. پەکەکە و پەژک پارتی شەهیدانن و سەرکردایەتی پێشەنگایەتی پارتەکەمان لەژێر فەرمانی شەهیدەکانمان بەڕەو پێشەوە چووە. شەهیدەکانمان بە ناوی ئازادییەوە دروستکەری هەموو پێشکەوتنێکن؛ گەورەترین سەرچاوەی هێزمانن لە هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێکدا. ئێمە لە هێڵی ئاپۆیی و لەسەر رێچکەی شەهیدە قارەمانەکانمان شەڕمان کرد و سەرکەوتین و لەمەودوا لەسەر ئەو بنەمایە خەبات دەکەین و سەردەکەوین.

بەرخۆدانی گەریلا بە تەواوی لە ژێر فەرمانی شەهیداندایە

بەرخۆدانی گەریلا کە لە سەرانسەری کوردستان و بەتایبەت لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا بەردەوامە، ئەمڕۆ بەتەواوی لەژێر فەرمان و رێچکەی شەهیداندایە. بەرخۆدانی گەورەی سەرکەوتووی زیندانەکان لەسەر رێچکەی شەهیدە قارەمانەکانمان بەردەوامە. لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەلەکەمان و دۆستەکانمان بەو هێزەی لە شەهیدە قارەمانەکانمان وردەگرن، خەبات بۆ ئازادی دەکەن. بەرخۆدانی ئێمە لە شاخ و زیندان و گەل لە دژی قڕکردنی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، لە هێڵی شەهیدان بەرەوپێش دەچێت و لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بە شەهیدی نوێ پێشدەکەوێت. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو ئەو قاڕەمانەنە دەکەین کە پێشتر باسمان کرد و بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدە قارەمانەکان دەکەینەوە.

فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژەئاستار، کە ماوەی ٧ مانگە قارەمانانە لەدژی چەکی کیمیایی و تاکتیکی ئەتۆمی بەتایبەتی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەرگری دەکەن، بە بەرزکردنەوەی ڕۆح و هۆشیاری ئاپۆیی، گەورەترین و مانادارترین داستانی قارەمانێتی لە مێژوودا دەنووسنەوە. لە سەختترین بارودۆخدا چەندین مانگە بەرخۆدان دەکەن، لە کاتی پێویستدا شەهید بوون، بەڵام ڕێگەیان بە داگیرکاری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و خیانەتەکەی پەدەکە نەدا. بە ئامێزگرتنی شاخەکانی کوردستان، هەوڵ دەدەن، هەبوون و ئازادی کورد بپارێزن و شکۆمەندی مرۆڤایەتی بەرز بکەنەوە.

لە دەوری بەرخۆدانی گەریلا یەکبگرن

لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو بۆ گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار دەکەین کە قارەمانانە بەرەنگاری هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەبنەوە. بە ڕێز و سوپاس و پێزانینەوە یادی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە کە لە لووتکەدا ڕۆحی فیدایی پارتییان زیندوو کردەوە. بانگەوازی لە هەموو گەلی نیشتمانپەروەر و دۆستانی دیموکراتمان دەکەین کە لە دەوری بەرخۆدانی گەریلا یەکبگرن و تێکۆشانی دژی چەکی ئەتۆمی کیمیایی و تاکتیکی گەورەتر بکەن. لە بەرامبەر ئەم دڕندەییەدا کە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە، بانگەوازی لە هەموو دەوڵەت و دامەزراوە دیموکراتە هەستیارەکان دەکەین، خاوەنداری لە یاساکانیان بکەن و یاساکان بۆ کوردیش جێبەجێ بکەن."

ف.ق