کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی کەجەکە بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی جودی کرد
کۆمیتەی ئیکۆلۆژیای کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) داوای لە هەموو لایەک کرد "ببنە زریان و لێشاو" بۆ ئەو ڕێپێوانەی دژی لەناوبردنی سروشت کە لە ١٧ی ئەیلول لە جودی بەڕێوەدەچێت.
کۆمیتەی ئیکۆلۆژیای کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) داوای لە هەموو لایەک کرد "ببنە زریان و لێشاو" بۆ ئەو ڕێپێوانەی دژی لەناوبردنی سروشت کە لە ١٧ی ئەیلول لە جودی بەڕێوەدەچێت.
کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی کەجەکە رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە یەکبگرین و ژیان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و تاڵانکردنی سروشت بپارێزین.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"میزۆپۆتامیا کە لانکەی مرۆڤایەتییە، هەموو ڕۆژ و هەموو ساتێک لەلایەن دوا نوێنەری ڕژێمی جینۆسایدی داگیرکەر، حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بۆردومان دەکرێت، جگە لە بۆردومانکردن، دارستانەکان قڕدەکرێن. هەروەک چۆن ئەنکیدو خیانەتکاری سەرەکی ئەفسانەی سۆمەریەکان لەسەر داوای گلگامێش هون بابای دارستانەکانی سەدری وێران کرد، کوردستانیش دەخوازرێت لەلایەن جاشەکان کە ئەنکیدوی هاوچەرخن لەناوببرێت. ڕژێمی جینۆساید هیچ ڕێسا و ئەخلاقی شەڕ لە بەرانبەر سروشت پەیڕەو ناکات.
لە دەرسیمەوە تا بەستا، لە بۆتانەوە تا بادینان، سروشت لەناودەبرێت. وەک ئەوەی پرۆڤەی کۆمەڵکوژییەکی کۆمەڵایەتی بکات. هەموو جۆرە ئامرازێکی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەسوتێنێت و لەناو دەبات و بەکاری دەهێنێت، لە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکییەوە تا دەگاتە چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی کە لە لیستی چەکی قەدەغەکراوی جیهاندایە بەکاردەهێنێت.
بەم شێوەیە سەروەت و سامانی سەر زەوی و ژێرزەمین پێشکەش بە ئاغاکانی دەکات کە پشتیوانی لێیان وەردەگرێت. چونکە ئەوانەی لە پشت شەڕەشە، بە خوێن و قڕکردن دەژین. هەروەک چۆن ئەو چەکە کیمیایی و بایۆلۆجییانەی کە بەرهەمی دەهێنن بە تورکیا دەفرۆشن، هەروەها لە چیای کازیش کەرەستەی خاو بۆ بەرهەمهێنانی چەک لە تورکیاوە دابین دەکەن.
واتە کاتێک چیای کاز وێران دەکات لە پێناو بەدەستهێنانی یەک گرام یۆرانیۆم، کوردستانیش بە بۆمبی ئەتۆمی بۆردومان دەکات کە لە ناتۆوە وەریدەگرێت، کە پۆتانسێلی وزەی یۆرانیۆم تێیدا بەکاردەهێنێت و بەرهەمی دەهێنێت. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گروپە فاشیستەکان پڕ دەکات لە هێستریای ناسیۆنالیستی، نەک هەر دژی گەلەکەمان، بەڵکو دەیەوێت ئەو کۆمەڵکوژییە گەورەیەی سروشت لە سێ گۆشەی بێرگاما و ئیکیزدەرێ و ئیکیزدەرێ و چیای کاز هەموویان بە کۆمەڵکوژی سروشتی کوردستانەوە بکاتە یەک.
فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە جوگرافیای تورکیا بە بنەمایەک بۆ دابینکردنی دارایی شەڕی جینۆساید لە کوردستان دەبینێت. بەڵام هەردوولا لەناو دەبات. هەم ژیانی ئیکۆلۆژیی خەڵکی تورکیا و هەم هەموو شتێکی کوردستان لەناو دەبات. بۆیە نابێت کەس بێلایەن و بێباک بمێنێتەوە بەرامبەر بەم ماشێنە گەورەیەی وێرانکاری. ئیکۆلۆژیای لەناوچوو مرۆڤێکی لەناوچووە. مرۆڤی وێران سروشتێکی وێرانە. مرۆڤ ناتوانێت سەربەخۆ لە سروشت بوونی هەبێت، هەروەها سروشت ناتوانێت سەربەخۆ لە مرۆڤ بوونی هەبێت. هەردووکیان پێکەوە مانایان هەیە. ئەو سیانیدەی لە بێرگامادا دەڕژێت، ڕەگەکانی مرۆڤایەتی ژەهراوی دەکات؛ لەسەر شاخی کاز، هەر دەمێک کە شۆفڵێک کە دەبڕێتە ناو دڵی زەوی، سییەکانی مرۆڤایەتی تێکدەشکێنێت؛ لە ئیکیزدەرێ، دەمارەکانی ژیان وشک دەکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە لە جودیدا هەم سەرچاوەی بنەڕەتی ژیانی مرۆڤ و هەمو ئەو شتانەی کە مرۆڤ دروستی کردووە و هی مرۆڤە لەناو دەچن.
کەواتە ڕۆژ بە ڕۆژ؛ دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە یەکڕیزی، کاتی ئەوە هاتووە ژیان بپارێزین!
کەواتە ڕۆژ بە ڕۆژ؛ کاتی ئەوە هاتووە دروشمی "کاتی پاراستنی ژیانە!" بەرزبکرێتەوە و کاتی ئاشتییە لەگەڵ سروشت!
کەواتە ڕۆژ بە ڕۆژ؛ ژینگەپارێزان، ئیکۆلۆژیستەکان، فێمینیستەکان، مرۆڤدۆستەکان، دژە سەربازییەکان، دژە سەرمایەدارەکان و هەموو ئەوانەی تامەزرۆی ژیانێکی ئازادیان هەیە، ئێستا کاتی ئەوەیە وەک لافاوەکەی نوح بەرەو جودی بڕۆن.
هەروەک چۆن کەشتی نوح پارێزگاری لە سامانی ژیانی مرۆڤایەتی لە لافاو کرد، ئێمەی عەرەب، چەرکەز، جۆرجیی، لاز، تورک، کورد، عەلەوی، سوننە، جوولەکە، مەسیحی، موسڵمانن کە لە قووڵایی دەروونماندا هیوای ژیانمان هەیە ، بە کورتی وەک مرۆڤ و بیروباوەڕی هەموو نەتەوەکان دەبێت بەندەکان بشکێنین و بە شێوەیەکی جیاواز دەست بە ڕێپێوان بکەین.
چونکە ئایندەی ئازادی گەلەکەمان و سەرچاوەی ژیانمان و سروشتمان لە شەڕی دژی گەریلاکانی ئازادی لە چیای جودی لەناو دەچێت.
بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بڵێین بوەستە و ئایندەی ئازادمان بنیات بنێین، با هەموومان پێکەوە لە ١٧ی ئەیلولدا بە دروشمی "با ژیان بپارێزین" لە بەرامبەر ڕژێمی فاشیستی داگیرکەردا هاوار بکەین."
ف.ق